riklam

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێم داهاتی عیراق زیاد ده‌كات

کوردستان 01:48 PM - 2023-06-21
نەوتی هەرێم PUKMEDIA

نەوتی هەرێم

نەوتی سپی هەرێم و بەغدا

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌ژماری بانكی له‌ ئه‌سڵی پڕ‌ۆژه‌یاسای بودجه‌ی حكومه‌ت و  گۆڕینی له‌مادده‌ی 13 دا، هه‌روه‌ها داهاتی فرۆشتنی 400 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵێكدا و تێچووی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.

 

سه‌ره‌تا یه‌ك هه‌ژماری بانكی هه‌بوو

 

ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:" له‌ پڕ‌ۆژه‌یاسای بودجه‌ زاده‌ی رێككه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بوو، ته‌نیا یه‌ك هه‌ژماری بانكی هه‌بوو، ئه‌ویش به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پاره‌ی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ئیداع ده‌كرا و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، به‌ رێگه‌ی (مقاسه‌) پاكتاوی داهاتی نه‌وت و به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا. هه‌ر زووش بانكی ناوه‌ندیی عیراق رازی بوون كه‌ ته‌نیا یه‌ك هه‌ژماری بانكی هه‌بێت و به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بێت، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رله‌به‌ری پڕ‌ۆژه‌كه‌ی حكومه‌تی گۆڕ‌ی و به‌گوێره‌ی ماده‌ی 13 له‌ یاسای بودجه‌ی عیراق كه‌ ئێستا له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌، دوو هه‌ژماری بانكی ده‌كرێنه‌وه‌".


"له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رجه‌م هه‌ژماره‌كانی ئێستای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن له‌ناویشیاندا هه‌ژماری (Citibank) كه‌ تاوه‌كو 25-03-2023 داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌و بانكه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ گلده‌درایه‌وه‌، ئه‌و هه‌ژماره‌ بانكییه‌ی ماده‌ی 13ی یاسای بودجه‌ به‌ناوی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق ده‌بێت و ته‌نیا وه‌زاره‌تی دارایی عیراقیش ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌ بانكییه‌ ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره‌ بانكییه‌ نییه‌ و داهاتی نه‌وتی دانراوی نێویشی ده‌بێته‌ داهاتی كۆتایی بۆ گه‌نجینه‌ی گشتیی عێراق و هیچ بڕ‌ه‌ پاره‌یه‌كیشی لێ داناشكێندرێت" ئامانج ره‌حیم واده‌ڵێت.


جیاوازیی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێم

 
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:"داهاتی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان (به‌بێ داشكاندنی خه‌رجییه‌كان) ئه‌گه‌ر به‌رمیلی به‌ 70$ بفرۆشرێ ئه‌وا مانگانه‌ داهاته‌كه‌ی مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ بڕ‌ی (840 ملیۆن دۆلار) كه‌ به‌ دیناریش ده‌كاته‌ (یه‌ك تریلیۆن و 92 ملیار دینار)، بۆ ساڵێكیش داهاته‌كه‌ ده‌كاته‌ (10 ملیار و 80 ملیۆن دۆلار) و به‌ دیناریش ده‌كاته‌ (13 تریلیۆن و 104 ملیار دینار) له‌ ساڵێكدا. به‌دیوێكی دیكه‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌ نه‌وته‌كه‌ی به‌شداری له‌ زیادكردنی داهاتی گه‌نجینه‌ی گشتیی عیراق ده‌كات به‌ زیاتر له‌ 13 ترلیۆن دینار له‌ ساڵی 2023".
 

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:"ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌م پاره‌یه‌ش كه‌ ته‌رخانكراوه‌ له‌ناو خه‌رجیی سیادی كۆتوبه‌ندیی بۆ دانراوه‌ كه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی تێچووی به‌رمیلێك نه‌وتی عیراق خه‌رج بكرێت نه‌ك به‌ گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان، كه‌ دیسان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ هیچ نرخێك بۆ ئه‌و (سێ تریلیۆن و 800 ملیار دینار)ه‌ ناهێڵێته‌وه‌، چونكه‌ جیاوازیی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ میكانیزمی ئه‌ژماركردنی نرخی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان و جۆری گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان".

 

خاڵی ئه‌رێنی له‌به‌ژه‌وه‌ندی عیراقه‌

 

"ئه‌وه‌ی ته‌نیا خاڵی ئه‌رێنییه‌ و له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌نجینه‌ی عیراقه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سۆمۆ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌مان رێكار و نرخی سۆمۆ بۆ نه‌وتی كه‌ركوك ده‌فرۆشێت، كه‌ بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت نزیكه‌ی 8-10 دۆلار زیاتره‌ له‌ نرخی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌پێش 25-03-2023 كه‌ ئه‌مه‌ش هیچ له‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگۆڕ‌ێ، چونكه‌ پابه‌ندیی هه‌رێم به‌ ژماره‌ی به‌رمیلی نه‌وته‌ كه‌ به‌ 400 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ دیاریكراوه‌ نه‌ك نرخه‌كه‌ی" ئامانج ره‌وحیم وایوت.

ده‌شڵێت:" كێشه‌ گه‌وره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2022 به‌ فیعلی شه‌ش ترلیۆن و 695 ملیار دیناری خه‌رجكردووه‌ بۆ خه‌رجییه‌كانی نه‌وت، به‌ڵام له‌ بودجه‌ی عێراق سێ ترلیۆن و 876 ملیار دیناری ته‌رخانكردووه‌، به‌م شێوه‌یه‌ش كورتهێنانێك به‌ بڕ‌ی (دوو تریلیۆن و 800 ملیار دینار) بۆ دابینكردنی خه‌رجیی تێچووی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه‌ دروستده‌بێت كه‌ هیچ ته‌رخانكراوێكی بۆ نه‌كراوه‌ له‌ناو بودجه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانێت پڕ‌ی بكاته‌وه‌، چونكه‌ داهاتی نه‌وته‌كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستاندا نامێنێت و ده‌چێته‌ ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و له‌ ماده‌ی 13دا هاتووه‌ كه‌ نابێت هیچ پاره‌یه‌ك (استقگاع) بكرێت له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان. له‌ ئه‌گه‌ری نه‌دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ بۆ پڕ‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م كورتهێنانه‌، ئه‌وا كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و به‌مجۆره‌ش هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت پابه‌ندیی خۆی جێبه‌جێ بكات و له‌ كۆتاییدا به‌ به‌هانه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ئیلتزامی نه‌وتی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌غداش پاره‌ نانێرێت.


دوو بژارده‌ هه‌یه‌ 

 

سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بژارده‌ی چاره‌سه‌ره‌كان ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێت:" یان په‌نابردنه‌ بۆ دادگه‌ی باڵای فیدراڵی له‌ لایه‌ن وه‌زیری دارایی عیراق، یان رێككه‌وتنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان و نه‌وته‌ له‌سه‌ر میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی تێچووی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردن و گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی گونجاو كه‌ زامنی به‌رهه‌مهێنانی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ بكات، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌گه‌ری ساخنه‌بوونه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان چ له‌ بازاڕ‌ی جیهانی یان بازاڕ‌ی ناوخۆ، شایسته‌ی مووچه‌خۆران نه‌بێته‌ قوربانی، ئیدی مادام كۆمپانیای سۆمۆ كۆنترۆڵی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و داهاته‌كه‌شی له‌ژێر كۆنترۆڵی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌، ئیدی هیچ به‌هانه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ به‌غدا شایسته‌ی مووچه‌خۆران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌دات".

PUKMEDIA 

 ته‌واوی نوسینه‌كه‌ی ئامانج ره‌حیم له‌م لینكه‌دایه‌:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket