یه‌كێتی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێته سودانی
کوردستان 02:07 PM - 2023-08-01
PUKMEDIA
کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق
فراكسیۆنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، هاوشێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان
بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای بودجه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناردنی به‌شه
بودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقیان كرد‌و 10 داواكاری خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان و ناوچه دابڕێنراوهكانیان خسته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ، له‌به‌رامبه‌ردا
محه‌مه‌د شیاع سودانی سوپاس و ستایشی هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی نیشتمانیی یه‌كێتی كرد‌و
به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی به‌فراكسیۆنی یه‌كێتی دا.
یه‌كێتی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نێته سودانی
سۆزان
مه‌نسور وته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان
بۆ لای سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كێشه‌كانی
هه‌رێم و ناوچه جێناكۆكهكانمان گه‌یانده محه‌مه‌د شیاع سودانی، به‌ڵێنی پێداین
به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوكار بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
"ناردنی
بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یه‌كێك بوو له‌داواكارییه سه‌ره‌كییه‌كانی
فراكسیۆنه‌كه‌مان و سودانی بهڵێنیدا له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا پاره بۆ هه‌رێم بنێرێت
و پشتیوانی ته‌واوی داواكارییه‌كانمان بێت"، سۆزان مه‌نسور وایوت.
یه‌كێتی به‌ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌ستێت
رێككه‌وتنه‌كانی
هه‌ولێر و به‌غدا تا راده‌یه‌ك چه‌قبه‌ستووی پێوه دیاره، فراكسیۆنی یه‌كیتی-ش له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت، رۆڵی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كانیان.
كاروان
یاروه‌یس بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به سایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "فراكسیۆنه‌كه‌مان
به ئه‌ركی خۆی زانیوه كار بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و چه‌ق بهستوویهی له‌نێوان
هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، به‌پێویستی زانیوه رۆڵی هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان،
به‌تایبه‌ت پرسی مووچه و بودجه كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بوه‌ته گرێ كوێره".
"هه‌ر لە كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی
زه‌وی و زاری ناوچه جێناكۆكه‌كانی پێداین و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ وه‌زیری
داد له‌په‌یوه‌ندیدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه"، كاروان یاروه‌یس وایوت.
داواكارییه‌كانی
فراكسیۆنی یه‌كێتی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌رجه‌میان داواكاری خه‌ڵكن و له‌ده‌سه‌ڵاتی
چاره‌سه‌ر كردنیان لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه، له‌به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د شیاع
سوانی بهڵێنیدا به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی
بكات و به‌ڕه‌سمی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان بداته‌وه.
سودانی سوپاسی سیاسه‌تی به‌رپرسیارانه‌ی یه‌كێتی ده‌كات
فراكسیۆنی
یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKMEDIA نێردراوه، 10
داواكاری ده‌خاته به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كه
گرنگترینیان خۆی له ناردنی پشكی هه‌رێم یاخود سلفه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی مووچه
له هه‌رێمی كوردستان ده‌بینێته‌وه، كه‌نزیكه‌ی دوو مانگه دابه‌ش نه‌كراوه،
هاوكات داوایان كرد هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ لابردنی ئابلۆقه‌ی ئاسمانی له‌سه‌ر
فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی.
داواكارییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌م لینكه‌دایه...
له‌به‌رامبه‌ریشدا
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، سوپاسی هه‌ڵوێست و سیاسه‌تی هاوسه‌نگ
و به‌رپرسیارانه‌ی یه‌كێتی كرد له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كێشه سیاسیه‌كانی عیراق
و پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی عیراق، سه‌باره‌ت به داخوازییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی-یش
رایگه‌یاند:" هه‌موو داواكارییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ین و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه
ده‌ده‌ین، چونكه داخوازییه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی داخوازی خه‌ڵكی كوردستانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

