مووچەخۆران پشتیوانی پڕۆژەكەی یەكێتی دەكەن
کوردستان 06:39 PM - 2023-06-14مووچەخۆران پشتیوانی پڕۆژەكەی یەكێتی دەكەن
سەندیكای كارمەندانی تەندروستی و یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەوڵەكانی یەكێتی بۆ چەسپاندنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەخۆران لە پڕۆژەی بودجەی عیراق بەرز دەنرخێنن و داوادەكەن وەك هەمیشە داكۆكیكاریش بێت بۆ گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە هەم لە عیراق و هەم لە هەرێمی كوردستان.
لە پڕۆژەكەی یەكێتی 50 هەزار مووچەخۆری تەندروستی سوودمەند دەبوون
مووچەخۆران هێشتا ئومێديان بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیمەكەیەتی لە حكومەتی هەرێم بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەكانیان، نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیش دەڵێت: "هەر لایەنێكیش رێگری لە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە كردبێت لە هەڵبژاردندا سزا دەدرێت".
جەبار محەمەد رەحیم نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: " نزیكەی 50 هەزار مووچەخۆری وەزارەتی تەندروستی لە پڕۆژەكەی یەكێتی بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سوودمەند دەبوون، هەر لایەنێكیش رێگری لە پەسەندكردنی ئەو پڕۆژەیە كردبێت بێگومان لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا سزاكەی وەردەگرێتەوە".
راشیگەیاند: "هێشتا ئومێدمان بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بەتایبەت لە ئێستادا كە تانەی لە نایاسایی تێپەڕاندنی پڕۆژەكە لە دژی داوە و ئومێدمان هەیە كە تیمی یەكێتیش لە حكومەتی هەرێم كار لەسەر گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بكات".
"ئەو لایەنەی لە دژی ئەم پڕۆژەیە وەستابێتەوە لەپێناو بەرژەوەندی خۆیدا پشتی لە خەڵكی هەرێمی كوردستان كردبێت، خزمەتی بە ئەجێندای نیشتمانی نەكردووە، چونكە گەڕاندنەوەی پاشەكەوت مافێكی رەوای مووچەخۆرانە" جەبار محەمەد رەحیم وادەڵێت.
هەر فەرمانبەرێك 20 تا 70 ملیۆن دیناری لای حكومەتە
یەكێتی بەتەنها شەڕی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كرد، پشتیوانی نەكردنی فراكسیۆنە كوردییەكانی دیكەش لە پڕۆژەكەی بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران یەكێكی دیكەبوو لە هۆكارەكانی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاساكە بە نایاسایی.
عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "ئەگەر فراكسیۆنە كوردستانییەكانی دیكەش لە بەغدا پشتیوانی پڕۆژەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكردایە، زیاتر لە 170 هەزار مامۆستا و فەرمانبەر تەنها لە وەزارەتی پەروەردە سوودمەند دەبوون".
"پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم ئەو هەڵوێستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبەرچاو بگرن و پێزانینیان بۆی هەبێت، چونكە گەر لایەنەكانی دیكەش هاوهەڵوێستی یەكێتی بوونایە ئەگەر بۆ كاتێكی دریژ خایەنیشبووایە فەرمانبەران پاشەكەوتەكەیان وەردەگرتەوە كە بەپێی ئامارەكان هەر فەرمانبەرێك بەپێی پلەكەی بەنزیكەیی 20 تا 70 ملیۆن دیناریان لای حكومەتی هەرێمە" عەبدولواحید محەمەد وادەڵێت.
یەكێتی مامۆستایان پشتیوانی گەڕاندنەوەی پاشەكەوت دەكات
یەكێتی مامۆستایان پێیوایە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە نایاسایی بووە و پشتگیری تانەكەی یەكێتی دەكات، هاوكات پێشیوایە هاوبەشی پێكردنی حكومەتی عیراق لە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە بۆ شكست پێهێنانی پڕۆژەیاساكە بووە.
عەبدولواحید محەمەد دەشڵێت: "هاوبەشی پێكردنی حكومەتی عیراق لە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییەتێكی روون بوو كە مەبەست لێی شكست پێهێنانی پڕۆژەكە بوو، چونكە پێشتریش لەسەر ئەو پرسە تیمی حكومەتی هەرێم و تیمی حكومەتی عیراق گفتوگۆیان كردبوو، حكومەتی عیراق بەڕوونی بە وەفدی هەرێمیان راگەیاندبوو كە ئەوان ئامادەنین پاشەكەوتێك بدەنەوە كە حكومەتی عیراق بڕیاری لێنەداوە".
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی: "وەك یەكێتی مامۆستایان پشتیوانی تانەدانی فراكسیۆنی یەكێتی لە تێپەڕاندنی پڕۆژەی گێڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین، چونكە پێمانوایە ئەو پڕۆژەیە بە نایاسایی لەدژی فەرمانبەران تێپەڕێندرا، هەروەها پێشتریش داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە كە هەژمارێك بۆ هەر فەرمانبەرێك لەبارەی پاشەكەوتەكەیەوە بكاتەوە و لەرێگای ئەو قەرزانەی كە حكومەت لای خەڵك هەیەتی پاكتاوی قەرزەكانی بكات".
