riklam

سەرۆک بافڵ بۆ LBC: هەرێمی کوردستان کانزای سروشتی زۆرە

کوردستان 01:13 PM - 2023-07-14
چاوپێکەوتنی سەرۆک بافڵ لە کەناڵی ئێڵ بی سی بەریتانی PUKMEDIA

چاوپێکەوتنی سەرۆک بافڵ لە کەناڵی ئێڵ بی سی بەریتانی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە جاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی LBC بەریتانیدا رایگەیاند، "ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراوە، ھەروەھا خاوەنی نەوت و غازی سروشتی زۆرن".

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ئێڵ بی سی" بەریتانی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی عیراقییەکان سێیەمین زۆرترین کۆچبەری نایاسایین کە دەریا بەرەو بەریتانیا تێدەپەڕێنن رایگەیاند: "سەقامگیری ئابوری و دابینکردنی ھەلی کار وادەکات خەڵکی کەمتر کۆچ بەرەو بەریتانیا بکات".

سەرۆک بافڵ وتیشی: "حکومەتی نوێی عێراق بیرۆکەی باشی ھەیە و محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران پلانی ھەیە بۆ بنیاتنانەوەی عیراق، ھەروەھا ھانی بەریتانیا دەدات کە وەبەرھێنان بکات و ئەو پەیوەندییە لەگەڵ عیراق و ھەرێم زیاتر بکات".

سەبارەت بە کوردستانیش سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند: "ھەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراوە، ھەروەھا خاوەنی نەوت و غازی سروشتی زۆرین، نزیەکی ٪٦٠ بۆ ٪٧٠ـی ئەوانەی خوار ٤٠ ساڵن زۆر رۆشنبیرن و بە چەندین زمان قسەدەکەن".

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی چوار شەممە ١٢-٧-٢٠٢٣، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجامدانی چەندین دیداری سیاسی و كۆبوونەوەی گرنگ گەیشتە بەریتانیا.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket