مامۆستایانی بەشی کوردی کەرکوک: مافەکانمان بۆ بگەڕێننەوە
کوردستان 12:57 PM - 2023-06-14
PUKMEDIA
خۆپیشاندانی مامۆستایانی بەشی کوردی لە کەرکوک
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فهرمانبهران و وانهبێژانی بهشی خوێندنی كوردی له كهركوك ئەنجامدرا، بۆ دهربڕینی ناڕهزایهتی بهرامبهر بهو ههڵوێستهی كه ههندێك لایهنی ناو پهرلهمانی عیراق دژی به گواستنهوهی راژهی مامۆستایان و فهرمانبهران و وانهبێژانی ناوچه جێناكۆكهكان بۆ سهر ناوهند.
ئەم کارە راستییەکی ترسناکی ئاشکرا کرد
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤-٦-٢٠٢٣، مامۆستایان و وانەبێژان و
فەرمانبەرانی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەجامدا و لە
بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند: "ئەو رێڕەوە هەڵە راست بکرێتەوە کە کەرکوک و
ناوچە دابڕواوەکان و دواڕۆژی نەوەکانی ئەو ناوچانەی کردووەتە ئامانج".
ئاماژەیان بەوەشدا: "ئەم کارە راستییەکی ترسناکی
ئاشکراکرد بە سزادانی توێژی رووناکبیران و کارمەندانی بواری پەروەردە لە ناوچە جێناکۆکەکان،
ئەویش بە رێگرتن لە دەنگدان لەسەر بڕگەی ٢١ لە کارنامەی حکومەت تایبەت بە
گواستنەوەی راژەی مامۆستایان و فەرمانبەران و وانەبێژانی خوێندنی کوردی لە ناوچە
جێناکۆکەکان بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ، لەکاتێکدا ئێمە لەڕووی ئیدارییەوە
سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکانی کەرکوک، سەلاحەدین، خانەقین و
موسڵین".
مامۆستایانی بەشی کوردی لە کەرکوک: ئەم زوڵمە قبوڵ ناکەین
لە بەیاننامەکەدا ئەوەشخرایەڕوو: "ئەو زوڵم و زۆرە
قبوڵ ناکەین، چونکە لە بنەڕەتدا نیشتەجێی ئەو ناوچانەین کە رووبەڕووی پاکتاوی
رەگەزی و دیمۆگرافی بووینەتەوە و قوربانی دەستی رژێمی بەعسی لەناوچووین".
مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەشی کوردی لە کەرکوک کە
هاوکات بۆ هەمان مەبەست لە خانەقینیش خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە راگەیەندراوەکانیاندا
ئاماژەیان بەوەکرد: "خۆشاردنەوە لە هەر مافێکی دەستووری و هەر رێککەوتنێک کە
خزمەت بە نەیارانی کەرکوک دەکات و سەقامگیری ناوچە جێناکۆکەکان دەشێوێنێت و ئێمە
ناچاردەکات پەنادەبەینە بەر رێگای دیکە، چونکە پێمانوایە ئەمە سەرەتایەکە بۆ
گەیاندنی پەیامەکەمان".
فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵی بۆ گەڕانەوەی مافی مامۆستایان دا
هەر
لەوبارەیەوە سهباح شێخ حهبیب پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق کە لەسەر
پشکی کەرکوکە بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "فراکسیۆنەکەمان هەوڵی جدی دا بۆ گەڕانەوەی مافی مامۆستایان و
فەرمانبەرانی بەشی کوردی لە ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام بەداخەوە چەند لایەنێکی
کوردی پیلانیان لە دژی ئەو بڕگەیە گێڕاو ئەو بڕگەیان لە دژی کورد لە کەرکوک و
ناوچە جێناکۆکەکان تێپەڕاند".
"ئەو لایەنانە پێیانوایە ئەم پیلانەیان لە
دژی یەکێتی گێڕاوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی هەوڵەکە لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتییەوە درا لەپێناو
کوردی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، بە پەسەند نەکردنی پیلانیان لە دژی کوردی
ناوچەکە گێڕا"، سهباح شێخ حهبیب وادەڵێت.
مامۆستایان و فهرمانبهران و وانهبێژانی بهشی خوێندنی
كوردی لهكهركوك داوا له سێ سهرۆكایهتییهكهی عیراق دهكهن بڕیاری گواستنهوهكهیان
بخهنه بواری جێبهجێكردنهوه و داوا دهكهن ماف و شایستهكانیان هاوتای
مامۆستایان و فهرمانبهرانی ناوهندی لێبكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

