CPJ: پێویبسته رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی ئازاد بكرێت
جیهان 11:40 AM - 2023-07-22
PUKMEDIA
CPJ
كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نوسان CPJ رایگه‌یاندوه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی عیراق به یه‌كجار ڕ‌ۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی ئازاد بكه‌ن و هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ڕ‌ێگه به ئه‌ندامانی ڕ‌ۆژنامه‌نوسان بده‌ن به ئازادی كاربكه‌ن.
ڕ‌ۆژی پێنجشه‌ممه 20ی ته‌مموز، دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازیی گه‌وره‌ساڵانی هه‌ولێر، به‌تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستنی به‌ڵگه‌نامه سزای چوار ساڵی دیكه‌ی زیندانیكردنی بۆ شێروانی سه‌پاند، پارێزه‌ر و برای ڕ‌ۆژنامه‌نووسه‌كه كه هه‌ردووكیان له ڕ‌ێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به CPJ راگه‌یاندوه:"شێروانی، كه له تشرینی یه‌كه‌می 2020ه‌وه زیندانی كراوه، پێشتر بڕ‌یاربوو له 9ی ئه‌یلولی 2023 ئازاد بكرێت، دوای ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه‌مكرایه‌وه.
شێریف مه‌نسور، ڕ‌ێكخه‌ری پرۆگرامی ڕ‌ۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است و باكووری ئه‌فریقای CPJ، له واشنتۆن دی سی وتی: "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له عیراق هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی دژی ڕ‌ۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و ده‌ستبه‌جێ ئازادی بكه‌ن، به دوایین بڕ‌یاری درێژكردنه‌وه‌ی زیندانیكردنی بۆ چوار ساڵیشه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئیراده‌ی خۆیان نیشانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به جیهان بڵێن كه ده‌توانن چه‌نده خراپه‌كار بن به‌رامبه‌ر ڕ‌ۆژنامه‌نووسان."
پارێزه‌ری شێروانی، ڕ‌ه‌مه‌زان تارتیسی، به سی پی جه‌ی وتووه، "ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌نووسه تۆمه‌تباره به ئیمزاكردنی ناوی هاوڕ‌ێ زیندانیكراوه‌كه‌ی گوهدار زێباری له‌سه‌ر داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن چه‌ند زیندانییه‌كه‌وه له مانگی ئابی ٢٠٢٢ پێشكه‌شكرابوو"، تارتیسی وتوشیه‌تی:" كه زێباری له‌و كاته‌دا له ژووری تاكه‌كه‌سیدا بووه، به‌ڵام مۆڵه‌تی به شێروانی داوه به‌ناوی خۆیه‌وه ئیمزا بكات.
له دانیشتنی ڕ‌ۆژی پێنجشه‌ممه‌دا، تارتیسی وتی: ”زێباری ڕ‌ه‌زامه‌ندی خۆی پشتڕ‌استكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێروانی ئیمزا بكات به‌ناوی ئه‌وه‌وه، به‌ڵام دادوه‌ر ئه‌وه پشتگوێ خستووه و هێشتا سزای به‌سه‌ر شێروانیدا سه‌پاندووه”.
ڕ‌ۆژنامه‌نووسه‌كه به‌پێی ماده‌ی ٢٩٥ی یاسای سزادان، كه تایبه‌ته به ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان كه قه‌رز یان موڵك و ماڵی تێدایه، سزای دوو ساڵ و 6 مانگ و به‌پێی مادده‌ی ٢٩٨ كه به ئاگادارییه‌وه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ساخته به‌كارده‌هێنێت، سزای یه‌ك ساڵ 6 مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
تیمی یاسایی شێروانی به‌نیازن تانه له بڕ‌یاره‌كه بده‌ن، به‌پێی وته‌ی تارتیسی، كه بڕ‌یاره‌كه‌ی به "ناڕ‌ه‌وا و توند" وه‌سفكردووه، شێروانی و زێباری هه‌ردووكیان له ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ به تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌رزان شێروانی، برای ئه‌و ڕ‌ۆژنامه‌نووسه، بڕ‌یاره‌كه‌ی به "سیاسیی كرا‌و" وه‌سف كرد و ده‌شڵێت، "خێزانه‌كه‌مان ناچێته ژێر هیچ فشارێكه‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا بێت".
CPJ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: ئیمه‌یڵمان بۆ وه‌زاره‌تی دادی كوردی عیراقی ناردوه بۆ لێدوان، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بووه. هه‌روه‌ها CPJ چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی به به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری به‌ڕ‌ێوبه‌رایه‌تی چاكسازیی گه‌وره‌ساڵانی هه‌ولێره‌وه كردوه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری، به‌ڵام دووباره كه‌س وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
PUKMEDIA له CPJ وه‌رگیراوه
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

