یەک لیستی لە کەرکوک ویست و پێویستییە
بیروڕا 04:47 PM - 2023-07-20
تایبەت
ستران عەبدوڵلا
ستران عەبدوڵڵا
-1-
ویستی یەك لیستی لە ناوچە دابڕێنراوەکانی دەرەوەی هەرێم بژاردە و ئیرادەی مەخمەلی و لوتبەرزی نییە، یەك لیستی و یەك ریزی كوردستانی لە ناوچەكانی کوردستانی دەرەوەی هەرێم قەدەر و ناچاری و پێویستییە.
كورد ئەگەر ئەمە نەكا زیانی سەد دەرسەد دەكات، دەرس و دەوری ناوێ تا تێبگات كێشەی كەركوك و شریتی تەعریب لە ناوچە دابڕاوەكان ئاڵۆزتر دەبێ و پاشەكشێی هەرزان دەبێتە رێگای هەڵدێری بێ ئەملاولا.
راستییەکەی باسی كەركوك هەر ناونیشان نییە بۆ ناوچە دابڕاوەكان و رەمزی مەسەلەی كورد لە عیراقدا، بەڵكو ئێستا باسی كەركوك تایبەتی دیموكراسی لۆكاڵی كەركوكیشە، چونكە لە ساڵی (2005)ەوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە پارێزگای كەركوك نەكراوە.
-2-
جا خۆی پرۆسەی دیموكراسی لە عیراق لە ساڵی 2003 دەستی پێكردوە، لەوەتەی رژێمەکەی سەدام روخاوە، کەچی هەڵبژاردنی لۆکاڵی وا لە ساڵی 2005ەوە لە كەركوك پەكی كەوتووە، چونكە هەرچۆنێك بێت هەڵبژاردنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانییەكانی موسڵ و لە خانەقین و دووز پەكی نەكەوتوبوو، ئەوانە بەشێك بوون لە پارێزگاكانی تر، بەڵام كەركوك لەو ساڵەوە ئیدارەیەکی کۆنی بێ ئەبدەیتكردنەوە حوكمی دەكرد تا لەكەین و بەینەكانی خۆپیشاندانەكانی عیراق، لە دەورانی كابینەی عەبدولمەهدی و كازمی دا، ئەنجومەنی پارێزگاكان خڕ داخران و ئیدارە و حکومڕانی كەركوكیش كەوتنە دەست نەهەنگی حوكمی عەسكەر و فەرمانی پارێزگاری شۆڤێنی بێ كەفالەتەوە.
واتا تەونی دیموكراسی عیراقی (20) ساڵەو ئەو دیموكراسییە (17) ساڵە لە كەركوك بە شەلە شەل ئیدارەی خۆی دەدا و ئەوی هەیە و نییە دیاریکردنی نوێنەرەكانی لیواكەیە لە ئەنجومەنی نوێنەران، حوكمی لۆكالی كە ڕاستەوخۆ پەیوەستی ژیانی ناوخۆیی پێكهاتەكان و خزمەتگوزاری و ئاوەدانییە، لە شوێنی خۆی ڕاوەستاوە و لە دوای ریفراندۆمیشەوە ژیانی سیاسی مەیووە، ئەگەر نەڵێم گەنیووە.
لە كاتێكدا تاقە دەرفەت بۆ ئەوەی پێكهاتەكان پێكەوە بژین و سیاسەت بكەن، پێكەوە تەكبیر بكەن و ناكۆك بن، هەر ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی رەسمی و هەمەڕەنگی شارەكەیە كە بەداخەوە لە دوای گەڕانەوەی بێ هەق و حیسابی عەسكەر، بە سوپای رەسمی و میلشیاكانەوە، قەدەغەكرنی حزوری پێشمەرگەش لەو ناوچە دابڕاوەی كە بەپێی دەستور دەبێ ئیدارەی هاوبەشی هەبێ، کەچی پارێزگارێكی گەندەڵی بێ پەرواو بێ بنكەی جەماوەری حوكمی دەكا و هەموو كردەوەكانی تەعریبی نوێ لە بن باڵ و بە ئاگاداری ئەو و بەموبارەکەی دەسەڵاتی عەسكەر جێبەجێ دەكرێت.
-3-
یەک کەوتنی ئیدارەی لۆکاڵی کەرکوک هەر زیانی بۆ دیموکراسی و خزمەتگوزاری نەبووە لەو شارە، بەڵکو زیانی بۆ پێکەوە ژیان و پێکەوە هەڵکردن و پێکەوە تێکەڵبوونی نەتەوەکانیش هەبووە، غیابی ئیدارەی پارێزگا ئەم شتە خراپانەی لێ کەوتووەتەوە.
- أ – پێکهاتەکان شوێنێکی رەسمییان نییە بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ئاڵوگۆڕی سیاسی و کەینوبەینی رێککەوتن و پێک سەلماندن و بۆ یەک سەلماندن.
-ب – پێکهاتەکان لەیەک ڕەنجاون و لێک دوودڵن وەک سەردەمی پێشووی ڕژێمی دیکتاتۆری، جا ئەگەر جاران حوجە هەبووە کە دەگوترا بۆیە پێکەوە خراپن چونکە دیکتاتۆری رێگرە لە پەیوەندی و حوکمی بەعس هەموویانی بێ ئیرادە کردووە، ئێستا وا لە سایەی حوکمێکی بەحیساب دیموکراسی عیراقدا کە هەمووان لە بەغدا بەشدارن و هەموویان نوێنەرایەتیان هەیە، کەچی وا لێک دوورن و لێک دوودڵ و دردۆنگن کە خێسە لەیەکتری دەکەن.
-ج – پێکهاتەکان هیچییان هیچ بەرپرسیارێتی چارەسەر و تەگبیر ناخەنە ئەستۆی خۆیان و خیتابێکی دژوار و گرژ لەگەڵ یەک پەیڕەو دەکەن.
-د- لە غیابی کەنالیزەکردنی پەیوەندییەکان و نەمانی ئیرادەی نوێنەرایەتی لە کەرکوک کە (ئیدارە) نوێنەرایەتی (ئیرادە)ی شارەکە ناکات، هەموو ئەمانە رێگای بۆ جەمسەرگیری دەرەوەی کەرکوک و بگرە جەمسەرگیری ئیقلیمی و نێو دەوڵەتیش، بەکراوەیی، هێشتووەتەوە، لەو شارەی کە هەستیارە و تەماحی هەمەجۆری ناوخۆیی و دەرەکی لەسەر هەیە.
-هـ - هەر لەو هەلومەرجەش کە دۆخی ئەمنی شارەکە تاکە لایەنە دەبرێ بەڕێوە و دەڤەری بۆشایی ئەمنی دروست بووە و پێکهاتەی عەرەبی و تورکمان هەستیارن بەرامبەر بەشداری هێزی پێشمەرگە و هێزی کوردستان لە ئیدارەی دۆسێ هاوبەشەکاندا، ئەمانە کارێکیان کردووە کە داعش و تیرۆرستانی مانەندی داعش هەر وەختێک بیانەوێ چالاکی تیرۆرستی بکەن و پڕۆسەی سیاسیی کەرکوک و عیراقیش بخەنە ژێر هەڕەشە و مەترسییەوە، دەتوانن بیکەن.
-4-
لەبەر ئەمانە هەموو کارکردنی دەستەجەمعی سیاسەتی کوردستانی بۆ گۆڕانکاری دیموکراسیی لە کەرکوک، پێویستییەکی نەتەوەیی و نیشتمانیی و دیموکراسیشە، بۆیە هەر پاکانەیەک بۆ خۆدزینەوە لەو ئەرکە نیشتمانییە، بەهەر بیانویەکەوە، بێت ئەچێتە ئاشی دوژمنانی کورد و دیموکراسی و بگرە پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانیشەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی لە لیژنەی باڵای رەخنەگرانی جیهان دیاریکرا
11:42 PM - 2025-12-20 -
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
09:25 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
کوردستان 04:28 PM - 2025-12-20 -
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
کوردستان 03:35 PM - 2025-12-20 -
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

