riklam

كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید ملازم خولە دەكات

پرسەنامە 12:49 PM - 2023-07-20
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بۆ كۆچی دوایی فارس عەزیز فەرحان، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:


بەڕێزان: خانەوادە و كەسوكاری شەهید ملازم خولە

بەڕێزان: كەسوكارو خانەوادەی فارس عەزیز فەرحان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (فارس عەزیز فەرحان) كەسایەتی دیارو ناسراو و برای شەهیدی سەركردە ملازم خولە-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەك بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket