یەک دەنگی، کورد لە ناوچە جێناکۆکەکان سەردەخات
کوردستان 06:26 PM - 2023-07-15
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان ده‌یه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكانی عیراق كورد به یه‌ك لیست
به‌شداری بكات، بۆئه‌وه‌ی كورد له كه‌ركوك پارێزگار وه‌ربگرێت و له‌پارێزگاكانی
نه‌ینه‌واو دیاله و سه‌لاحه‌دینیش زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی
نه‌ینه‌واوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ده‌ڵێت: "بۆ هاوپه‌یمانی هێڵی
سورمان له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێك نییه و ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانییه‌كان
له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوهه‌ڵوێست بن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكانی عیراق
له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان".
یەکێتی دەیەوێت کورد یەک لیست بێت
ئاراس محەمەد لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی بە سایتی
رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"لەگەڵ ئەوەی یەکێتی هێزێکی کاریگەرە لە پارێزگای نەینەوا، بەڵام بۆ حزبە
کوردستانییەکانی دیکە دەرگای ئاوەڵایە و دەیەوێت کورد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراق لە پارێزگای نەینەوا بە یەک لیست بەشداربێت، بۆئەوەی زۆرترین
کورسی ئەنجومەنی پارێزگاکە بەدەستبهێنێت".
"یەکێتی وەک یەکەم حزبی کوردستانی سەرجەم
بارەگاکانی بردووەتەوە ناو سەنتەری پاریزگای موسڵ، ئەمەش لەپێناو ئەوەی بتوانێت
زۆرترین خزمەت بە خەڵک و دانیشتووانی ئەو شارە بکات، هەروەها خەڵک و سەرۆک هۆزەکان
ئامادەیی یەکێتییان لە نەینەوا لا گرنگە و جێی متمانەی سەرجەم پێکهاتەکانە"، ئاراس
محەمەد وادەڵیت.
یەکگرتوویی کورد زۆرترین نوێنەر دەنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران
یەکگرتوویی کورد وادەکات کە دەنگەکانی پەرتەوازە نەبێت و
لە ئەنجومەنی نوێنەران کورد چەندین نوێنەری هەبێت، بەڵام گەر دەنگی کورد دابەش
ببێت بەسەر چەند لایەنێکدا ئەوکاتە سەنگی کورد کەمدەبێت و وەک پێویست نوێنەری
نابێت لە ئەنجومەنی نوێنەران.
لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی دەشڵێت: "ئەگەر
کورد یەکگرتوو بێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، نەک تەنها لە
پارێزگای نەینەوا، بەڵکو لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە و سەلاحەدینیش دەتوانێت زۆرترین
دەنگ بەدەستبهێنێت و زۆرترین نوێنەری خۆی لە ئەنجومەنی پارێزگاکاندا هەبێت".
"پارێزگای نەینەوا بەروارد بە پارێزگاکانی دیکەی
ناوچە جێناکۆکەکان تایبەتمەندی خۆی هەیە، چونکە بەشی زۆری دانیشتووانەکەی عەرەب نشینن،
ئەگەر لەو ژمارەیە دانیشتووە کوردەش کە هەیە دابەش ببێت بەسەر چەند حزبێکدا،
بێگومان سەنگی کورد لە پارێزگاکە زۆر کەم دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر یەک هەڵوێست بین دەتوانین دەنگی بەشێکی
زۆر لە قەزاکانی پارێزگاکە کە کوردنشینن بەدەستبهێنین"، ئاراس محەمەد
وادەڵێت.
یەکدەنگی کورد کێشەکانی شەنگال چارەسەر دەکات
پێکهاتە و حزبەکانی
شەنگال هاوهەڵوێستن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەیانەوێت کورد بە یەک لیست
خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئامادە بکات، چونکە
پییانوایە یەکدەنگی کورد کێشەکانی شەنگال چارەسەر دەکات.
داود جوندی سلێمان لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگالی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
"پێکهاتەکان و حزبە سیاسییەکانی شەنگال هاوڕان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کە پێویستە کورد بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی
عیراق بکات".
"دەمانەوێت لەڕێگای یەکبوونی کوردەوە لە ناوچە
جێناکۆکەکان، نەک هەر تەنها خزمەت بە کورد بکەین، بەڵکو مەبەستمانە ببینە هۆکاری خزمەتی زیاتر بۆ پێکهاتەکانیش، چونکە ئەوانیش دەزانن کە کورد
لە ناوچەکە نەبووەتە هۆکاری ململانێکان، بەڵکو بە پێچەوانەوە هەمووکات هەوڵی
چارەسەرکردنی ململانێکانی داوە"، داود جوندی وادەڵێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتكێدایه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی بافڵ جه‌لال
تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕ‌ۆژی ١٢-٧-٢٠٢٣، وه‌فدێكی مه‌كته‌بی
سیاسی به‌مه‌به‌ستی یه‌كڕیزی كورد له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان
سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان_یان كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:
"په‌یاممان بۆ هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه
له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردو به یه‌ك لیستی و هاوپه‌یمانێتی
به‌شداری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه كوردستان بوونی ئه‌و ناوچانه بسه‌لمێنینه‌وه".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:21 PM - 2026-06-24 جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23






.jpg)
دابەزێنە

