یه‌كێتی به‌پرۆژه‌و پشتیوانییه‌كانی خواستی خه‌ڵك ده‌هێنێته دی
کوردستان 01:48 PM - 2023-06-19
PUKMEDIA
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌رێی نوێنه‌ره‌كانییه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، توانی چه‌ندین بڕگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا بچه‌سپێنێت، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت:" جگه له‌وه‌ی كه له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی یه‌كێتی جێگیر كراوه، توانیویشمانه رۆڵی گرنگ بگێڕین له‌پرۆژه‌كانی دیكه‌ش كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه".
پێویسته هاووڵاتیان ده‌ستبه‌رداری گه‌ڕانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت نه‌بن
د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
له فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌سپێنه‌ری زۆرینه‌ی
مادده‌كانه له‌خزمه‌ت گه‌لی كورده وه‌ك بڕگه‌ی ٨ ی مادده‌ی ١٣، كه بڕگه‌یه‌كی
گرنگه و له‌دوو به‌ش پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م تێیدا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مووچه‌یه
و حكومه‌تی هه‌رێم ناچارده‌كات مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌شبكات به‌بێ بیانوو، به‌شی
دووه‌میش بڕگه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی پشكی پارێزگاكاندا
هه‌بوو، پێویسته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خۆی چاره‌سه‌ری بكات".
"وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌وڵێكی زۆریشمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی
پاشه‌كه‌وتی مووچه داوه به‌ئێستاشه‌وه كه جێبه‌جێنه‌كراوه به‌رده‌وامین و ده‌ستبه‌رداری
نابین، پێویسته هاووڵاتیانیش ده‌ستبه‌رداری نه‌بن"، د.بڕیار ره‌شید وایوت.
بڕینی پشكی هه‌رێم لهماددهیهكدا لابرا
به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عیراق توانرا بڕگه‌یه‌ك له‌مادده‌ی ١٣ هه‌موار بكرێته‌وه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستان.
د.بڕیار ره‌شید راشیگه‌یاند:"پێشتر له بڕگه‌ی ٧ی
مادده‌ی ١٣ دا هاتبوو، ئه‌گه‌ر ناكۆكی له‌نێوان و حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمدا
دروستبوو له‌ماوه‌ی ١٥ رۆژدا ناكۆكییه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرا، پێویسته پشكی هه‌رێم
ببڕدرێت، به‌ڵام به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
توانرا ئه‌و بڕگه‌یه هه‌مواربكرێته‌وه و بڕینی پشكی هه‌رێم لاببرێت، هه‌روه‌ها ماوه‌ی ٣٠ رۆژ بدرێت به‌چاره‌سه‌ركردنی
ناكۆكییه‌كه، ئه‌گه‌ر له‌و وادهیهشدا چاره‌سه‌رنه‌كرا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
رابسپێردرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان".
"جێگیركردنی مووچه و خه‌رجی زیاتر له ٢٠ هه‌زار پێشمه‌رگه
له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و دامه‌زراندنی ٣ هه‌زار پاسه‌وانی سنوور، هه‌روه‌ها
گواستنه‌وه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كه ژماره‌یان
نزیكه‌ی ٤ هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه، گێڕانه‌وه‌ی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن
كه ژماره‌یان ٣ هه‌زار و ٢٧ كه‌سه به‌هه‌وڵی یه‌كێتی بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
راسته‌وخۆ ناردنی پاره‌ی پترۆ دۆلار و پێدانی به‌هه‌رێمه‌كان، رێگریكردنی دانانی
باج له‌سه‌ر كارتی مۆبایل به‌پشتیوانی یه‌كێتی نه‌بوایه تێنه‌ده‌په‌ڕی "،
د.بڕیار ره‌شید وایوت.
یه‌كێتی ئه‌و مادده‌یه‌ی ره‌تكرده‌وه كه‌ده‌بووه بارگرانی بۆ هاووڵاتیان
فراكسیۆنی یه‌كێتی له نوێنه‌ران كاری جددی كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی
رێژه‌ی 10% بۆ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌خۆران، بۆ ئه‌وه‌ش ئیمزای 50 په‌رله‌مانتاری كۆكرده‌وه،
به‌ڵام پارتی دژی وه‌ستایه‌وه‌و به‌پیلانی ژێر به‌ژێر ئه‌و پرۆژه‌یه له‌دژی مووچه‌خۆرانی
هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕێندرا، هه‌روه‌ها یه‌كێتی مادده‌ی 42 ی ره‌تكرده‌وه كه‌ده‌بووه
بارگرانی بۆ هاووڵاتیان.
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به سایتی
ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند:
"فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌وڵی زۆری‌دا تاوه‌كو پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم بگێڕدرێته‌وه‌و هه‌م بۆ جێگیركردنی بڕگه‌ی پاشه‌كه‌وت و هه‌میش بۆ زیادكردنی
رێژه‌كه‌ی به دوو لیستی جیا ئیمزای كۆكرده‌وه، به‌ڵام به‌پیلان ده‌نگی نه‌هێنا".
"ده‌نگمان به مادده‌ی 42 نه‌دا كه تایبه‌ت بوو به دانانی باج له‌سه‌ر به‌رھه‌می
سوته‌مه‌نی ھاورده‌كراو و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه كه تایبه‌ت بوون به باجدان،
چونكه ده‌بوونه بارگرانی له‌سه‌ر شانی هاووڵاتیان" كاروان یاروه‌یس واده‌ڵێت.
یه‌كێتی چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێم له‌به‌غدا كرد ؟
فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ند خاڵێكی له‌ناو پڕۆژه یاسای
بودجه‌دا جێگیركردووه، به‌دواداچوونی بۆ چه‌ندین ماف و پرسی دیكه‌ش كردووه کە
خزمەت بە هەرێم و کوردستان و خەڵکەکەی دەکات.
د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ند خاڵێكی له‌ناو
پڕۆژه یاسای بودجه‌دا جێگیركردووه وه‌كو، جێگیركردنی مووچه و خه‌رجی زیاتر له
20 هه‌زار له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و دامه‌زراندنی
3 هه‌زار پاسه‌وانی سنوور"، "هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی لیوای هاوبه‌شی
(20)ی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق كه ژماره‌یان نزیكه‌ی (3777)
كه‌سه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه به‌وه‌شده‌دات: "خاڵێكی دیكه بریتییه
له چه‌سپاندنی بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانی له دابه‌شكردنی پشكی خه‌رجی وه‌به‌رهێنان
و خه‌رجییه‌كانی تر به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و رێگریكردن له به‌رده‌وامی
په‌راوێزخستن و نادادپه‌روه‌ری له‌دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌رجییانه"، هه‌روه‌ها
"فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌دواداچوونی بۆ چه‌ندین ماف و پرسی دیكه‌ش كردووه وه‌ك،
"بابه‌تی دامه‌زراندنی (هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا و سێ یه‌كه‌مه‌كانی ده‌رچوانی
زانكۆ و په‌یمانگاكان كه ژماره‌یان زیاتر 10 هه‌زار كه‌سه )، و به‌پێی نووسراوه‌كانی
وه‌زاره‌تی دارایی مافی دامه‌زراندیان پێدراوه له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم و پێویسته له‌ناو
میلاكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێیان بكرێته‌وه".
د. نه‌رمین مه‌عروف ده‌ڵێت: "داواكردنی بودجه‌یه‌كی
تایبه‌ت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیاری بهپارێزگابوونییهوه،
هه‌روه‌ها داواكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ دروستكردنی (سه‌نته‌ری پشكنینی پێشوه‌خته‌ی
شێرپه‌نجه) له پارێزگای سلێمانی و جێگركردنی مافی (لیژنه‌ی پارائۆلۆمپی) شاره‌كانی
هه‌رێمی كوردستان، له‌ناو بودجه‌ی (لیژنه‌ی پارائۆلۆمپی عیراقی)"، هه‌وڵی یه‌كێتی
بووه له‌پێناو خزمه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
هەر لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتی نوێی
عیراق، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، چەند
پرۆژەیەکی لەپێناو خزمەتکردنی گەلانی عیراق پێشکەشکرد و لەپاش ماوەیەکیش بەشێکی
زۆر لەداواکارییەکانی یەکێتیی لەلایەن حکومەتی نوێی عیراقەوە جێبەجێکران و یەکێتی
لەڕێی فراکسیۆنەکەشییەوە لە بەغدا هەوڵی جددی و رۆڵی کارای هەبوو بۆ راگرتنی ئەو
نادادییەی بەرامبەر بە بەشێک لەپارێزگاکانی هەرێم لەلایەن حکومەتەکەیەوە، هەروەها
توانی پشتیوانی و داکۆکیکاری سەرسەختی چەندین پرۆژە بێت کەخزمەت بە کۆمەلانی خەڵکی
هەرێمی کوردستان دەکات، پرسی گەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە هەوڵێکی دیکەی فراکسیۆنی
یەکێتیی بوو کە تائێستاش لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پابەندکردنی حکومەتی هەرێم بە گەڕانەوەی پاشەکەوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ کۆچی دوایی کاوەی ئیزاعە
09:55 AM - 2025-11-07 -
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق: بانگەشە کۆتایی دێت
03:58 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
01:31 PM - 2025-11-06
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە
08:50 AM - 2025-11-07
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتنی زۆر گەورە بەدەست دەهێنین
07:01 PM - 2025-11-06
سەعدی پیرە: لەژێر ناوی بێ مانا مووچەی خەڵکی هەرێم بڕدرا
06:35 PM - 2025-11-06
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
02:51 PM - 2025-11-06
زۆرترین خوێنراو
-
به‌پێی راپرسییهكان یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت
ڕیپۆرتاژ 02:51 PM - 2025-11-06 -
قوباد تاڵەبانى:خەڵک ئێستا زیاتر لەهەر کاتێکی دیکە ئومێدیان بە یەکێتییە
کوردستان 02:50 PM - 2025-11-06 -
ئەدهەم بارزانی: دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی دیاری کردون
کوردستان 01:51 PM - 2025-11-06 -
سەرۆكی یەكێتی 500 ملیۆن دینار دەبەخشێتە یانەی نەورۆز
کوردستان 01:45 PM - 2025-11-06 -
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال: تێکۆشەرانی یەکێتی سەرمایەیەکی گەورەن
کوردستان 01:31 PM - 2025-11-06 -
كارنامەی لیستی 222 ی یەكێتی بۆ سێکتەری کارگێڕی و ئابووری
ی ن ک 11:05 AM - 2025-11-06 -
حاکم قادر: ھەموان دەنگ بە لیستی 222ی یەکێتیی بدەن
کوردستان 11:05 AM - 2025-11-06 -
بێگەرد تاڵەبانی: یەكێتی خاوەنی ئەو دەستكەوتانەیە كەبانگەشەیان پێوەدەكرێت
کوردستان 10:57 AM - 2025-11-06







دابەزێنە

