هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی تۆفیق کانی وەتمانی
کوردستان 11:26 AM - 2023-08-01
PUKMEDIA
تۆفیق کانی وەتمانی
درەنگانی شەوی رابردوو 31-7-2023 تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین تۆفیق کانی وەتمانی بەهۆی جەڵتەوە کۆچی دوایی کرد و بۆ هەتا هەتایە ماڵئاوایی لەکەسوکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کرد، بۆ کۆچی دوایی ناوبراو چەندین پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەکەی کراوە.
دەقی پرسەنامەکان:
سەرۆک بافڵ: بنەماڵەی تۆفیق کانی وەتمانی نموونەی باڵای وەفاداری و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ تۆفیق کانی وەتمانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (تۆفیق کانی وەتمانی)ـمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە نموونەی باڵای وەفاداری و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەدەستدانی هەڤاڵ تۆفیق کانی وەتمانی کە پێشمەرگەیەکی ئازا و شۆڕشگێڕێکی بەئەمەکی کوردستان بوو، جێگەی دڵتەنگی و نیگەرانیی قووڵی ئێمەیە.
لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی دێرین و پێشمەرگەی قارەمان تۆفیق کانی وەتمانی دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کاک تۆفیق کانی وەتمانی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و فەرماندەی تێکۆشەرو قارەمان تۆفیق کانی وەتمانی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاک تۆفیق کانی وەتمانی پێشمەرگەیەکی ئازاو دڵسۆز، تێکۆشەرێکی بەویژدان، فەرماندەیەکی لەخۆبردوو و بە هەڵوێست بوو، ژیانی تەرخان کردبوو بۆ خزمەتی گەلەکەی و خەبات لەپێناو ئازادی میللەتەکەی.
بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرو فەرماندەیە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی هەموو لایەک دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مەکتەبی سیاسی:تۆفیق کانی وەتمانی رۆڵەى خێزانێکی کوردپەروەر بووە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵە و خانەوادەی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرین تۆفیق کانی وەتمانی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە:
بەرێزان / کەس و کارو خانەوادەی کۆچکردوو کاک تۆفیق کانی وەتمانی
بەخەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و فەرماندەی دێرین کاک (تۆفیق)مان بیست و لە ناخی دڵمانەوە هاوبەشی پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێرادەگەیەنین .
کاک تۆفیق رۆڵەى خێزانێکی کوردپەروەر بووە ولە هەڕەتی لاوێتیەوە هاتۆتە ریزی تێکۆشان و خەباتەوە و لە ریزەکانی هێزی پێشمەرگەدا لەچەندین نەبەردی و چالاکیدا جێگە دەستی دیار بوە و بە لێهاتویی خۆی پلەکانى ئەرک و لێپرسراوێتی بڕیوە .
لە یەزدانی مەزن داواکارین سەبوریی و ئارامیتان پێببەخشێت و ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا لله وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی فەرماندە تۆفیق
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بۆ کۆچی دوایی فەرماندە تۆفیق کانی وەتمانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.
دەقی پرسەنامەکە..............
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو فەرماندە تۆفیق كانی وەتمانی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی فەرماندە (تۆفیق كانی وەتمانی)م بیست.
کۆچکردوو (تۆفیق كانی وەتمانی) تێکۆشەرێکی دێرین و بەئەمەکی کوردستان و فەرماندە و پێشمەرگەیەکی قارەمان بوو، کۆچکردنی جێگای داخە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لێی خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

