زەحمەتکێشان هاوڕایە لەگەڵ یەکێتی بۆ یەکدەنگی کورد لە ناوچە کێشەلەسەرەکان
کوردستان 01:16 PM - 2023-07-18
PUKMEDIA
یەکێتی و زەحمەتکێشان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپێناو کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان ئامادەی
هەموو یەکڕیزییەکەو لەهەوڵ و کۆبونەوەی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی کورد بە یەک لیست بەشداری
هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عیراق بکات، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیش دەڵێت: "ئەگەر یەکێتیش
براوە بێت، کورد سەرکەوتوو نەبێت هەموومان دۆڕاوین".
رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە دوای کۆبونەوەی وەفدی
یەکێتی لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر رایگەیاند: "دەمانەوێت سەرجەم
هێز و لایەنە کوردستانییەکان لەناوچە کێشە لەسەرەکان بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن
بکەن، بۆ ئەوەی بەهەموومان بتوانین کورد سەربخەین".
"ئێمە هیچ هێڵێکی سورمان لەسەر هیچ لایەنێکی سیاسی لەهەرێمی کوردستان نییە ،
دەبێت هەموومان لەم هەڵبژاردنەی داهاتوو بەیەکەوە بین و لیستی هاوبەشمان هەبێت بۆ
ئەوەی بەرامبەر پێکهاتەکانی تر بەهێز بین، پێکەوەبونی لایەنەکان کورسی و دەنگی
کورد بەهێز و جێگیر دەکات و وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری
و پشتیوانییەکین لەپێناوی ئەوەی خزمەت
بەهەموو ناوچەیەک بگا، لەپێناوی ئەوەی
دەنگی کورد لە هیچ سنورێک بەفیڕۆ نەڕوات، چونکە خەڵکی کوردستان و سەرجەم هێز و
لایەنە سیاسییەکان قوربانییەکی زۆریان بۆ ناوچە دابڕێنراوەکان داوەو ئامادەی هەموو
کۆبونەوەیەکین"، رزگار حاجی حەمە وای وت.
دەشڵێت: "ناکرێت بەهۆی ئامادەنەبونی لایەنێکی سیاسی بۆ یەکڕیزی هەموو دەستکەوتوو و قوربانییەکانمان بەفیڕۆ بڕوات و هەر وەک ناشکرێت بەهۆی ناتەبایی کوردەوە ئەو ناوچانە رادەستی پێکهاتەکانی تر بکەین، ئەگەر کورسی پێکهاتەکانی تر دەنگەکانیان بگاتە سەروو دەنگی کورد ئەو کاتە دەسەڵاتی ئەو ناوچانە دەگرنە دەست، هەر هێز و لایەنێکی سیاسی لەگەڵ یەکڕیزی کورد نەبێت ئەوە رونە کە بە ناڕاستەوخۆ دەیەوێت ئەو ناوچانە بداتەوە پێکهاتەی عەرەب و لایەنەکانی دیکە".
"ئێمە لە سەرکەوتنی یەکێتی دڵنیاین، بەڵام با سەرکەوتووش بین ئەگەر لەو ناوچانە کورد لە 9 کورسی زیاتری نەبێت مانای وایە هەموومان دۆڕاوین، بۆیە زۆر گرنە ئێمە بەنەفەسی برایەتی و یەک ڕیزی بڕیاربدەین"، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی وای وت.
هەر لە کۆنگرەکەدا بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند: "لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوڕاین، کە پێویستە کورد بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عیراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان یەک دەنگ بێت، چونکە ئەگەر وانەکەین دەنگێکی زۆر لەدەستدەدەین، ئەمەش وادەکات لایەنی بەرامبەر بەسەرماندا سەرکەوێت".
"لای زەحمەتکێشانی کوردستان هەڵبژاردەی یەکەممان پێکەوە بونی کوردە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، چونکە پێمان وایە ئەگەر ئەوە نەکەین خۆمان بە دەستی خۆمان دەنگی کورد لەو ناوچانە پەرتەوازە دەکەین"، بێکەس قادر وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

