مووچەی تەمووز بەپێی یاسای بودجە تەرخاندەکرێت
کوردستان 03:00 PM - 2023-06-26
PUKMEDIA
بودجەی هەرێم و بەغدا
لە دوای بڵاوبونەوەی یاسای بودجەی گشتی عیراق لە رۆژنامەی وەقائع، مانگانە لەکاتی دیاریکراودا پشکی هەرێم کە دەگاتە یەک ترلیۆن و 250 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت، بەهەوڵی یەکێتیش لەو بڕە پارەیە حکومەتی هەرێم مولزەم کراوە کەئەولەویاتی بۆ مووچە بێت، ئەندامێکی لیژنەی دارای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت: "لە دوای جێبەجێ کردنی یاسای بودجە، عیراق روویەکی گەش و ئاوەدان کردنەوە بەخۆیەوە دەبینێت".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "یاسای بودجە یەک هەنگاوی کۆتایی ماوە، کە ئەویش خۆی لە دەرکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و پلاندانان دەبینێتەوە، هەروەها بەپێی یاساکە حکومەتی عیراق مانگانە نزیکەی یەک ترلیۆن و 250 ملیار دینار وەک پشکی خۆی بۆ هەرێم دەنێرێت، کەبە هەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق، حکومەتی هەرێم مولزەم کراوە کە لەو پشکەی بۆی دێت ئەولەویات بدات بە مووچە".
"لەچەند رۆژی داهاتوودا رێکارەکانی یاسای بودجە تەواو دەکرێن و یاساکە دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، کەبەدڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین لە ئایندەیەکی نزیکدا رویەکی دیکەی عیراق دەبینین کە خۆی لە گەشەکردن و ئاوەدانکردنەوەو خزمەتگوزاری دەبینێتەوە، چونکە لە میژووی عیراقدا بۆ یەکەمین جارە یاسایەکی بودجەی لەو شێوەیە کەبۆ ماوەی 3 ساڵ بێت پەسەند بکرێت"، د. نەرمین مەعروف وای وت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: "لە رۆژانی داهاتوودا بۆ یەکەم جار حکومەتی عیراق پشتبەست بە یاسای بودجە مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران دابەشدەکات، کە بێگومان پشکی هەرێمیش هەر پشتبەستە بەو یاسایە و هەموو مانگێک لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بۆی دێت، هەرچەندە لەچەند مانگی رابردوودا بڕی ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار بۆ هەرێم هاتووە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە قەرز نییە و تا کۆتایی ساڵ لە پشکی هەرێم دەڕوات".
عیراق پێویستی بە 134 ترلیۆن و
552 ملیار و 919 ملیۆن دینارە بۆ بودجەی ساڵی 2023 کە بەشی هەرێم 15 ترلیۆن
دیناری ساڵانە و مانگانە یەک ترلیۆن و 250 دینارە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

