riklam

بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

کوردستان 01:58 PM - 2023-06-27
گرێبەستی نەوت PUKMEDIA

گرێبەستی نەوت

نەوتی سپی

بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوەو پسپۆڕێکی بواری گرێبستە نەوتیەکانیش دەڵێت: "بەھۆی نەگەیشتن  بەرێکەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیھان، نەوتی ھەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاردێت".

 

بەهجەت ئەحمەد پسپۆڕ لەبواری گرێبەستە نەوییەکان رایگەیاند: "دوای بڵاوکردنەوەی یاسای بوودجەی عیراق لە رۆژنامەی وەقایع، یاساکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی یاساکە رێژەی ١٢.٦٧٪‏ بۆ ھەرێمی کوردستان تەرخان کراوە، ھەرێمی کوردستانیش پابەندکراوە کە رۆژانە لایەنی کەم ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم بھێنێت".


"لەسەرەتای مانگی داھاتوو یاساکە دەچێتە بواری کارپێکردنی فەرمی٫ بەو پێیەش حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە بەرھەمێنانی نەوت دەست پێبکاتەوە، کە پێشتریش ژمارەیەکی زۆری کێڵگە نەوتیەکان خرابوونەوە کار، تەنھا چەند کێڵگەیەکی نەوتی ھەیە بەرھەمێنان تێیدا وەستاوە"، بەهجەت ئەحمەد وای وت.

 

پسپۆڕەکەی بواری گرێبەستە نەوتییەکان دەشڵێت: "بەپێی ئەو ئاماژانەی لە حکومەتی عێراق ھەیە، بەھۆی نەگەیشتن  بەرێکەوتن لەگەڵ تورکیا بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیھان، نەوتی ھەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆیی بەکاردێت،  وەک ھەنگاوی یەکەم و دوای چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسای بوودجە،  نەوتی خۆرمەلە وبەشێک لە کێلگەکانی تر لە رێگەی پاڵاوگەی کار دەپاڵێورێت، دابەشدەکرێت بەسەر پارێزگاکانی باکوور وەک موسڵ و چەند ناوچەیەکی تر".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket