سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی
بیروڕا 04:38 PM - 2023-07-27
PUKMEDIA
هەستیار مارف ئاغا
هەستیار مارف ئاغا
لە دواین سەردانیدا بۆ لەندەنی پایتەختی وڵاتی بەریتانیا، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چەتام هاوس سیمینارێكی چارەنووسسازی بۆ ئامادەبووان پێشكەشكرد.
لە هەمان سەرداندا لە كەناڵی ئاسمانی L.B.C چاوپێكەوتنێكی گرنگی ئەنجامدا كە لە لایەن پێشكەشكاری بەناوبانگ ئەندرو مارەوە بەڕێوەدەچوو، هەرچەندە ئەجێندای چاوپێكەوتنەكە لەسەر دوایین بڕیاری بەریتانیا بوو لەسەر پرسی كۆچبەران، بەڵام سەرۆك بافڵ زۆر بە جوانی وەڵامی پرسیارەكانی تایبەت بە كۆچبەرانی دایەوە و وتی: "بۆ چارەسەری كێشەی ریشەیی كۆچبەران پێویستە ئاوڕ لە سەرچاوەكانی سەرمایەگوزاری عیراق و ناوچەكە بدرێتەوە تاوەكو وڵات ئاوەدانبێتەوە و خەڵكەكەمان بیر لە كۆچكردن و بەجێهێشتنی وڵات نەكەنەوە".
لەهەمانكاتدا بە شێوازێكی دیپلۆماسی ئاڕاستەی گفتوگۆكانی گواستەوە بۆ باسكردنی بارودۆخی عیراق و كوردستان و وتی: "كوردستان وڵاتیكە دەكەوێتە باكوری عیراقەوە و زۆربەی زۆری دانیشتوانەكەمان گەنجن، حكومەتی خۆمان هەیە و شێوە سەربەخۆین و لە دەستوردا مافەكانمان چەسپاون، خاوەنی چەندین سەرچاوەی نەوت و غازی دەستلێنەدراوین، ناوچەكەمان شانازیدەكات بە گەشە و ئارامییەكەیەوە".
سەبارەت بە دۆخی عیراقیش دووباتی كردەوە هەرچەندە عیراق تاڕادەیەك دواكەوتووە لەچاو چاوەڕوانییە نێودەوڵەتیەكاندا، بەڵام حكومەتی تازەی عیراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی، كەسێكی بەتوانا و بە ئەزموون و ئیشكەرە و لەلایەن هەموومانەوە باوەڕپێكراوە و جێگەی متمانەی خەڵكی عیراقە بەگشتی، تاوەكو ئێستا هەنگای باشی ناوە بۆ بەرەوپێشبردنی بارودۆخی ئابووری و یەكگرتوویی وڵات و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی عیراق و ناوچەكەمانی لە لا مەبەستە.
سەرۆك بافڵ سەرجەم سەرمایەداران و وەبەرهێنەرانی بەریتانیای هاندا كە بێن لە كوردستان و عیراقدا سەرمایەگوزاری بكەن، چونكە وڵات خاوەنی چەندین سەرچاوەی مرۆیی و نەوتی و گازییە و چەندین یەدەگی سامانی سروشتی دەستلێنەدراو هەیە لە عیراقدا.
سەرۆك بافڵ هەمان هەوڵ و گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەری لە كوردستاندا دەستپێكرد پێشئەوەی ئاڵنگارییەكان دروستبن، چونكە دەیزانی گۆڕانكارییەكان خێران و مەترسییەكان بەڕێوەن، بۆیە داوایكرد كە پێویستە سەرجەم لایەنەكانی بەشداربوو لە كایەی سیاسی و حكومڕانی هەرێم، هاوڕا و یەكگرتووبن، لە داواكارییەكانماندا بەرژەوەندی حیزبی وەلانێین و بەرژەوەندی خەڵك و دابینكردنی موچە و شایستە داراییەكانی هاووڵاتیان بكەین بە ئەولەویەتی كار و سەرەكیترین داخوازیمان.
سەردانە گرنگەكەی سەرۆك بافڵ بۆ بەریتانیا لە نێو میدیا عەرەبی و عیراقیەكاندا دەنگیدایەوە، بۆیە ئەم جارەش وەك جارانی پێشوو لەلایەن هەرچوار دەسەڵاتەكەی عیراق و سەرجەم سەركردە و لایەنەكانی بەشداربوو لە پرۆسەی سیاسی و حكومڕانی پەرلەمانیی عیراقدا، بەگەرمییەوە پێشوازی لێكرا.
دیسانەوە لە هەموو بینین و چاوپێكەوتنەكاندا سەرۆك بافل سەرجەم لایەنەكانی عیراقی بانگهێشت كرد بۆ یەكبوون و پێكەوەكاركردن بە گوێرەی دەستوور و وتی دەبێت داخوازی و دابینكردنی شایستەی دارایی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەستنەبێت بە ناكۆكییە سیاسیەكانەوە، كار بۆ زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندیی عیراق و كوردستان بكرێت.
سیاسەت و ستراتیژی یەكێتی ڕوونە و هەمیشە لە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكدایە، هەمیشە پێگەی هەرێم و شایستەكانی خەڵكەكەی دەپارێزێت، سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان بۆ قازانجی میللەت یەكدەخات، دۆستایەتی كۆن و نوێ دەپارێزێت و لەگەڵ دۆستەكانیدا ڕاستگۆیە، بڕوای بە پرسوڕا و پێكەوە كاركردن هەیە و دژی تاكڕەوییە، پایەكانی ئازادیی و مافی مرۆڤ و دیموكراسیەت دەپارێزێت و لایەنگری چینی ڕۆژنامەنووسانە، هەرگیز پەنا ناباتە بەر لاوازكردنی قەوارەی هەرێم و خۆی بە گەورەترین هێز دەزانێت بۆ بەرگری لە خەڵك و خاكی پیرۆزی كوردستان قوربانیداوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