بەپیلان پڕۆژەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە تێپەڕێندرا
هەندێك لایەنی سیاسی كوردستانی دژی پڕۆژەكەی یەكێتی بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە وەستانەوە و ئەندامێكی لیژنەی دارایش دەڵێت: "ئەو لایەنانەی دژی پڕۆژەكەی یەكێتی وەستانەوە بێ ئاگان لەوەی كە زیانیان بە ملیۆنێك و 250 هەزار فەرمانبەر و مووچەخۆر گەیاندووە".
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "فراكسیۆنی یەكێتی هەوڵی زۆری بۆ گەڕانەوەی پاشكەوتی مووچە دا، بەڵام بە پیلان پڕۆژەكە لەدژی فەرمانبەران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تێپەڕێندرا".
"ناوەڕۆكی بڕگەی 13، یەكێك بووە لە داواكارییەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە مانگانە بە رێژەی 10% لەكۆی مووچەی دەگەڕاندەوە بۆ فەرمانبەران، واتا ئەگەر فەرمانبەرێك 30 ملیۆن دینار لای حكومەتی هەرێم بێت و مووچەی مانگانەشی یەك ملیۆن دینار بێت، پێویست بوو مانگانە 100 هەزار دینار بچێتە سەر مووچەكەی، تاوەكو 30 ملیۆن دینارەكە تەواو دەبوو"، بەڵام هەر زوو چەند لایەنێكی كوردی بەپیلان كەوتنە دژایەتی پڕۆژەكەی یەكێتی و لەدژی وەستانەوە، بێ ئاگا لەوەی كە ئەو پڕۆژەیە بۆ خزمەتی زیاتر لە یەك ملیۆن و 250 هەزار فەرمانبەرە" د.نەرمین مەعروف وادەڵێت.
بەپێی بەدواداچوونێكی PUKMEDIA لە ماوەی پاشەكەوتكردنی مووچە، قەبارەی قەرزی مووچەخۆران لە شایستەی دارایی (نزیكەی 20 ترلیۆن و 59 ملیار و 926 ملیۆن و 946 هەزار دینارە كە لەلای حكومەتە و بە هۆكاری دواكەوت وپاشەكەوت و نەدانی مووچە و لێبڕین و خۆگونجاندنەوە لێیان بڕدراوە.
حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2015 تا 2020، دوانزە مانگ (ساڵێك) مووچەی بە مووچەخۆران نەداوە، كە 4 مانگی ساڵی 2015 و 1مانگی 2017 و 7مانگی 2020 بووە.
34 مانگیش لە ساڵانی 2016-2017-2018، سیستمی پاشەكەوت و چارەكە مووچەی پیادەكرد، كە لە 2016 دا 12 مانگ پەیڕەوكرا و لە 2017 دا 11 مانگ پەیڕەو كراو لە 2018 یشدا 12 مانگ پەیڕەوكرا.
بەپێی سیستمی لێبڕینیش 5 مانگی ساڵی 2020 لێبڕین لە مووچە كراوە بە رێژەی 18% بۆ 21%، ئەم شێوازانەی پاشەكەوت و لێبڕین و بێمووچەیی تا 25/7/2021 بەردەوام بووە و لە دوای ئەم كاتەوە "خۆگونجاندن و بەپێی داهاتی بەردەست مووچەی مووچەخۆران دەستیپێكرد، كە بەگوێرەی لیستێكی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی دابەش دەكرا.
پاشەكەوتی مووچە، لە سەردەمی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی دەستیپێكردووە لە (2015 - 2018) پەیڕەوكراوە و مووچەخۆران (5) مووچەی تەواویان پێنەدراوە (23) مانگیش چارەكە مووچەو (11) مانگیش بەشێك لەم مووچەكانیان پاشەكەوت كراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
قوباد تاڵەبانی: کۆتایی بە ستەمی سەر عەشیرەتەکانی بادینان دەهێنین
10:33 PM - 2024-10-07 -
سەدان هەڵسوڕاوی گۆڕان پشتیوانی لە لیستی ١٢٩ی یەکێتی دەکەن
09:57 PM - 2024-10-07 -
شێخ جەعفەر: تەنها یەکێتی باوەڕی بەگۆڕانکارییە
07:42 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:01 PM - 2024-10-07 پەرلەمانتارێک: تەوتین کۆتایی بە دواکەوتنی مووچەو هەژماری مەسرور دەهێنێت
ئاسایش وردەکاری و بەڵگەی ڤیدیۆیی تیرۆرکردنی نیاز دەرگەڵەیی دەخاتەڕوو
05:28 PM - 2024-10-07
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
03:10 PM - 2024-10-07
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
زۆرترین خوێنراو
-
سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
کوردستان 02:32 PM - 2024-10-07 -
شەش سەندیکا و کۆمەڵە 'هەژماری من_مەسرور' رەتدەکەنەوە
کوردستان 02:28 PM - 2024-10-07 -
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
کوردستان 01:52 PM - 2024-10-07 -
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
کوردستان 12:37 PM - 2024-10-07 -
سبهینێ كهرنهڤاڵی لیستی یهكێتی بهئامادهبوونی سهرۆك بافڵ لهگهرمیان دهستپێدهكات
کوردستان 12:09 PM - 2024-10-07 -
پەیامی هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ شێخ جەمال تاڵەبانی
پرسەنامە 11:22 AM - 2024-10-07 -
کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەروونناسانی کوردستان هەژماری من-مەسرور رەتدەکەنەوە
کوردستان 10:46 AM - 2024-10-07