دوو رۆژنامەنوس: باجی ئازادی لە هەولێر و دهۆك كوشتن و زیندانییە
کوردستان 02:53 PM - 2023-07-05باجی ئازادی لە هەولێر و دهۆك كوشتن و زیندانییە
رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی هەرێمی كوردستان راپۆرتەكەی رێكخراوی پەیامنێران بەدروست دەزانن، ڤەگێڕ نهێلی و هێمن مامەند كە دوو رۆژنامەنوس بوون لەهەولێر و دهۆك و لەترسی مەترسی لەسەر ژیانیان ئێستا لەسلێمانی نیشتەجێن دەڵێن: "لەهەولێر و دهۆك ئازادی رادەربڕین و ئازادی تاك و ئازادی رۆژنامەوانی بوونیان نییە و چەندین هاووڵاتی و رۆژنامەنوس، لەسەر لایك و كۆمێنت راپێچی زیندان كراون و دەیان تۆمەتی بێ بنەمایان بۆ دروستكراوە، بۆیە روونە ئەگەر لەهەولێر و دهۆك سەر بەدەسەڵات نەبیت یان دەكوژرێت یان زیندانی دەكرێیت، بەڵام لەسلێمانی وانییە".
لەنوێترین راپۆرتیدا رێكخراوی پەیامنێران، ئاماری توندوتیژی بەرامبەر رۆژنامەنوسانی لە شەش مانگی رابردوودا بڵاوكردەوە كە "لە سلێمانی كەمترین پێشێلكاریی هەبووە كە 4 حاڵەتە، دواتر هەڵەبجە دێت كە 5 حاڵەتە، بەڵام لە دهۆك زۆرترین رێژەی توندوتیژی هەبووە كە 25 حاڵەتە و لەدوای ئەوەش هەولێر دێت كە 16 حاڵەتە".
لە هەولێر و دهۆك مەترسی لەسەر ژیانی رۆژنامەنوسان هەیە
ڤەگێڕ نهێلی رۆژنامەنوسی شاری دهۆك بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین لەهەرێمی كوردستان و ئەو ئامارانەی كە بڵاوكراونەتەوە كە دهۆك لە پلەی یەكەمدا دێت لە نەبوونی ئازادی رۆژنامەنوسیدا، دواتریش پارێزگای هەولێر بە پلەی دووەم دێت، دەتوانین ئەمە بگەڕێنینەوە بۆ خراپی بەڕێوەبردن لەلایەن دەسەڵاتی ئەو ناوچەیەوە".
"ئازادی رادەربڕین ئەگەر لە پارێزگای هەولێر و دهۆك هەبێت سنووردارە، من كەسێكم لەوانەی لە پارێزگای دهۆك بەهۆی بابەتی رۆژنامەنوسی و ئازادی رادەربڕین هەڵهاتووم و ئێستا لەسلێمانی نیشتەجێم، لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانم هەبوو، چونكە چەندینجار رووبەڕووی گرتن و لێدان سوكایەتی كردن بوومەتەوە"، ڤەگێڕ نهێلی وای وت.
رۆژنامەنوسان روو لە پارێزگای سلێمانی دەكەن
چالاكوان و رۆژنامەنوسان روو لە سلێمانی دەكەن چونكە دەتوانن بە ئازادانە كارەكانیان بكە، بەڵام لە هەندێك ناوچەی دیكە تۆمەتی بێ بنەما بۆ رۆژنامەنوسان دروست دەكرێت و دەكرێنە تاوانبار.
ڤەگێڕ نهێلی دەشڵێت: "كاتێك كەسێك لە هەولێر و دهۆك مەترسی دەكەوێتە سەر ژیانی روو لەسلێمانی دەكات، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە ئازادی رۆژنامەنوسی لە سلێمانی بوونی هەیە و ئەو ئامارەی رێكخراوی پەیامنێران كە بڵاوبووتەوە راستە، كە دەڵێت: "كەمترین پێشێلكاری لەسلێمانی كراوە بەرامبەر رۆژنامەنوسان و زۆر راستیشە كە دەڵێت، لە هەولێر و دهۆك ئەگەر سەر بە لایەنێكی سیاسی دیاریكراو نەبیت، كێشەت بۆ دروست دەكەن"، چەندین نموونەی رۆژنامەنوسمان هەیە كە لەبەرنەبوونی ئازادی رادەربڕین تۆمەتی جیاجیایان بۆ دروستكراوەو كراونەتە تاوانبار".
