هەولێر، پایتەختێكی خنكێندراو
کوردستان 06:45 PM - 2023-07-26
PUKMEDIA
كڕینی ئاو بە تانكەر
دانیشتوانی پایتەختی هەرێمی كوردستان لە بەردەم كێشەیەكی چارەسەر نەكراودان، كە هەڕەشەی "خنكانە" بە كەمئاوی هاوین و لافاوی زستانان، چونكە هۆكارەكەی نەبوونی تۆڕی ئاوەڕۆیە بۆ لافاوی زستان، لە هاوینیشدا نەبوونی ئاوی خواردنەوە و نایەكسانییە لە دابەشكردنیدا، كە وایكردووە هەولێر پایتەختێكی خنكێندراو بێت.
بەپێی بەدواداچوونێكی PUKMEDIA، یەك لەسەر سێی دانیشتوانی هەولێر لەهاویندا كێشەی كەمئاوییان هەیە و نزیكەی 200 هەزار كەس لەهەولێر لە گەڕەكە هەژارنشینەكانن و وەرزی هاویندا لەبێئاویدان، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش دەڵێت، "بەهۆی سیتی و باڵەخانەكانی نیشتەجێبوونەوە گەڕەكە هەژارنشینەكان لە خزمەتگوزاری ئاوی خواردنەوەپشتگوێخراون".
تەها عەبدوڵڵا دانیشتوویەكی گەڕەكە بێئاوەكانی هەولێری پایتەختە، ئەویش وەك ئەو 200 هەزار كەسەی شار، كێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە كە دەبێت ئاوی خواردنەوە بە تانكەر بكڕێت، ئەو بە PUKMEDIA ی وت: "هەولێر دابەشبووە بەسەر دوو زۆندا، زۆنی خواپێداوەكان و زۆنی هەژارنشینە خنكاوەكان، هەرچی سیتی و پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون هەیە كەلە چەند ساڵی رابردوودا تەواوبوون لەسەر حسابی گەڕەكە هەژارنشینەكان خزمەتگوزارییان پێگەشتووە و ئەوان كێشەی كەمئاوییان نییە".
"هەولێر لە هاوین و زستاندا خنكاوە، لە زستاندا بەهۆی دروستبوونی لافاو لە هاوینیشدا بەهۆی كەمئاوییەوە خنكاوە، تەنانەت لە هەندێك گەڕەك 10 رۆژ جارێك ئاو دابەش دەكرێت زۆر بە ئاسانی هەست بەو جیاوازییەی نێوان هەولێری نوێ و هەولێری كۆنی فەرامۆشكراو دەكرێت بەتایبەت لە ئاوی خواردنەوە و خزمەتگوزاری دیكەدا" تەها عەبدوڵڵا وادەڵێت.
هاووڵاتییەك: خنكاین لەبێ ئاویدا
لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین گەڕەكە هەژارنشینەكانی هەولێر كەم ئاوی روویان تێدەكات و بە تانكەر ئاو دەكڕن، هاووڵاتییەكیش دەڵێت، "شەرمە بۆ حكومەت و دەسەڵاتدارانی ئەم پارێزگایە كە پایتەخت خەریكە لە بێئاویدا دەخنكێت".
ژنێك لە گەڕەكی تەیراوای هەولێر بەدەست بێئاوی و گەرمای هاوین توڕە و نیگەرانە كە 10 رۆژە ئاوی خواردنەوەیان بۆ بەرنەدراوەتەوە و بۆ PUKMEDIA وتی: "لەم هاوینەدا ناچارین هەفتانە چەند جارێك بە تانكەر ئاو بكڕین، تەنانەت توانای كڕینی تانكەرێكی ئاومان نییە و بە چەند ماڵێك یەك تانكەر دەكڕین".
"خێزان هەیە لە گەڕەكەكەمان لەبری كڕینی شیر بۆ منداڵەكەی، بەناچاری پارەی شیرەكە دەدات بە ئاو، ئەمە جگە لەوەی كە بەهۆی بێئاوییەوە بەم وەرزە گەرمە ناتوانین فێنككەرەوە بەكاربهێنین، بۆیە شەرمە بۆ حكومەت و دەسەڵاتدارانی ئەم پارێزگایە كە پایتەختەكەی خەریكە لە بێئاویدا دەخنكێت" ئەو ژنە وایوت.
بێبەرنامەیی حكومەت هەولێری بێ ئاو كردووە
كەمئاوی هاوین و ئاو و ئاوەڕۆی پایتەخت كێشەیەكی چارەسەر نەكراوە، بۆیە هەمیشە مەترسی خنكان لەسەر دانیشتوانەكەی هەیە، دروستكردنی گەڕەك و سیتییەكانیش بەجۆرێكە كە ئاوی خواردنەوە بەشی هەولێر ناكات، ئەگەر سەرچاوەی دیكەی ئاو نەدۆزرێتەوە.
نافز ناوپردانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "بێبەرنامەیی حكومەتی مەركەزی هەولێر و دروستكردنی ژمارەیەكی زۆر سیتی و پرۆژەی نیشتەجێبوون، كاریگەری گەورەی لەسەر بێئاوی لەناو پارێزگاكە دروستكردووە، چونكە خزمەتگوزاری ئەو پڕۆژانە لەسەر حسابی گەڕەكەكانی دیكەی هەولێرە".
"هۆكارێكی دیكەی بێئاوی لە پایتەختی هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ وشكبوونی ئەو بیرە ئاوانەی كە وەك سەرچاوەی ئاو بۆ دانیشتووانی شارەكە پشتی پێبەستراوە، ئەمە جگە لەوەی لە دابیننەكردنی كارەبا بۆ ماتۆڕەكانی ئاو، جارێكی دیكە كاریگەری لەسەر كەمئاوی شارەكە دروستكردووە"، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وادەڵێت.
هەولێری پایتەختی هەرێم لە 170 گەڕەك و سیتی نیشتەجێبوون پێكدێت، كە 90 شوێنی نیشتەجێبوونیان سیتییەكانن و 80 شوێنیش گەڕەكی نیشتەجێبوونن، لەو ژمارەیەك زیاتر لە 30 گەڕەكیان بێ ئاون، كەمئاوی تەنها گەڕەكە هەژار نشینەكانی هەولێری گرتووەتەوەو لەسیتییەكان و ئەو باڵەخانانەی دروستدەكرێن ئەو كێشەیە بوونی نییە و هەموو رۆژێك ئاوی خواردنەوەیان بەسەردا دابەشدەكرێت، دانیشتوانی گەڕەكە هەژار نشینەكانیش سیتییەكان بەهۆكاری پشتگوێخستنیان دەزانن، لەكاتێكدا كەمترین خەڵكی هەولێر لەسیتییەكان نیشتەجێن و توانای كڕینیان نییە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

