riklam

قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادەی عەزیز گورگۆ رەواندوزی دەكات

پرسەنامە 05:11 PM - 2023-06-23
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

پرسەنامە

بۆكۆچی دوایی عەزیز گورگۆ رەواندوزی، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو عەزیز گورگۆ رەواندوزی

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (عەزیز گورگۆ ئامۆكەیی) ناسراو بە عەزیز گورگۆ رەواندوزی، نیگەران و دڵگران بووم.

كۆچكردوو (عەزیز گورگۆ رەواندوزی) لە بنەماڵەیەكی جوامێری كوردایەتی و برای شەهید حەمەدئەمین گۆرگۆ هاوخەباتی سەرۆك مام جەلال و یەكێك لە ئەستێرە گەشەكانی داستانی مقاوەمەت و تێكۆشان بوو.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی غەمتانم، خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

PUKMEDIA


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket