ستران عەبدوڵڵا: هیچ کەس ناتوانێت خۆی بکاتە مەرجەعی کوردایەتی بەسەر یەکێتییەوە
کوردستان 05:26 PM - 2023-06-13
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
ئەندامێکی
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "هیچ کەسێک ناتوانیت خۆی
بکاتە مەرجەع بەسەر یەکیێتیی نیشتمانی کوردستانەوە، یەکێتی خۆی مەرجەعی کوردایەتییە
".
یاسای تایبەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگاکاندا بۆ سەرجەم هەرێمی کوردستانە
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی
مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند: "یاسای
تایبەتی مامەڵە کردن لەگەڵ پارێزگاکاندا لە پرۆژە یاسای بودجەی عیراق، بابەتێکی
گرنگەو بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە بەبێ جیاوازی و یاساکە بۆ ئەوەیە هەر
پارێزگایەک مافەکانی پێشێل بکرێت لە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستاندا راستەوخۆ بتوانێت
رەخنە بگرێت و راستەوخۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق مامەڵە بکات".
"بەشێکی تری یاساکە بۆ ئەوەیە ئەولەوییەت
بدات بەمووچە، لە ماوەی رابردوودا ئەولە وییەت دەدرا بە قەرزی کۆمپانیاکان و دام و
دەزگاکانی حکومەت، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی لە هەردوو روانگەکەوە لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی
خەڵکی کوردستان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندایە"، ستران عەبدوڵڵا وادەڵێت.
لە رابردوودا ژیان و گوزەرانی خەڵکی سلێمانی بۆ کەرەستەی سیاسی بەکاردەهێندرا
ئاماژەی
بەوەشدا: "لەماوەی رابردوودا بەشە بودجەی پارێزگای سلێمانی رووبەڕووی گەمارۆیەکی ئابوری بووە وە وژیان و گوزەرانی خەڵکی سلێمانی بۆ کەرەستەی
سیاسی بەکاردەهێنرا و لە ئێستاشدا هەندێک لە بۆ چوونەکان پێیان وایە ئەم یاسایە مەبەست
لێی سلێمانییە لە کاتێکدا خەڵکی سلێمانی شایستەی ئەوەن شایستەکانی خۆیان لەکاتی خۆیدا
وەربگرن".
"ئەوانەی
دژی ئەم یاسایەن دیارە نیەتێکی خراپیان هەیە کە ئەم شتانە بە رێکوپێکی بەڕێوەببرێت،
لە کاتێکدا ئەگەر حکومەت کارەکانی خۆی بەباشی بکات ئەوا هیچ کێشەیەک نابێت، بەڵام
ئەگەر حکومەت بەئەرکی خۆی هەڵنەستێت ئەوا سلێمانی دەتوانیت ئەو گلەییانە بگەیەنێتە
بەغدا و حکومەتی عیراق خۆی بەو ئەرکە هەڵدەستیت و ئەرکەکەجێبەجێدەکات"، ئەندامەکەی
مەکتەبی سیاسی وایوی.
ستران عەبدوڵڵا: یەکێتیی مەرجەعی داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانە
وتیشی: "ئەوەی کراوە پەیوەندی بە هاش و هوشی
کوردایەتییەوە نییە، بەڵکو ئەوە مافێکە و دەستور داویەتی بە پارێزگاکان و هەرکەسێک
کە دەیەوێت کوردایەتی راستەقینە بکات دەبێت کارێکی وابکات کە خەڵک پێویستی بە بەغدا
نەبێت"، "هیچ کەسێک ناتوانیت خۆی بکاتە مەرجەع بەسەر یەکیێتیی نیشتمانی
کوردستانەوە، یەکێتی خۆی مەرجەعی کوردایەتییە، یەکێتیی خۆی مەرجەعی داخوازییەکانی
خەڵکی کوردستانە و کوردایەتی راستەقینەش ئەوەیە خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات و بۆ خەڵکەکەی
باش بێت، کوردایەتی بە زۆرداری نابێت، بۆیە کەس بۆی نییە مزایەدە بەسەر یەکێتیی نیشتمانی
کوردستانەوە بکات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
جێگری سەرۆکی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان تاوتوێ دەکەن
05:21 PM - 2026-06-24
سەرۆك بافڵ و مامۆستا عەلی باپیر جەخت لەچارەسەركردنی كێشەكان دەكەنەوە
03:52 PM - 2026-06-24
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
جیهان 10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
جیهان 10:26 AM - 2026-06-24 -
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
کوردستان 10:00 AM - 2026-06-24 -
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23



.png)



دابەزێنە

