riklam

سەرۆکی کۆمەڵەی رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی کۆچیدوایی کرد

کوردستان 05:15 PM - 2023-06-17
پێشمەرگەی دێرین عومەر نۆغەرانی  PUKMEDIA

پێشمەرگەی دێرین عومەر نۆغەرانی

پرسەنامە

عومەر نۆغەرانی سەرۆکی کۆمەڵەی رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێشمەرگەی دێرین کۆچی دوایی کرد.

دوای ململانێیەکی زۆر بەنەخۆشی، ئەمڕۆ شەممە 17-6-2023 عومەر نۆغەرانی، پێشمەرگەی دێرین و سەرۆکی کۆمەڵەی رێکخستنە دێرینەکانی یەکێتی لە نەخۆشخانەیەک لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. 

عومەر نۆغەرانی لەسەرەتایی تەمەنی گەنجی پەیوەندی دەکات بەریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، هەر بەهۆی زیرەکی و چاونەترسییەوە هەر زوو جێگای خۆی لەنێو دڵی سەرکردە و تەواوی پێشمەرگەکان دەکاتەوە.

 

وابڕیارە هەر ئەمڕۆ ببرێتەوە زێدی خۆی لە گوندی نۆغەران و لەوێش بەخاک بسپێردرێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket