30 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە غەریب هەڵەدنی تێدەپەڕێت
ی ن ک 12:07 PM - 2023-07-22
PUKMEDIA
شەهید غەریب هەڵەدنی
ئەمڕۆ 30 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر شەهیدبوونی فەرماندە و پارتیزانی رۆژە سەختەکان شەهید (غەریب هەڵەدنی)دا، کە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا 1993-7-22، لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا وەک فەرماندەی لیوای (22)ی دوکان، شەهید کرا و گەیشتە کاروانی نەمران.
ژیاننامەی شەهیدی فەرماندە
ـ لە تەموزی 1976 لە مەفرەزە سەرەتاییەکان شارباژێڕ بوە بە پێشمەرگە ,هەر ئەو ساڵە خۆی و باوکی کە ئەویش ئەندامی کۆمەڵە بوو، پەناگەیەکیان بۆ چاپخانەی کۆمەڵە لە تەنگەی مادێنای حەسەن بەگ لە چیای ژیلوان بەرامبەر بە گوندی هەڵەدن داناو بە ئامێرەکانی ئەم چاپخانەیە یەکەم بەلاغی عەسکەری شۆڕشی نوێ چاپکرا.
ـ ساڵی 1978لەگەڵ هێزەکانی یەکێتی بەرەو برادۆست بەڕێکەوت و لە ناوچەی هەکاری دووچاری کێشمەکێشو نەهامەتییەکی زۆر بوو.
ـ بەشداربوو لە هەردوو کۆنفرانسی 1و 2ی کۆمەڵەو لە ساڵی 1982 دا بوە ئەندامی کەرتی رێکخستنی دووکان.
ـ ساڵی 1985 وەک کادرێکی عەسکەری گوێزرایەوە بۆ مەڵبەندی یەک لە قەرەداغ.
ـ ساڵی 1986 گەڕایەوە بۆ دۆڵی جافەتی و لەگەڵ چەند کادرێکی تردا ئەرکی گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و کەل و پەلی لە ناوچەی ئالانەوە بۆ بارەگاکانی یەکێتی لە دۆڵی جافەتی پێسپێردرا.
ـ ساڵی 1987 بوو بەکادیر لە سکرتاریەتی سکرتێری گشتی، هەر ئەو ساڵە کرایە فەرماندەی تیپی پارێزگاری.
ـ ساڵی 1988 لە گوندی هەڵەدن لە کاتی شاڵاوی ئەنفالی 1ی دۆڵی جافەتیدا بەگازی کیمیایی جۆری خوردەل بریندار بوو.
لە حوزەیراندا بەشداری لە شەرەکانی سنوری مەڵبەندی 3دا کردو لە ئەیلولدا وەک فەرماندەی پارتیزانەکانی رەتڵی سورداش گەڕایەوە بۆ ناوچەکانی دۆڵی جافەتی و مەرگە وسورداش و لەو ماوەیەدا ئەرکی رێکخستنی پەیوەندی نێوان سەرکردایەتی و رێکخستنی سلێمانی گرتە ئەستۆ.
ـ لەبەرنامەی راپەڕینی ساڵی 1991 دا یەکێ لە فەرماندەکانی قۆڵی سورداش بوو ,لە گرتنی سەربازگەی مەرگە بریندار بوو.
ـ ساڵی 1992 بەشداری لە کۆنگرەی یەکەمی یەکێتیدا کردو پاش دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی کوردستان بووە فەرماندەی لیوای 22 ی سەربە ناوچەی فەرماندەی سلێمانی.
ـ لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری زۆر داستان و چالاکی کردووە لەوانە شەرەکانی ئاسنگەران، ژیلوان، قەندیل، سماقوڵی، دەشتی کۆیە، قەیوان –ماوەت، داستانی رزگاری، هەڵەموند، گەرەوان، دابان، هەلاج.
ـ سەلیقەیەکی کلتوری و شوێنەواری هەبوو، ساڵی 1993 ئاسەوارێکی گرنگی مێژویی پێشکەش بە شوێنەوارناسی سلێمانی کرد کە مێژوی بۆ چوار هەزار ساڵ پێشئێستا دەگەڕێتەوە و زیاتر لە پێنج ساڵ بوو پاراستبووی.
هەروەها شوێنی ئاسەوارێکی دیگەی گرنگی پیشانی هەمان فەرمانگە دا لە دەربەندی رەبەنە لە پشت گوندی قەرەچەتان لە بناری چیای پیرە مەگرون لە ناوچەی سورداش.
ـ مەخابن لە رۆژی 1993-7-22 لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا وەک فەرماندەی لیوای (22)ی دوکان، شەهید کرا و گەیشتە کاروانی نەمران.
بیرەوەریەکانی کەتایبەتن بە ژیانی پارتیزانی ساڵانی 1988-1989 ساڵی 1994 لە سلێمانی لە دوو توێی نامیلکەیەکی بچوکی 64 لاپەڕەیدا چاپ کراون، ئەم نامیلکەیە بە ناونیشانی (خۆم دەوروبەر و هاوڕێکانم لە بڕیارێکی مێژوییدا) لەچاپخانەی سەرکەوتن چاپ کراوە و مەحمود رەزا پێشەکی بۆ نوسیوە و پەراوێزی بۆ کردووە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم: پاراستنی زمانی کوردی ئەرکێکی نەتەوەییە
02:51 PM - 2026-02-21 -
ڕفعەت عەبدوڵڵا: زمانی کوردی یەکێکە لەزمانە دەوڵەمەندەکان
01:42 PM - 2026-02-21 -
سەرۆکى شارەوانى سلێمانى: دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستپێدەکاتەوە
01:30 PM - 2026-02-21 -
نرخی نەوت بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
12:22 PM - 2026-02-21
ئەمانەش ببینە
گرانی نرخی کارەبا ناڕەزایی زیاتری لێدەکەوێتەوە
04:41 PM - 2026-02-21
سەرۆک بافڵ: پاراستن و پەرەپێدانی زمانی دایک بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە
01:32 PM - 2026-02-21
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمان لە پاراستنی زمانەوە گۆڕاوە بۆ گەشەپێدان
11:22 AM - 2026-02-21
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
10:56 AM - 2026-02-21
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت
کوردستان 11:22 AM - 2026-02-21 -
له سلێمانی دهست بهدابهشكردنی قهرهبووی حاجیان دهكرێت
کوردستان 10:56 AM - 2026-02-21 -
وۆرکشۆپێک بە ناونیشانى "زمانى کوردى، وەک زمانى نوسینى کارگێڕى" بەڕێوەچوو
کوردستان 10:49 AM - 2026-02-21 -
کۆمپانیای نەوتی باکور: ئاگرەکەی وێستگەی باجوان کۆنترۆڵکرا
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-21 -
رۆژی زمانی دایك پیرۆزبێت
کوردستان 09:19 AM - 2026-02-21 -
زمانی بێ هاوتا
بیروڕا 11:50 PM - 2026-02-20 -
پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا لەزانکۆکانی عیراق دەستپێدەکات
کوردستان 10:20 PM - 2026-02-20 -
فەهمی بورهان: بەقەزاکردنی جەلەولا هەنگاوێکی نادەستوورییە
کوردستان 09:59 PM - 2026-02-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

