لە پەراوێزی هەوڵەکانی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی-دا
بیروڕا 01:10 PM - 2023-07-10
ئەرشیف
هەستیار مارف ئاغا کارگێڕی مەڵبەند- مەکتەبی ڕێکخستن
هەستیار مارف ئاغا*
لە دواین گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا، رۆڵ و بەرپرسیارێتی هەڤال بافڵ جەلال تاڵەبانی زۆر بە ئاشکرا و روونی دەرکەوت، ئەم کەسایەتییە سیاسییە چالاکە لاوە، وەک پیشەی لە پێشینەی خۆی و خوێندکارێکی زرنگ و دڵسۆزی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال و ی.ن.ک، بە مەبەستی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و توندوتۆڵکردنی پەیوەندیی نیوان لایەنە کوردستانییەکان، لەگەڵ بەرپرسانی کایەی سیاسی هەرێمدا هەنگای زۆری نا تا کوردستان لە دۆخی چەق بەستوو رزگار بکات و برایەتی و تەبایی زیندووبکاتەوە، بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان باشتربکات، ناڕەزایی کۆمەلانی خەڵکی کوردتسان بە هەند وەربگیرێت، کێشەی مووچەی خانەنشینان و بەساڵاچوان چارەسەربکرێت.
وەک خەمخۆری راستەقینە، یەکەم کەس بوو لەلایەک سەردانی سەرجەم سەرکردەی حزبەکان و لایەن و بەرپرسەکانی هەرێمی دەکرد، لەلایەکی دیکەشەوە دەچووە پێشوازیی ئاپۆڕای ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کێشەکانی تایبەت بە گوزەران و دەرماڵەی خوێندکارانی چارەسەرکرد کە گەشتبوونە بنبەست و بە حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر نەدەکرا.
سیاسەتی چەپکە گوڵەکە:
لە خەون و خەبات و بیروبۆچۆنی هەڤال بافڵ دا سەرجەم لاپەڕە سپییەکانی خەباتی سیاسی و کوردایەتی سەرۆک مام جەلال و سیاسەتی چەپکە گوڵەکە بە بەردەوامی پیادە دەکرێت، هەڤاڵ بافڵ کە سەرۆکی پێشووی هەرێمی بە مامی خۆی وەسف دەکرد و چەندین جارێکیش بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پاکێجی پۆستی سەرۆک کۆمارو پاراستنی یەکڕیزیی هێزەکانی هەرێم و بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و لێک تێگەشتن و رێکەوتن، سەردانی پیرمامی کرد، لە هەموو قۆناغەکاندا هەڤاڵ بافڵ خەمخۆری دۆزی رەوای گەلەکەمان بووە و خۆی و یەکێتی هەردەم گرنگیان بە پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان و ڕاپەڕین داوە و تاکڕەویی ڕەتکردۆتەوە و بڕوای بە فرەلایەنی هەبووە و یەکڕیزیی و تەبایی هێزە کوردستانییەکانی لەلا مەبەست بووە، ئاشتی و دیموکراسی و دەنگی ئازادیان پاراستووە، پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ رۆژنامەنووسان و میدیاکاراندا هەیە و زۆر جار بۆ لێدوان و چاوپێکەوتن و قسەکردن لەسەر پرسە گرنگەکاندا راستەوخۆ لەگەڵیان کۆدەبێتەوە، هەردەم خەمیان خەمی گەورەی کوردستان و باشکردنی گوزەرانی کۆمەلانی خەڵکی کوردستان و شاری کەرکوک و ناوچە دابڕینراوەکان بووە.
لە ئاستی حزبدا بڕوای بە گۆڕانکاریی و نوویبوونەوە هەیە و سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال و رەخنە لەخۆگرتنی لەلا پەسەندە و هەمیشە بەتەنگ پاراستنی یەکڕیزیی و جێبەجێکردنی رێکەوتنە ستراتیژییەکانەوەیە، هەوڵی بێوچانی دا تا رێکەوتنی دەباشانی نێوان رەوانشادان سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان بێنێتەدی و هیوای خواست ریکەوتنی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرتاسەری بێت.
لە ئاستی حکومەتدا پشتیوان و داکۆکیکارێکی گەورەی سەرجەم ئیشوکار و بەرپرسیارێتی و پێگەی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە، هەمیشە وتویەتی کاری حکومەت بۆ حکومەت، بەڵام رەخنەی لە شێوازی حکومڕانی هەرێم هەبووە و دەیەوێت گۆڕانکاری بکرێت لە شێوازی حکومڕانی و بەڕێوەبردنی حکومەتی هەرێمدا.
ستراتیژی کارکردن
سەرەڕای ئەزموونی سیاسی، خودی هەڤال بافڵ ستراتیژی سیاسەتی خوێندەوە و زۆر بەباشی لە چەمکەکانی سیاسەتکردن تێدەگات و کاریان پێدەکات.
