مووچەی حوزەیرانی فەرمانبەران بەپێی یاسای بودجە دەبێت
کوردستان 12:17 PM - 2023-07-03
PUKMEDIA
مووچەی حوزەیرانی فەرمانبەران بەپێی یاسای بودجە دەبێت
بودجەی عیراق كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە و مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمیش لە چوارچێوەی عیراقدایە و بەگوێرەی ئەو بڕگەیەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران جێگیریكردووە، دەبێت "دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەولەویەت بێت"، كە پشكی هەرێم 12.69%یە، كە ساڵانە 20 ترلیۆن دینار و مانگانە 1.6 ترلیۆن دینار دەكات.
د. بڕیار رەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بودجەی عیراق خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بەگوێرەی ئەوەش حكومەتی هەرێم مووچەی ئەم مانگە لە پشكی خۆی لە بودجە دابەشدەكات".
"بە دڵنیاییەوە لەم مانگەدا وەزارەتی دارایی عیراق رێنمایی بۆ خەرجكردنی بودجە دەردەكات و پشكی هەرێمیش بە دوو قۆناغ خەرجدەكرێت، لە قۆناغی یەكەمدا وەزارەتی دارایی پارەكە دەخاتە سەر هەژماری بانكی حكومەتی عیراق، لە قۆناغی دووەمیشدا دەخرێتەسەر هەژماری بانكی حكومەتی هەرێم، لە لە هەرێمیش بەشێكی بۆ بودجە و بەشێكی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان تەرخاندەكرێت". دكتۆر بڕیار وادەڵێت
بڕگەی 8 ی ماددەی 13، كە بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جێگیركرا، بڕگەیەكی گرنگە و لەدوو بەش پێكهاتووە، بەشی یەكەم تێیدا ئەولەوییەت بۆ مووچەیە و حكومەتی هەرێم ناچاردەكات مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات بەبێ بیانوو، بەشی دووەمیش بڕگەكە ئەوەیە ئەگەر نادادپەروەری لە دابەشكردنی پشكی پارێزگاكاندا هەبوو، پێویستە ئەنجومەنی وەزیران خۆی چارەسەری بكات.
"یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك تاكە لایەنی سیاسی كوردستان داكۆكیكاری مافی مووچەخۆران بوو، هەربۆیە لە بڕگەی 8ی ماددەی 13 دا، ئەولەوییەتی بۆ مووچە جێگیركرد، بەوەش حكومەتی هەرێم ناچارە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشبكات" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
مووچەی هەرێم هاوشێوەی عیراق دابەشدەكرێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەو بڕگەیەی لەیاسای بوودجەدا جێگیریكرد ئەولەوییەت دەداتە دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی مەركەزی، ئەندامێكی پێشووی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق_یش دەڵێت: "خەڵكی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە بەپێی یاساكە لەمەودا نابێت مووچە مەترسی لەسەربێت، ئەگەریش مووچە دابەشنەكرا یاخود ناعەدالەتی تێداكرا، ئەوا پەنادەبرێتە بەر سەرۆك وەزیرانی عیراق".
شیروان میرزا ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "مووچەی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەر پشكی بوودجەی هەرێم، بەپێی یاساكە هاوشێوەی عیراق دابەشدەكرێت و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان_یش لەپشكی هەرێم ئەولەویەت دەداتە دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی مەركەزی".
" بەپێی ئەو بڕگەیەش كە یەكێتی لە یاسای بودجەدا جێگیریكرد، لە بەشەبودجەی هەرێم ئەولەویەت بەدابەشكردنی مووچە دەدرێت، دواتر بۆ پرۆژەكان تەرخاندەكرێت، ئەمەش لەپێناو خۆشگوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستان" شیروان میرزا وادەڵێت.
نابێت مووچە مەترسی لەسەربێت
یاسای بوودجەی هەرێمی كوردستان مووچە زامن دەكات و مەترسی لەسەر كەمدەكاتەوە، هەر بەپێی یاساكەش ئەگەر مووچە دابەشنەكرا یاخود ناعەدالەتی تێداكرا، ئەوا پەنادەبرێتە بەر سەرۆك وەزیرانی عیراق.
"خەڵكی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە بەپێی یاساكە لەمەودا نابێت مووچە مەترسی لەسەربێت، ئەگەریش مووچە دابەشنەكرا یاخود ناعەدالەتی تێداكرا، ئەوا پەنادەبرێتە بەر سەرۆك وەزیرانی عیراق و وەك پارێزگا دەتوانرێت سكاڵا بكرێت".
هەر لەسەرەتای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقەوە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، چەند پڕۆژەیەكی لەپێناو خزمەتكردنی گەلانی عیراق پێشكەشكرد و لەپاش ماوەیەكیش بەشێكی زۆر لەداواكارییەكانی یەكێتی لەلایەن حكومەتی نوێی عیراقەوە جێبەجێكران و یەكێتی لەڕێی فراكسیۆنەكەشییەوە لە بەغدا هەوڵی جددی و رۆڵی كارای هەبوو بۆ راگرتنی ئەو نادادییەی بەرامبەر بە بەشێك لەپارێزگاكانی هەرێم لەلایەن حكومەتەكەیەوە، هەروەها توانی پشتیوانی و داكۆكیكاری سەرسەختی چەندین پڕۆژە بێت كەخزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكات، هاوكات داكۆكیكاری سەرسەختی مافی مووچەخۆران بوو ئەمە جگەلەوەی پرسی گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچەش هەوڵێكی دیكەی فراكسیۆنی یەكێتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:21 PM - 2026-06-24 جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23






.jpg)
دابەزێنە