"نزیكی شەش مانگە هاتومەتە سلێمانی و تائێستا هیچ توندوتیژییەكم بەرامبەر رۆژنامەنوسان نەبینیوە، چونكە لەسلێمانی هەموو دەنگە جیاوازەكان كۆبوونەتەوە، ئەمەش هۆكارێكی زۆر باشە كە رۆژنامەنوسان بە ئازادی كاری خۆیان بكەن و بێ ئەوەی مەترسیان لەسەر بێت، لە هەولێر و دهۆك ئەو كەسەی رۆژنامەنوسە یاخود لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداری ئەو سنوورە نییە ئەوا هەڕەشە لەسەر ژیانی هەیە، منیش تەنها لەبەر ئەوەی رۆژنامەنوس بووم مەترسی لەسەر ژیانم هەبوو، چونكە هیچ كارێكم نەكردووە لە دەرەوەی یاسا بێت"، رۆژنامەنوسەكەی دهۆك وای وت.
هەڕەشەكان گەنجانی ناچار بە دەرەوەی وڵات كردووە
نەبوونی ئازادی رادەربڕین هەڕەشەكانی لایەنێكی دیاریكراو لە هاووڵاتیانی هەولێر و دهۆك، وایكردووە كە رۆژنامەنوسان و چالاكوانانی ئەو ناوچانە روو لە دەرەوەی وڵات بكەن.
هێمن مامەند رۆژنامەنوس و چالاكوانی مەدەنی بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە هەولێر و دهۆك ئازادی لەژێر خاڵی سفرەوەیە و بەپێی راپۆرتەكان، ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان بە تایبەتی لە ژێر دەسەڵاتی پارتی دا لەمەترسیدایە و رۆژانە دەبینین خەڵك لە هەولێر و دهۆك و بادینان لەسەر لایك یاخود كۆمێنتێك دەستگیر دەكرێن و هەڕەشەیان لێدەكرێت، ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی دەیان گەنج و چالاكوانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بەهۆی هەڕەشەوە كوردستان جێبهێڵن".
"دۆسیەی بادینان لەماوەی سێ ساڵی رابردوو بووە پەڵەیەكی رەشی كابینەی نۆ كە دونیا ئاگاداری ئەو دۆخەیە و زیاتر لە 83 كەس لە بادینان تۆمەت و سیناریۆیان بۆ دروستكراوەو زۆربەیان لە زیندان بوون، تا ئێستاش دوو رۆژنامەنوس لە زیندانی پارتی ماونەتەوە كە ئەوانیش شێروان شێروانی و گوهدار زێبارین"، "زۆربەی دەزگا راگەیاندنە ئەهلییەكانیش لەزۆنی سەوزن و بەپێی ئامار و داتاكان، بەراورد بە زۆنی زەرد لەزۆنی سەوز هیچ رۆژنامەنوسێك لە زینداندا نییە"، هێمن مامەند وادەڵێت.
ئازادی رادەربڕین لە زۆنی زەرد نەماوە
هێمن مامەند دەشڵێت: "ئازادی رادەربڕین لە زۆنی سەوز سەردەمی مام جەلال-ەوە بوونی هەیە، مام جەلال ئەوكات باسی ئەوەی دەكرد كە رۆژنامەنوسان ئازادن، نابێت لەسەر نوسین دەستگیر بكرێن و نوسین بە نوسین وەڵام دەدرێتەوە، ئێستاش ئەو ئازادییە بۆ رۆژنامەنوسان بەردەوامە و بەڵگەش بۆ ئەوە من خۆم یەكێكم لەو كەسانەی كە ماوەی سێ ساڵە لەسلێمانی دەژیم، بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانم و هەڕەشەكردن لێم و چەندینجار دەستگیركردنم زۆنی زەردم جێهێشتووە".
"كە مەسرور بارزانی ئەم كابینەیەی وەرگرت پێشبینی ئەوەمان كردبوو كە كابینەیەكی پۆلیسی بێت، هەر بەوشیوەیەش دەرچوو كە پێشبینیمان دەكرد، هەموو بەڵگەو دۆكیۆمێنتەكان پێ مان دەڵێن كە ئازادی رادەربڕین لە زۆنی زەرد نییە"، هێمن مامەندی رۆژنامەنوس وادەڵێت.
