riklam

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: دژی گۆڕانکارییەکانی نەوتی باکوورین

کوردستان 06:57 PM - 2023-07-15
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "بەتوندنی دژی ئەو گۆڕانکارییانە دەوەستینەوە کە لە کۆمپانیای نەوتی باکور دەکرێن". راشیگەیاندووە، "بە ھیچ جۆرێک ڕێگا نادەین مافی پێکھاتەی کوردو ھیچ پێکھاتەیەکی دیکە پێشێل بکرێت".

نوێنەرەکەی کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت: "یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە کە خۆی بەھۆی سەرپێچییەوە داوا کراوە ببەخشرێت لە پۆستەکەی، ھەستاوە بە گۆڕینی ٧ سەرۆک بەشی کۆمپانیاکە بەبێ ڕەچاوکردنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان و ھیچکام لەو سەرۆک بەشانە کورد نین".

دەقی راگەیەندراوەکە…

راگەیەندراوێک بۆ رای گشتیی لە پارێزگای کەرکوک

زۆر بە تووندی دژی ئەو گۆڕانکارییانە دەوەستینەوە کە لە کۆمپانیای نەوتی باکور دەکرێن، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە کە خۆی بەھۆی سەرپێچییەوە داوا کراوە ببەخشرێت لە پۆستەکەی، ھەستاوە بە گۆڕینی ٧ سەرۆک بەشی کۆمپانیاکە بەبێ ڕەچاوکردنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان و ھیچکام لەو سەرۆک بەشانە کورد نین.

لەکاتێکدا بە تووندی گۆڕانکارییەکان ڕەت دەکەینەوە، ھۆشداریی دەدەین کە ھەموو ڕێکارێکی پەرلەمانی و مەدەنیی دەگرینەبەر تا ڕادەی خۆپیشاندانی فراوان لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور لە دژی ئەو گۆڕانکارییانە، بە ھیچ جۆرێک ڕێگە نادەین مافی پێکھاتەی کوردو ھیچ پێکھاتەیەکی دیکە پێشێل بکرێت.

ھاوکات لە ڕێی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە کار دەکەین بۆ ھەڵوەشانەوەی بەپەلەی گۆڕانکارییەکان و گەڕاندنەوەی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان لە دابەشکردنی پۆستەکاندا.

دیلان غەفور، پەرلەمانتاری یەکێتی
نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket