دادگای فیدراڵی چەند ماددەیەكی یاسای بودجەی راگرت
عیراق 02:39 PM - 2023-07-12
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق جێبەجێكردنی ژمارەیەك ماددەی یاسای بودجە رادەگرێت، تا ئەو كاتەی سكاڵای تۆماركراو لە دژی دەستوریبوونیان یەكلادەكرێتەوە.
ئەمرۆ دادگای باڵای فیدراڵی فەرمانێكی لایەنداری (وەلائی) بە ژمارە 153 ی فیدراڵی دەركرد و تیایدا جێبەجێكردنی چەند بڕگە و ماددەیەكی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەكانی 2023 و 2024 و 2025 راگرتووە.
ماددەكانیش بریتین لە ئەلف و با لە بڕگەی چوارەمی ماددەی 28 و جیم لە بڕگەی یەكەمی ماددەی 57 و برگەی دووەم لە ماددەی 65 و بڕگەی دووەم لە ماددەی 70 و ماددەكانی 71 و 75 تا ئەو كاتەی تانەی دەستوری تۆماركراو لە دادگای فیدراڵی لەبارەی دەستوریبوونیان یەكلا دەكرێتەوە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە رۆژی 12ی حوزەیران یاسای بودجەی پەسەندكرد و لە 26ی حوزەیرانیش لە رۆژنامەی واقائعی بڵاوكرایەوە، حكومەتیش لە رۆژی 3ی تەممووز لە دادگای فیدراڵی سكاڵای دژی ژمارەیەك بڕگە و ماددەی یاسای بودجە تۆماركرد و داوایكرد كاركردن بەو ماددانە رابگرێت.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەدادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر چەند بڕگە و ماددەیەكی یاسای بودجە تۆمار كردبوو و داوای راگرتنیانی كردبوو، چونكە پێیوابوو دوای پەسەندكردنی یاساكە، هەندێك ماددەی بۆ زیادكراوە، هاوكات دادگای فیدراڵی دەتوانێت بڕیاری راگرتنی ئەو ماددانە بدات، هەروەها دەشتوانێت تانەكانی سەرۆكوەزیران رەتبكاتەوە.
هەرلەوبارەیەوە پێشتر كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاندبوو: "محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە دادگای فیدراڵی سكاڵای لەسەر چەند بڕگە و ماددەیەك لە یاسای بودجەی عیراق تۆمار كردووەو داوایكردووە تا ئەوكاتەی دادگا بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدات جێبەجێكردنیان رابگیرێت".
"سەرۆكوەزیرانی عیراق پێیوایە ئەو كۆپییەی یاسای بودجە كە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندیان كردووە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردووە، دەستكاری كراوەو هەندێك ماددەی بۆ زیادكراوە، هەربۆیە داوادەكات لەئێستادا دادگای فیدراڵی كاركردن بەو بڕگە و ماددانە رابگرێت، هاوكات سكاڵاكەی سەرۆكوەزیران مانای ئەوە نییە بودجەی عیراق جبێبەجێنەكرێت، چونكە بودجە پەسندكراوە و هیچ لەو بڕگە و ماددانەش پەیوەندیان بە پشكی هەرێمی كوردستانەوە نییە" كاروان یاروەیس وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