رێكخراوی پەیامنێران: ئامارەكانمان دروستن
رێكخراوی پەیامنێران جەخت لەڕاستی و دروستی ئامارەكانی پێشێلكاری لە هەولێر و دهۆك دەكاتەوە و دەڵێت:" جگە لەوەی كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان هاوڕان لەسەر پێشێلكارییەكان، هاوكات راپۆرتەكەمان ئاڕاستەی سەرجەم باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان لە عیراق و هەرێم كردووە".
هۆزان قادر لێپرسراوی رێكخراوی پەیامنێران لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەو پێشێلكاریانەی لەراپۆرتەكەماندا خستوماننەتەڕوو راست و دروستن و پشتمان بە زانیاری دەستكەوتووی خۆمان بەستووە".
"راپۆرتەكەمان ئاڕاستەی سەرجەم باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان لە عیراق و هەرێمی كوردستان كردووە، ئەمە جگە لەوەی كە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیش هاوڕان لەسەر ئەو پێشێلكاریانەی كە هەن، بەتایبەت لە هەولێر و دهۆك" هۆزان قادر وادەڵێت.
رۆژنامەنوسان و ئامارەكانی رێكخراوی پەیامنێران هاوڕان لەسەر ئەوەی كە ئازادی تاك و رۆژنامەنوسی و رادەربڕین لە پارێزگاكانی سلێمانی هەڵەبجە زیاترن لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك، ئەمە جگە لەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەكانیش لە راپۆرتی ساڵانەیاندا پێشتر ئەو راستییەیان خستوەتەڕوو.
فراوانی سنووری ئازادی رۆژنامەگەری و نەبوونی هەڕەشە لەسەر رۆژنامەنوسان، وایكردووە سلێمانی بە ناوچەی ئارامی بناسرێت و ئەو چالاكوان و رۆژنامەنوسانەی لە هەولێر و دهۆك بەهۆی پیشەكەیانەوە هەڕەشەیان لەسەرە روو لە سلێمانی بكەن، چونكە پێیان وایە لە سلێمانی دەتوانن زیاتر لە هەولێر و دهۆك بە ئازادانە كاری خۆیان بكەن بەبێ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان هەبێت، هەر ئەمەش وایكردووە لە ساڵانی رابردوودا چەندین رۆژنامەنوس و چالاكوان لەترسی مەترسی لەسەر ژیانیان لە هەولێر و دهۆك هەڵبێن و روو لە سلێمانی بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
عیماد ئەحمەد: هێنانەکایەی حکومەتێکی رەشید هەر بە یەکێتی دەکرێت
05:06 PM - 2024-10-07 -
نوێنەرایەتییەک بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئیدارەی راپەڕین دروست دەکرێت
04:19 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
02:32 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
03:10 PM - 2024-10-07
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
یەکێتی ناهێڵێت غاز بەدەردی نەوت بچێت
09:21 AM - 2024-10-07
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی مەكتەبی سیاسی بۆ كۆچی دوایی خاتوو تەلیعە فەرمان
پرسەنامە 09:30 PM - 2024-10-06 -
شێخ جەعفەر لەشارەزوور پەردە لەسەر وێنەی سەرۆكی یەكێتی لادەدات
ی ن ک 08:28 PM - 2024-10-06 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی خەباتی راستكردنەوەی حوكمڕانی دەكات
ی ن ک 08:19 PM - 2024-10-06 -
قوباد تاڵەبانی : سەردەمی بەکارهێنانی دەنگی مردو بۆ لایەنێک بەسەرچوو
ی ن ک 08:07 PM - 2024-10-06 -
شێخ جهعفهر: بۆ راستكردنهوهی رێڕهوی حكومهت دهبێت دهنگ بهیهكێتی بدهین
ی ن ک 06:50 PM - 2024-10-06 -
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
کوردستان 06:37 PM - 2024-10-06 -
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06 -
سەركەوتن بۆ لووتكەیەكی دیكە
بیروڕا 04:56 PM - 2024-10-06