خولی دیسیپلینی سەربازیی لەلای هێزەکانی هاوپەیمانان و فەرەنسا و بەریتانیا وەرگرتووە و وەک پێشمەرگە بەرگریی لە خاکی کوردستان دەکات و دامەزرێنەر و سەرپەرشتیاری راستەوخۆی هێزی دژەتیرۆر بووە.
گرنگی باش بە پەیوەندییە ناوخۆیی و ئیقلیمی و پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دەرودراوسێ و پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان دەدات. هەروەک زۆرجار دەبینین لە ناسکترین دۆخی سیاسی و گۆڕانکاریی نێودەوڵەتیدا، باڵیۆزی وڵاتانی ئەمریکا و روسیا و فەرەنسا و بەریتانیا و چین و ئێران دەبینێت، پشتیوانی برایانەی بۆ ئازادیخوازانی رۆژئاوای کوردستان هەیە و هەمیشە لە بارودۆخیان دەپرسێتەوە، هەروەها بۆ یەکلاکردنەوەی پرسە چارەنوسسازەکان و پێداگریی لە مافە رەواکانی میللەتەکەی لە ناوخۆی دەوڵەتی عیراقدا، دەبینین هیچ کات نایەوێت ببێت بە بەشێک لە کێشەکانی نێوان لایەنەکانی شیعە و سوننە و هەمێشە بە یەک مەودا لە سەرجەم لایەنەکانی بەشداربووی کایەی سیاسی لە عیراقدا دەوەستێتەوە و ناچێتە بەرەیەکەوە لە دژی بەرەیەکی تر و بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی هاووڵاتیانی هەرێم، دەوڵەتی عیراق بە قووڵایی ستراتیژی کارکردن دادەنێت.
گەڕاندنەوەی شکۆ بۆ هاووڵاتیان:
لە دۆسییەی نەوت و غازدا، پێداویستیی رۆژانەی هاووڵاتیانی بۆ سووتەمەنی کردووە بە پێشینەی کارکردن و دەیەوێت حکومەتی هەرێم یەکەمجار لە داهاتی نەوت کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنیشینان و پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس بە جۆرێک مانگانە و لەکاتی خۆیدا بەبێ دواکەوتن چارەسەرببێت، هەروەها لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بخرێتەوەگەڕ و جادە و ریگەوبانی نوێ دروست بکرێن، نەخۆشخانە و خوێندنگە و زانکۆ بە گوێرەی رێژەی دابەشبوونی دانیشتوان دروستبکرێت، بوجەی پارێزگاکان بەبێ جیاوازی تەرخان بکرێت .
داوای وایە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەمجار بەرچاوڕوونی و شەفافییەت لە دۆسێی نەوتدا ئاشکرابکات و روونکردنەوە لەسەر هۆکاری قەرزاربوونی حکومەت لە دۆسێی نەوتدا بۆ هاووڵاتیان بخاتە ڕوو، چونکە ناکرێت هەرێم نەوت هەناردە بکات و هاووڵاتیان لە وەرزەکانی سەرما و تەنانەت وەرزی گەرماشدا بەرمیلێک نەوتیان دەستنەکەوێت. بۆیە دەبێت ماڵ بە ماڵی شار و لادێکان بۆری غازیان بۆ دابینبکرێت، کێشەی کارەبا و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەربکرێت، دڵنایی بدرێت بە هاووڵاتیان ئینجا باس لە دۆسێی هەناردەکردنی غازی هەرێمی کوردستان بکرێت.
*کارگێڕمەڵبەند- مەکتەبی ڕێکخستن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم
10:18 PM - 2026-03-11 -
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
05:08 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
10:49 AM - 2026-03-13 -
وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هێرشەکان قەدەغە کرا
08:20 PM - 2026-03-12
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
01:53 PM - 2026-03-13
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
10:30 AM - 2026-03-13
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
09:38 AM - 2026-03-13
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
09:00 AM - 2026-03-13
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکى یەکێتى بەشداربوو لە بەخاک سپاردنى سەرکردە ساڵح موسلیم
ی ن ک 05:08 PM - 2026-03-13 -
سەرۆک بافڵ: نابێت کورد ببێتە سەرى رمی جەنگ
کوردستان 02:58 PM - 2026-03-13 -
قوباد تاڵەبانى: شەرەفمەند بووم بە دیداری حاکم قادر حەمەجان و مامە غەفەی پێشمەرگە
کوردستان 01:53 PM - 2026-03-13 -
ئەمڕۆ و سبەى باران دەبارێت
کوردستان 10:49 AM - 2026-03-13 -
ژێرخانی نەوتی عیراق لە نێوان کاولکارییەکانی جەنگ و پەککەوتنی هەناردەدا
عیراق 10:30 AM - 2026-03-13 -
بە نامەیەكی مام جەلال زاخۆش راپەڕی
کوردستان 09:38 AM - 2026-03-13 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 4 ملیار دینارە
کوردستان 09:00 AM - 2026-03-13







دابەزێنە

