وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
عیراق 10:06 AM - 2023-07-20
سەرۆكایەتی كۆمار
لۆگۆی سەرۆكایەتی كۆمار
سەرۆكایەتیی كۆمار نیگەرانە لە كاردانەوەی ئەمریكا لەسەر كشانەوەی مەرسومێكی كۆماریی و وتەبێژەكەشی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: " باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغداد لەسەر ئەو بابەتە بانگھێشت دەكەنەوە"، راشیگەیاند: "هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی سەرۆكایەتی هیچ زیانێك بە پێگەی ئایینی و یاسایی كاردیناڵ لویس ساكۆ ناگەیەنێت و رێز و پێزانینی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ پاتریارك لویس ساكۆ بەردەوامە وەك پاتریاكی كەنیسەی كلدان لە عیراق و جیهاندا".
دەقی راگەیەندراوەكە:
لە وەڵامی لێدوانەكانی ماسیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە دژی حكومەتی عیراق سەبارەت بە فەرمانی كۆماریی كە بریتییە لە هەڵوەشاندەوەی فەرمانی كۆماری ژمارە 147ی ساڵی 2013ی بۆ كاردیناڵ لویس رافایل ساكۆ، پاتریاركی كەنیسەی كاسۆلیكی كلدان و سەرۆكی وەك سەرۆكی كڵێساكانی مەسیحی لە عیراق.
دوابەدوای لێدوانەكانی بەڕێز میلەر سەبارەت بە بڕیاری ئەم دواییەی هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی كۆماری ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی پاتریارك كاردیناڵ لویس ڕافایل ساكۆ، نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بێزاری خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی حكومەتی عیراق و سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كراوە سەبارەت بەو بڕیارەی كە دراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی فەرمانێكی سەرۆكایەتی كە لەگەڵ دەستووری وڵاتدا ناگونجێت.
بۆیە سەرۆكایەتی كۆمار سەبارەت بەم مەسەلەیە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بەغداد بانگهێشت دەكات.
عیراق لە دوای پەسەندكردنی دەستووری عیراق لە ساڵی 2005 ەوە بە پەرۆشەوە شانبەشانی ئەمریكا كاریان كردووە، بۆ بنیاتنانی سیستەمێكی یاسایی كاریگەر كە مافەكانی هەموو هاووڵاتیانی وڵات زامن بكات، سیستەمێك كە دواجار پەیڕەوی لێدەكرێت و پابەند دەبێت پێیەوە، سەرۆكایەتی كۆمار ناتوانێت ئەو هەنگاوانە راست نەكاتەوە كە پێچەوانەی دەستووری عیراق بێت كە ڕۆڵی سەرەكی سەرۆكی كۆمار بریتییە لە پاراستنی دەستوور و چوارچێوە یاسایی.
نووسینگەی سەرۆك كۆمار پشتڕاستی كردەوە كە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی سەرۆكایەتی هیچ زیانێك بە پێگەی ئایینی و یاسایی كاردیناڵ لویس ساكۆ ناگەیەنێت و رێز و پێزانینی سەرۆكایەتی كۆمار بۆ پاتریارك لویس ساكۆ بەردەوامە وەك پاتریاكی كەنیسەی كلدان لە عیراق و جیهاندا.
هەروەها دەسەڵاتی دادوەری و دەستووریش لە ساڵی 2018 ەوە بە روونی ئەوەیان راگەیاندووە كە سەرۆكی كۆمار لە هیچ بابەت و دۆخێكدا دەسەڵاتی دەركردنی فەرمانی سەرۆكایەتی بۆ هیچ كەسایەتی باڵای ئاینی ومەزهەبی نییە كە ئەمەش مەسیحی و ئێزدی و ئیسلام و هەر گروپێكی ئایینی تری عیراقیش دەگرێتەوە.
لە روانگەی دەستوورییەوە، سەرۆك كۆمار لە عیراق رێگەپێدراو نییە سەرۆكی مەزهەبێك كە شوێنكەوتووانی هەڵیبژاردووە، دیاری بكات یان لە كارەكەی دووربخاتەوە ، هاوكات سەرۆك رێگەپێدراو نییە لایەنگری یان گرنگی زیاتر بدات بە گروپێك بەسەر گروپێكی تردا، هەروەها رێگەپێدراونییە بۆ دیاریكردنی كەسایەتی ئاینی مەزهەبێك بەسەر ئەوانی تردا، چونكە بە پێشهاتێكی مەترسیدار دادەنرێت ئەگەر سەرۆكایەتی كۆمار دەست وەربداتە ئەم كارانەوە.
