riklam

‎!!سەردانەکەی محمد شیاع سودانی

بیروڕا 11:45 PM - 2023-07-13
سەروەر بەرزنجی ئەرشیف

سەروەر بەرزنجی

د.عیزەت سابیر بیروڕا

سەروەر بەرزنجی 

‎ ئەمڕۆ لێکدانەوەی جۆراو جۆر بۆ سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق محمد شیاع سودانی کرا .
‎سێ  ھۆکار سەرۆک وەزیرانی ھێناوەتەوە ڕەواندز:
‎یەکەم.عیراق نزیک بۆتەوە لەوەی کە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام بدات، کەھیچی کەمتر نیە لە ھەڵبژاردنی گشتی لە وڵات.
‎جوڵەیەکی ھێواش دەستی پێکردوە بۆ ھاوپەیمانی و لێک نزیک بونەوەی ئەو لایەنانەی بەرژەوەندیەکانیان لێک نزیکە.
‎ئەگەری بەھێز ھەیە سەرۆک وەزیرانی عیراقیش بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکات،ئەگەر لە ڕێگەی لیستی سەربەخۆشەوە نەبێت چەندین کەسی نزیک لەخۆی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکات.
‎ئێستا سەرۆک وەزیران دەیەوێت پێگەی خۆی بەھەمو شێوەیەک لە جومگەکانی عیراق پتەو بکات.
‎بۆ ئەوەی لە داھاتوی گۆڕەپانی سیاسی خۆری ئاوا نەبێت.بەجۆرێک تەماعی مانەوەی لە پۆستەکەی بەڕونی پێوە دیارە.
‎بۆیە ھۆکاری سەرەکی ھاتنەکەی پەیوەندی بە مانۆڕی سیاسی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە ھەیە.


‎دووەم...دۆسیەی وزە

‎ھۆکارێکی تری ھاتنی سەرۆک وەزیرانی عێراقە بۆ ھەرێم کەرتی وزەیە، دوێنێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند دۆسیەی غاز لەسەرانسەری عیراق لە ئەولیەتی کارەکانیەتی، وەبەرھێنان دەکەن لە ھەمو کێڵگەکانی کەرتی غاز بە ھەرێمی کوردستانیشەوە بۆیە نایانەوێت کەس ئاستەنگ بۆ ئەو بابەتە 
‎دروست بکات.


‎جیاواز لەغازیش ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆسپی گەورەی بۆ ھەرێم دروست کردوەو تورکیا مەرجی داناوە بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم،
‎پارتی دەیەوێت ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو دۆسیەیە لەگەڵ عیراق یەکلایی بکاتەوە،
‎بۆیە دەکرێت لەو نێوەندەدا بەرژەوەندیەکان کۆمەڵێک بابەت لە خزمەت یەکتر یەکلا بکەنەوە.


‎.دۆسیەی ھەڵبژاردن لە ھەرێم



‎بۆ دوەم جار سەرۆکی ھەرێم بەرەسمی داوای کردوە ھەڵبژاردن ئەم ساڵ بەڕێوە بچێت، تەنانەت ڕۆژەکەشی دیاری کردوە، بەڵام ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان لەسەر چەند تەوەرێک دۆخەکەی وا لێکردوە ئەستەمە ھەڵبژاردن بەڕێوەبچێت لە ئەمساڵدا،  چونکە یەکێتی پێیوایە کۆمەڵێک دۆسیە ھەن پێویستە یەکلایی بکرێنەوە بەر لەئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان، داواکانی یەکێتی داوای حزبی نین، بەڵکو داوای لایەنەکانی تریشن لە ھەرێم.


‎پارتی دەیەوێت لەڕێگەی سەرۆک وەزیرانەوە فشار لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بکات ئەمساڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ھەرێم بگرنە ئەستۆ، وەڵامی نامەکەی سەرۆکی ھەرێم کە بڕیاری پارتیشە بە ئیجابی بێتەوە لەلایەن کۆمسیۆن.

‎لەلایەکی ترەوە دەیانەوێت یەکێتی دوربخەنەوە لە بڕیاری سیاسی لەبەغدا، بەڵام ئەو کارەی پارتی بێ ئەنجام کۆتایی دێت، بەبێ ڕێکەوتن لەناوخۆی ھەرێم بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ئەمساڵدا ئەستەمە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket