ئەندامێکی لیژنەی دارایی: مووچەی ئەم مانگەش بەبێ بودجە دابەشدەکرێت
کوردستان 11:33 AM - 2023-07-16
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
تا ئێستا بەهۆکاری
دەرنەچوونی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجە نەکەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە،
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-یش دەڵێت:" دەرنەچوونی
رێنماییەکانی بودجە کاریگەری نابیت لەسەر ئەو بڕە پارەیەی کە مانگانە بۆ هەرێم دەنێردرێت
و مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم-یش وەک مانگەکانی رابردوو دابەشدەکرێت و
پاشان هەردوو حکومەت پاکتاوی ژمێرییان دەکەن".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:"بەهۆکاری
ئەوەی رێنماییەکانی جێبەجێکردنی بودجە دەرنەچووە، هێشتا یاسای بودجە نەکەوتووەتە
بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام چاوەڕواندەکریت لەچەند رۆژی داهاتوودا رێنماییەکان
دەربچن".
"مووچەی ئەم مانگەی
فەرمانبەرانی هەرێمیش وەک مانگەکانی رابردوو دابەشدەکرێت، بڕی ٨٠٠ ملیار دینار
لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەتوانرێت مووچەی
پێ دابەش بکرێت"، د.نەرمین مەعروف وایوت.
د.نەرمین مەعروف ئاماژەی
بەوەشکرد:" هەرکاتێک یاسای بودجە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەو بڕە پارانەی
نێردراون بۆ حکومەتی هەرێم لەپشکەکەی دەبڕدرێت و پاکتاوی ژمێری خۆیان دەکەن".
دوای زیاتر لە دوو مانگ لیژنەی
دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گفتوگۆی وردیان لەسەر بڕگە بە بڕگەی پرۆژە
یاسای بوودجە کرد و دواتر گفتوگۆی نوێنەرانی عیراق لەسەر پرۆژەكە لە ٧-٦-٢٠٢٣ەوە
دەستیپێكرد و دوای 5 رۆژ دانیشتی پەرلەمان، پرۆژە یاسای بودجە بۆ هەر سێ ساڵی
2023، 2024، 2025 پەسندكرا و عیراق گەورەترین پڕۆژەیاسای بودجەی تێپەڕاند كە
لە 134.5 ترلیۆن دینار پێكهاتووە و پشكی هەرێمی كوردستانیش تێیدا 12.67%
ە، كە ساڵانە دەگاتە 20 ترلیۆن دینار و مانگانە 1.6 ترلیۆن دینار دەكات.
دوای پەسندکردنی، پرۆژە یاساکە
رەوانەی سەرۆكایەتی كۆمارکرا و د.لەتیف رەشید سەرۆككۆمار ئیمزای کرد ئاڕاستەی
رۆژنامەی وەقائعی کرد بۆ بڵاوکردنەوە، پاشان رۆژی ٢٦-٦-٢٠٢٣ یاسای بودجەی
عیراق بەرەسمی لەرۆژنامەی وەقائعی عیراق بڵاوکرایەوە.
بەپێی یاساکە بودجە لە
١-١-٢٠٢٣ ەوە کاریپێدەکرێت، بەڵام پشکی هەرێم لە یاسای بودجە لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣
لە بودجە جێگیرکراوە، کەهاوکاتە لەگەڵ راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

