د. رێواز سەرۆكە سەركەوتووەكەی عیراق و هەرێم
کوردستان 08:28 PM - 2023-07-02ڕێواز فایەق
بۆیەكەمجار لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق و هەروەها مێژووی سیاسی دا، ژنێك كە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە، پۆستی باڵای سەرۆكی پەرلەمان وەردەگرێت، جگە لەوەی سەركەوتوو بوو، توانی بەرامبەر لەمپەر و ئاڵنگارییەكان بوەستێتەوە.
رۆژی 30-9-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو و 29 لیست بەشداری هەڵبژاردنیان كرد، لە ئەنجامدا 16 لیست توانیان 111 كورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن كە 11 كورسیان بۆ كۆتاكانە.
لە خولی پێنجەمدا د. رێواز بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا كە یەكەم پۆستی باڵابوو لەسەرئاستی هەرێم و عیراق بە ژن بدرێت و ئەو دەستپێشخەرییەش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كردی، دكتۆرە رێواز لە 1/7/1977 لە كەلار لەدایكبووە و هەڵگری بڕوانامەكانی بەكالۆریۆس لە یاسا و ماجستێرە لەیاسای نێو دەوڵەتی تایبەت و دكتۆرایە لەیاسای شارستانییە و پسپۆری و شارەزایی یاسای شارستانی، یاسای نێو دەوڵەتی تایبەت، یاسای وەبەرهێنانە. پێشتریش یاریدەدەری دادوەری لەدادگای بەرایی دەربەندیخان و لێكۆڵەری دادی بووە لەدادگای بەرایی دەربەندیخان، لێپرسراوی بەشی یاسایی لەپەیمانگای تەكنیكی سلێمانی سەرۆكایەتی دەستەی خوێندنی تەكنیكی، مامۆستای زانكۆ بووە، هەورەها ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان بووە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لەو خولەدا بڕیاردەری لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا 2013 – 2018، ئەندامی لیژنەی پیشەسازی وزەو سامانە سروشتییەكان 2013- 2017، ئەندامی لیژنەی یاسایی 2017- 2018 بووەە لە پەرلەمانی كوردستان.
د. رێواز فایەق لەو ماوەیەی بە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەستبەكار بووە، جگە لەوەی هەڵبژاردنی ژنێك بۆ ئەو پۆستە باڵایە پێشنیەی لە هەرێمی كوردستان و عیراق نییە، بەڵام بە پشتیوانی یەكێتیی نیشتتمانیی كوردستان، د. رێواز فایەق وەك یەكەم ژن لە كوردستان و عیراق، ئەو پۆستە باڵایەی پێسپێدرا.
د. رێواز فایەق لە چوار ساڵی رابردوودا وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رۆڵی لە چەندین پرسی گرنگ هەبووە كە رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە و سەركەوتوو بووە وەك یەكەم ژن كە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وەربگرێت، وەك خۆشی لە یەكێك لە دیدارەكان ئاشكرایكردووە، هەر لەو كاتەی خوێندكار بووە، بەردەوام سوورە بووە لەسەر ئەوەی ببێتە پەرلەمانتار، هاوكات د. رێواز فایەق سوپاسی حزبەكەی كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە دەكات كە ئەو دەرفەتەی بۆ رەخساندووە، ببێتە پەرلەمانتار، دواتر لە خولێكی تریش ببێتەوە بە پەرلەمانتار و دوای ئەوە یەكێتی بڕیاریداوە كە وەك ژنێك ئەو بكاتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، كە ئەوەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سەرجەم قۆناغەكاندا بڕوای تەواوی بەتوانا و لێهاتووی ژنان بۆ وەرگرتنی پۆستە سیاسی و حكومییە باڵاكان هەیە و بەردەوام یەكێتی پشتیوانی سەرسەختی مافی ژنانە.
لە چوار ساڵی رابردوودا، د. رێواز فایەق وەك سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، دووچاری چەندین بەربەست و ئاستەنگی لە كارەكانی بۆتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی ئەوەی زۆربەی لایەنەكانی نێو پەرلەمان وەك پێویست هاوكاری نەبوون، هەر ئەوەش وایكرد كە نەتوانێت لە كاتی یاسایی خۆیدا كۆتایی بەم خولەی پەرلەمان بهێندرێت و لە چوارچێوەی یاسادا هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و دوور لەساختەكاری ئەنجام بدرێت، كە لای خۆیەوە د. رێواز فایەق هەوڵی زۆریدا سەرجەم رێكارەكان بە پشتیوانی لایەنەكان بەپێی یاسا و رێساكان بەڕێوەبچن، بۆیە بەشێوەیەكی گشتی دەتوانین بە ئەو پەڕی متمانە و بڕواوە بڵێن: د. رێواز فایەق لە بەڕێوەبردنی پۆستەكەی وەك سەرۆكی پەرلەمان سەركەوتوو بووە و بەردەوام هەوڵی داوە پۆستەكەی بۆ بەدیهێنانی یەكڕیزی نێوان لایەنەكانی كوردستان بەكاربهێنێت و رێگا بۆ سازانی نیشتمانیی بكاتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا د. رێواز فایەق زۆربەتوندی رووبەڕووی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆتەوە بە هەمان یاسا و لیستی دەنگدەران كە تەنها بەرژەوەندی لایەنێكی سیاسی بەدیدەهێنێت و مافی پێكهاتەكان پێشهاتەكان پێشێل دەكات و هەر بۆیە د. رێواز داوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكانی كرد و سوور بوو لەسەر هەڵوێستە نیشتمانیییەكەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
زاهیر شکور نوسەر و روناکبیر کۆچی دواییکرد
11:35 PM - 2024-09-11 -
سەركەوت زەكی: یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
04:12 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆماری عیراق و ئێران بەكوردی قسەیانكرد
04:06 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
11:44 AM - 2024-09-11
ئەمانەش ببینە
شێخ جەعفەر: لەم كابینەیەدا ئازادییەكان بەرتەسككرانەوە
06:27 PM - 2024-09-11
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
11:36 AM - 2024-09-11
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
09:53 AM - 2024-09-11
سەرۆک بافڵ: ئامانجمان هێنانە کایەی حوکمڕانییەکی دادپەروەرە
09:23 PM - 2024-09-10
زۆرترین خوێنراو
-
دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی تیشك یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن ئیمزا دەكەن
ی ن ک 02:52 PM - 2024-09-11 -
11ی سێپتەمبەر..سەرەتای یەكهەڵوێستی جیهان دژی تیرۆر
جیهان 02:26 PM - 2024-09-11 -
سەرۆككۆمار: ئێران دراوسێیەكی گرنگی عیراقە
عیراق 02:20 PM - 2024-09-11 -
پیرۆزباییەکان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان
هەواڵ 11:44 AM - 2024-09-11 -
مەسعود پزیشکیان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێم باشتردەکەین
کوردستان 11:36 AM - 2024-09-11 -
سهرۆك بافڵ: كهناڵی گهلی كوردستان مێژوویهكی لهبیرنهكراوه لهرۆژنامهگهریدا
کوردستان 11:12 AM - 2024-09-11 -
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی دایکدا
کوردستان 09:53 AM - 2024-09-11 -
سەرکەوت زەکی لە بادینان: باشکردنی گوزەرانی خەڵک ئەرکی یەکێتیە
ی ن ک 11:04 PM - 2024-09-10