riklam

وه‌به‌رهێنه‌ران روو له‌ راپه‌ڕین ده‌كه‌ن

کوردستان 05:39 PM - 2023-06-26
دەڤەری راپەڕین PUKMEDIA

دەڤەری راپەڕین

قوباد تاڵەبانی

"چیتر هیچ كه‌موكوڕ‌ی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌ جێبه‌جێكردنی كاروباری هاووڵاتیان و وه‌به‌رهێنه‌ران قبوڵ ناكه‌م و لێپرسینه‌وه‌ له‌ كه‌مته‌رخه‌م ده‌كه‌م" ئه‌م وته‌یه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ ئیدارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕ‌ینیش ده‌ڵێت:" له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌وڵی جدی هه‌یه‌ بۆ خستنه‌وه‌گه‌ڕی به‌شێكی زۆری پرۆژه‌كان له‌كاتی دیاریكراوداو چه‌ندین وه‌به‌رهێن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ روویان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كردوه‌".

 

به‌هه‌وڵی قوباد تاڵه‌بانی پڕ‌ۆژه‌كان به‌گه‌ڕ‌ده‌خرێنه‌وه‌

 

هیوا قه‌ره‌نی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕ‌ین له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان درێژه‌پێده‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووه‌ كه‌ له‌باره‌ی به‌گه‌ڕ‌خستنه‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌كان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ كردبووی".

راشیگه‌یاند: "له‌ ماوه‌ی رابردوودا له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕ‌ین به‌هۆی ئه‌و كێشه‌ و به‌ربه‌ستانه‌ی بۆ پڕ‌ۆژه‌كان دروستكرابوون زیاتر له‌ 44 پڕ‌ۆژه‌ داوای مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنانیان كردبوو، به‌ڵام مۆڵه‌تیان پێ نه‌درابوو، بۆیه‌ له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی كه‌ به‌ڵێنی پشتیوانیی پێداین و هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌كاتی دیاریكراودا لانی كه‌م  50%ی ئه‌و پڕ‌ۆژانه‌ی گرنگن بۆ ناوچه‌كه‌ مۆڵه‌تیان پێبدرێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنیش داوای وه‌به‌رهێنانیان له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ كردوه‌".

"به‌خستنه‌گه‌ڕ‌ی ئه‌و پڕ‌ۆژانه‌، وه‌به‌رهێنان له‌سنووره‌كه‌ ده‌بوژێته‌وه‌ و هه‌لی كاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانی سنووره‌كه‌ ده‌ڕ‌ه‌خسێت، چونكه‌ پێمان وایه‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕ‌ین تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ شایسته‌ی خزمه‌تی زیاترن" هیوا قه‌ره‌نی واده‌ڵێت.

 

هه‌وڵی جدی هه‌یه‌ بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان

 

هه‌وڵه‌كانی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و به‌گه‌ڕ‌خستنه‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌كان له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی به‌رده‌وامه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ ئیدارییه‌كانی مه‌ركه‌زی سلێمانی و هه‌ردوو ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین كۆبوه‌ته‌وه‌و پشتیوانی خۆی بۆ به‌گه‌ڕ‌خستنه‌وه‌ی پڕ‌ۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌سنووره‌كه‌ ده‌ربڕ‌یوه‌.

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket