یەکێتی هاوپەیمانی و یەکڕیزی کوردستانی بۆ هەڵبژاردن دەوێت
کوردستان 05:01 PM - 2023-07-13
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکانی عیراق کورد بە یەک لیست
بەشداریی بکات، بۆئەوەی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد وەربگرێت، لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای
ھەڵبژاردنی یەکێتی-ش دەڵیت:"هێڵی سورمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە و دەمانەوێت
سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان لەگەڵ یەکێتی هاوهەڵوێست بن".
لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕۆژی ١٢-٧-٢٠٢٣ وەفدێکی مەکتەبی
سیاسی بەمەبەستی یەکریزی کورد لەهەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پاریزگاکان سەردانی
یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کوردستان_ییان کرد، دوای کۆبوونەوەکانیش رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:" "په‌یاممان بۆ هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه له
هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به یه‌ك لیستی و هاوپه‌یمانێتی به‌شداری بكه‌ین،
چاره‌نوسی ناوچه‌كانمان به ده‌نگی كورد و كوردستانییه‌تی ئه‌و ناوچانه بسه‌لمێنین".
لەتیف نێروەیی ئەندامی
سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی
بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"پەیامەکەی سەرۆک بافڵ و هەڵوێستی
یەکێتی سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی عیراق، لەچوارچێوەی ئەو
بەرپرسیاریەتییە مێژووییەدایە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرتوویەتیە ئەستۆی خۆی".
"یەکێتی ئامانجێتی
هاوپەیمانییەتییەکی گەورەی کوردی لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ لایەنە کوردستانییەکان
پێکبهێنێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی کورد زۆرترین دەنگ لەو ناوچانە بەدەستبهێنێت و
بتوانێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک لەپێناو خزمەتی سەرجەم پێکهاتەکان وەربگرێتەوە"،
لەتیف نێروەیی وایوت.
یەکێتی هێڵی سوری لەسەر هیچ لایەنێک نییە
هەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسییانەی لەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هەیە
بەردەوامە، لەوپێناوەشدا لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ گەڕی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنەکان
دەستپێکردووە، بەمەبەستی بەشداریکردنییان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی
عیراق بەیەک لیست.
لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشکرد:"یەکێتی دەیەوێت ئەو
مەترسییانەی لەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان هەیە دووری بخاتەوە، کە بێگومان
ئەمەش بەیەکدەنگی و یەکهەڵوێستی کورد دەبێت، هەر ئەمەشە وایکردووە لەڕۆژانی
رابردوودا لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ وەفدی مەکتەبی سیاسی، سەردانی کۆمەڵەی دادگەری
و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بکات و هەوڵی یەکدەنگی کورد بدات لەناوچە
جێناکۆکەکان".
وتیشی:" بۆ ئەو هاوپەیمانێتییە
یەکێتی هێڵی سوری لەسەر هیچ لایەنێک نییە، بەپێچەوانەوە دەیەوێت سەرجەم لایەنەکان
بەشداری ئەو هاوپەیمانێتییە بکەن و جارێکی تر کوردستان بوونی ئەو ناوچانە بسەلمێنرێتەوە".
یه‌كێتی له ناوچه جێناكۆكه‌كان قوربانی داوه
بۆناوچە جێناکۆکەکان یەکێتی
قوربانی زۆری داوە، بۆئه‌وه‌ی كورد سه‌نگی خۆی هه‌بێت، بۆ ئەوەش ده‌یەوێت كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق یه‌ك لیستی هه‌بێت، تا بتوانێت زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت.
مه‌لا كه‌ریم شوكور لێپرسراوی
مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرینی یه‌كێتی به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت
كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق یه‌ك لیستی
هه‌بێت، تا بتوانین كورد زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت و گڕوتینێكی نوێ به‌ده‌نگده‌رانمان
بده‌ین".
"یه‌كێتی
هه‌مووكات له ناوچه جێناكۆكه‌كان قوربانی داوه بۆئه‌وه‌ی كورد سه‌نگی خۆی هه‌بێت،
بێ بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبی، به‌ڵام لایه‌ن هه‌یه هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
حزبییه و له‌وپێناوه‌شدا هه‌وڵی په‌رته‌وازه‌بوونی ده‌نگی كورد ده‌دات له‌و
ناوچانه، به‌ڵام یه‌كێتی رێگری لێده‌كات و هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی
كورد ده‌دات و رێگه‌نادات ئه‌و خه‌یاڵه‌یان بێته دی".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك
هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی هه‌رگیز كه‌ركوكییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه جێناكۆكه‌كانی له‌ته‌نگانه‌و
نه‌هامه‌تیدا جێنه‌هێشتووه‌و هه‌موو كات پشت و په‌نایان بووه، بۆ هه‌ڵبژاردنی
داهاتووی پارێزگاكانی عیراق-یش ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانی دیكه‌دا،
كوردستانبوونی ئه‌و ناوچانه به‌ده‌نگ بسه‌لمێنێته‌وه‌و پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ
كورد وه‌ربگرێته‌وه، تا له‌و رێگه‌یه‌وه خزمه‌ت به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كه‌ركوك
بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەندیکاى هونەرمەندان: هونەرمەند سەربەستە کە چۆن پشتگیری خاک و خەڵکەکەی دەکات
09:05 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
12:03 PM - 2026-01-30 -
یادێك بۆ هەردوو فەرماندە داعش بەزێنەكە
09:08 AM - 2026-01-30
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:54 AM - 2026-01-31 رفعەت عەبدوڵڵا: وەڵامى رۆحی بەرزی شەهیدان بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەكانیانە
لە قەڵەمەوە بۆ سەنگەر، چیرۆکی ژیانی شاسوار جەلال ناسراو بە شەهید ئارام
09:16 AM - 2026-01-31
رۆیتەرز: 530 زیندانی داعش لە سوریاوە بۆ عیراق گواستراونەتەوە
09:41 PM - 2026-01-30
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
05:51 PM - 2026-01-30
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین
01:33 PM - 2026-01-30
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات
کوردستان 05:51 PM - 2026-01-30 -
رفعەت عەبدوڵڵا: بەڵێنمانداوە رێبواری رێگەی خەباتی شەهیدە سەربەرزەکانبین
کوردستان 01:33 PM - 2026-01-30 -
ساڵیادی گوڵاڵەسوورەی شەهیدان و ساتەوەختی بەرخودانی کەزی
بیروڕا 01:19 PM - 2026-01-30 -
ئیلهام ئەحمەد: پابەندین بە سەرخستنی پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا
کوردستان 01:04 PM - 2026-01-30 -
هەسەدە و حکومەتى کاتى سوریا رێککەوتن
کوردستان 12:03 PM - 2026-01-30 -
قوباد تاڵەبانی: ئازایەتی و دڵسۆزییان بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی پێشمەرگە دەبێت
کوردستان 11:25 AM - 2026-01-30 -
سەرۆک بافڵ: بۆ هەمیشە حسێن مەنسوور و شێرکۆ فاتیح بە زیندوویی دەمێننەوە
کوردستان 10:12 AM - 2026-01-30 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینارە
کوردستان 09:25 AM - 2026-01-30




.jpg)


دابەزێنە

