كورد و كۆنگرەی پاریس
بیروڕا 11:48 PM - 2023-06-26
PUKMEDIA
سالار مەحمود
شەریف پاشاو داوای دەوڵەتی كوردستان
سالار مەحمود
لە مام جەلالم گوێ لێ بوو ساڵی 2007 لە قەڵاچۆلان وتی: سەركردەكانی پێشووی كورد ھیچیان لە سەركردەكانی ئێستا كە شۆڕشمان كردو رژێمی عیراقمان روخاندو ھەرێمی كوردستان دامەزرا كەمتواناتر نەبوون، بەڵام ھەلومەرجی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و ناوخۆیی یارمەتیدەریان نەبوو بۆ سەركەوتن.
لەم قسەیەوە دەچمە سەر وردەكاری كۆنگرەی ئاشتی پاریس لە ساڵی ١٩١٩ تایبەت بە كوردو كوردستان.
لەو كۆنگرەیەدا وەفدی كورد بەسەرۆكایەتی شەریف پاشای خەندان بەشدار دەبێت.
لەناو ٣٢ دەوڵەت و كیانی سیاسی و نوێنەرانی گەلان، وەفدی كوردستان بەشداربویەكی نا فەرمی بوون لایەنە سیاسی و عەشایەری ئەو سەردەمەی كورد، شەریف پاشایان وەك نوێنەری خۆیان بەھاوڕێیەتی چەن كەسێكی تر دیاریكردبوو بۆ بەشداری كردن.
توركیا سەرباری نالەباری و بیماری ئەو دەمی خۆی، ھەر ھەوڵی زۆری دابوو كورد بەشدار نەبێت.
بەریتانیاو فەرەنساش وەفدی كوردیان بەگران لەسەر دڵ و دەروونی خۆیان و كۆنگرەكە زانیوە.
ئەو دەوڵەتانە دەیانویست بەویست و بەرژەوەندی خۆیان، سەودا بە خاك و پێگەی كوردەوە بكەن بەبێ ئامادەبوونی خۆیان، ھەرواشیان كرد.
وەفدی كوردستان و وەفدی ئەرمەن ھەوڵی ھەماھەنگی و ھاودەنگیان دابوو لەنێوان خۆیانداو كردبوویان.
سەرەتا بەریتانیاو فرەنسا بیرۆكەی دابەشكردنی كوردستانیان لەنێوان خۆیاندا گەڵالە كردبوو.
ئەم خاڵە زۆر گرنگە كە بزانرێت بەر لە ھەر لایەك بەریتانیاو فرەنسا كوردستانیان بەپێی بەرژەوەندی ھاوبەشی خۆیان بەش كردوە ئینجا دامەزراندنی دەوڵەتە نوێكانی وك عیراق و توركیا بڕیار لێدەدەن!.
شەریف پاشا بەر لەو وادەیەش زۆر ھەوڵی داوە ئینگلیزەكان ببینێ و بڕوایان پێبھێنێ بۆ پاڵپشتی و بۆ چوونە پاڵ داخوازیەكانی كورد لەو سەردەمە.
دیكۆمێنتی گرنگ ئەو راگەیەنراوە ھاوبەشەی كوردو ئەرمەن بوو كە داوا دەكەن بەپێی بنەماكانی مافی گەلان سەربەخۆیی بۆ كوردستان و ئەرمینا بڕیار لێ بدەن.
وەفدی كوردستان دوو یاداشتنامەی چاپكراویان پێشكەشی كۆنگرەكە كردوە. بەتایبەتیش جۆرج كلیمنسۆ كە وەك خانەخوێ سەرۆكایەتی كۆنگرەكەی كردوە.
داواكراوە لیژنەیەكی نێودەوڵەتی دروست بكرێ بۆ دیاریكردنی نەخشەی دەوڵەتی كوردستان. بەپشت بەستن پە پرەنسیپی چەسپاندنی مافی گەلان.
لە كۆنگرەكەدا ھاوسۆزیەكی زیاتر بۆ داخوازی ئەرمەن بەھۆی ئاینەكەیانەوە لەلایەن ئەورپاوە ھەست پێ كراوە، بەڵام وەفدی كوردستان ئەو ھاوسۆزیەیان ھەست پێ نەكردوە.
مەبەست لەم كورتە نوسینە ئەوەیە سەد ساڵ لەمەو بەرو پێشتریش كورد لە كاروانی بەدیھێنانی سەربەخۆییدا ھەوڵی زۆری داوە بەڵام ھێشتا كلیلی ئەو قوفڵەی دەست نەكەوتوە گرێكە بكاتەوە.
نابێت ھەرگیز ئەو خاڵە فەرامۆش بكرێ كە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كوردستانیان داوە بە توركیاو عیراق نەك ئەوان تاك لایەنە لەكاتی خۆیدا دەستیان بەسەریدا گرتبێت.
نوسەر تایبەتمەندە لە بواری جینۆسایددا
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2026-06-24 شاسوار عەبدولواحید: بڕیارمانداوە سەرۆکی داهاتووی حکومەت بۆ یەکێتی بێت
یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە
05:26 PM - 2026-06-24
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
کوردستان 11:37 AM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23




.png)


دابەزێنە

