فراكسیۆنی یەكێتی كار لەسەر گواستەوەی 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر دەكات
کوردستان 01:30 PM - 2023-07-11
PUKMEDIA
کێشەی مامۆستایانی کورد لە کەرکوک
پاش ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران بڕگەی گەڕاندنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق رەتكرایەوە، فراكسیۆنی یەكێتی واز لەو بڕگەیە ناهێنێت و كاری جدی دەكات بۆ تانەدان لە یاسای بودجە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیە و وەك چۆن لەكاتی پێكهێنانی حكومەت بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەئكیدی لەو بڕگەیە كردوەتەوەو ئەندامێكی لیژنەی پەروەردەش دەڵێت: " فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوامە و كاری جدی دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیە بۆ ناو یاسای بودجە، كە بە هۆیەوە زیاتر لە 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن".
سەباح حەبیب ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: " وەك فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ ئەوەداین كە حكومەتی عیراق تانە لە لابردنی بڕگەی گەڕاندنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عێراق بدات، چونكە ئەوە لە ماددەی 21 لە بەرنامەی كاری حكومەتدا هاتووە".
بەپێی مادەی 140 مامۆستایان مافی خۆیانە
"لەكاتی خۆیدا و بە هەوڵی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەو هەنگاوە جێگیر كراوەو چەند جارێك تەئكیدی لە وەزارەتی پەروەردە كردوەتەوە، لەكاتی پێكهێنانی حكومەت یەكێك لە داواكاریە سەرەكییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كوردستیانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بوو"، سەباح حەبیب وای وت.
ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە دەشڵێت: " فراكسیۆنی یەكێتی بەردەوامە و كاری جدی دەكەین بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیە بۆ ناو یاسای بودجە، كە بەگوێرەی مادەی 140 ی دەستوریش ئەو مامۆستایانە دەتوانن بگەڕێنەوە و مافی خۆیانە".
لەسەر حكومەتی فیدراڵییە تانە لەو یاسایە بدات
فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵەكانی دەخاتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی بڕگەی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كێشە لەسەرەكان، كە بەگێرانەوەی بۆ جێبەجێكردنی 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن.
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "فراكسیۆنی یەكێتیی بەهەموو توانای خۆیەوە هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی ناوچە كێشە لەسەرەكان بۆ سەر وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدراڵی".
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان توانی ئەو بڕگەیە لە پرۆژە یاسای بودجە جێگیر بكات، بەڵام بەداخەوە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەتكرایەوە، لەكاتێكدا پێشتر لەسەری كۆك بوین"، كاروان یاروەیس وای وت.
ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی دەشڵێت: "لەسەر حكومەتی فیدراڵی بوو كە تانە لە یاسای بودجە بدات و داوای گەڕاندنەوەی ئەو بڕگەیە بكات، چونكە ئەوە مافی مامۆستایانی ناوچە كێشە لەسەرەكانە".
لەكاتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق سەرۆك بافڵ چەند داواكارییەكی بۆ خزمەتی زیاتری خەڵكی عیراق و هەرێمی كوردستان پێشكەش بەكابینەی نوێی حكومەتی عیراق كرد، یەكێك لەداواكارییەكانیش گواستنەوەی میلاكی خوێندنی كوردی بوو بۆ سەر میلاكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لەڕێی فراكسیۆنەكەیەوە لە بەغدا شەڕی پەسەندكردنی پڕۆژەی گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی بەشی كوردی ناوچە جێناكۆكەكانی بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەكرد، كە بەوەش 15 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