سەرۆك كۆمار هەمیشە رێزی لە مەسیحییەكانی عیراق گرتووە و بەرگری لە مافەكانیان كردووە بە درێژایی ژیانی پیشەیی خۆی، هەروەها بە توندی هەر هەڕەشە یان لێدوانێكی هێرشبەرانە لە دژی كەنیسە یان دژی هەر مەزهەبێكی دیكە لە عیراق رەتدەكاتەوە.
دەبێت بۆ هەمووان روون بێت كە فەرمانی كۆماریی ژمارە 147 ی ساڵی 2013 ی پاتریاك كاردیناڵ لویس ڕافایل ساكۆ، هەرچەندە لەڕووی دەستوورییەوە راست نییە، بەڵام هیچ دەسەڵاتێكی زیاتری بە بەڕێز كاردیناڵ ساكۆ نەداوە، هەر لەبەر ئەم هۆكارە دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی كۆماریی كاریگەری لەسەر باری ئایینی و یاسایی كاردیناڵ نییە سەرباری ئەوە رێكارەی گیراوەتەبەر.
جارێكی تر دووپاتی دەكەینەوە كە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانەكە بۆ ڕاستكردنەوەی دۆخێكی دەستووری بووە، بەو پێیەی فەرمانی ژمارە 147 ی ساڵی 2013 بەبێ بنەمایەكی دەستووری و یاسایی دەرچووە.
كۆمەڵگەی مەسیحی، چ كلدان، ئاشووری، سریانی، ئۆرتۆدۆكسی یۆنانی، ئۆرتۆدۆكسی قبتی یان ئەرمەن، هەمیشە بەشێكی دانەبڕاو بووە لە عیراق و هەمیشەش وا دەبێت.
تۆمەتباركردنی سەرۆكایەتی كۆمار یان حكومەتی عیراق بە هێرشكردنە سەر ئازادیی ئایینی و زیانگەیاندنە بە پێكهاتەی مەسیحی، نەك هەر بەشێوەیەكی نادروست رەتكراوەیە، بەڵكو زیان بە بناغەكانی ئەم وڵاتە و ئەو هەنگاوە گەورانە دەگەیەنێت كە لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی لێبوردە و یەكساندا بەدیهێناوە.
مەسیحییەكانی عیراق پێكهاتەیەكی شكۆمەندن و لەلایەن كۆمەڵگەی عیراقییەوە رێزی تەواویان لێ دەگرێت، دەستووریش مافەكانیان دەستبەر دەكات.
هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی كۆماری ژمارە (31) بۆ كشانەوەی فەرمانی كۆماری ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی كاردیناڵ پاتریارك لویس ڕافایل ساكۆ، وەك ئەوەی بەڕێز میلەر و وەزارەتی دەرەوە پێشنیاریان كرد، بێهودە دەبێت و پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستوورە كە عێراقییەكان و ئەمریكییەكان خەباتیان بۆ كرد و خۆیان كردە قوربانی بۆ پاراستنی ئەو دەستكەوتە. هەروەك چۆن هەموو هەوڵێك بۆ پتەوكردنی پێكهاتەی ناوخۆیی و چوارچێوەی یاسایی و دەستووری عیراق دەنرێت ، عێراقییەكان مافی خۆیانە وەك وڵاتانی دیكە بە توندی بەرگری لە دەستوورەكەیان بكەن.
فەخامەتی سەرۆك لەتیف جەمال رەشید پابەندە بە پاراستن و بەرزڕاگرتنی دەستووری عیراق، هەروەها بە یەكسانی مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو عیراقییەكان بەبێ گوێدانە نەتەوە و بیروباوەڕ و ئایینیان.
وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی كۆمار
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعهت عهبدوڵڵا: یهكێتی قوڵایی مێژوویی لهبادینان ههیه
04:33 PM - 2025-12-20 -
نرخی خۆتۆمارکردنی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک گۆڕانکاری بەسەردا دێت
04:28 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:25 PM - 2025-12-20 سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19 -
رفعەت عەبدوڵڵا: لەسەر پاراستنی فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیان بەردەوام دەبین
کوردستان 08:37 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

