riklam

یەکێتی بڕیارە دروستەکەی دا

بیروڕا 11:18 PM - 2023-06-11
سەروەر بەرزنجی PUKMEDIA

سەروەر بەرزنجی

بیروڕا

نووسینی... سەروەر بەرزنجی

‎یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەدرێژایی دەستبەکار بونی کابینەی نۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمو ھەوڵێکی دا بۆ ئەوەی گیانی تەبایی و پێکەوە کارکردن لە سەروی ھەموشتێکەوە بێت لە ھەرێمی کوردستان.

‎بەڵام بەداخەوە ئاقڵی خۆسەپێنی و ڕێز نەگرتن لە ھەوڵەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ھەرێمی کوردستانی ڕوبەڕوی قەیرانێکی قوڵی بەڕێوەبردن کردەوە.

‎بەدرێژایی تەمەنی کابینەی نۆھەم یەکێتی ھیچ ڕێگایەک نەما تاقی نەکاتەوە  بۆ ئاشتەوایی و پێکەوە کارکردن.بەڵام ئابڵوقەدانی پارێزگای سلێمانی ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو ھەڵکشان ڕۆیشت بۆ ئەوەی پارێزگای سلێمانی بە ھەمو ڕەنگەکانیەوە ڕزگاری بێت لەو دۆخەی بەناڕەوا بەسەریدا سەپێنراوە.
‎یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەدوای ھەموو دەرچەیەکی باشدا گەڕا.

‎ئەو ھێرشە ناڕەوایەی دەکرێتە سەر یەکێتی ھێرشێکی کۆن و سواوە، درێژەی ھەمان ھێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ڕابردوە.
‎لەشەڕی گەڕانەوەی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و مافە ڕەواکانی خەڵکی پارێزگای سلێمانی یەکێتی بەتەنیا مایەوە.

‎بۆیە ھەقە ئەم جارە خەڵکی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو شاھیدیە بۆ یەکێتی بدەن کەشەڕی ڕاستەقینەی کرد بۆ مافە ڕەواکانیان.

‎ئەوەی یەکێتی کردویەتی  پێچەوانەی ھیچ مادەیەکی دەستوری عیراق نیە.
‎ھەموئەوانەی ھەڕەشەی سکاڵا تۆمارکردن دەکەن دژی یەکێتی لەدادگای فیدڕاڵی بێئەنجام دەبێت.
‎چونکە لەدەستوری عیراق بەڕونی ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە داھاتی عیراق بە دادپەروەری بەسەر کۆی پارێزگاکاندا دابەش بکرێت.

‎دیارە ھەموو ئەوەی یەکێتی کردی لەڕابردوو لەبەر ئەوەبو کە داھاتی ھەرێم بەدادپەروەری ئاڕاستەی پارێزگاکان نەدەکرا
‎بۆیە یەکێتیی شەڕی ئەوەی کرد کە پێویستە داھاتی پارێزگاکان بەیەکسانی دابەش بکرێت و ناکرێت پارێزگایەک لەسەر داھاتی پارێزگایەکی تر گەشە بکات.

‎ئەوەی یەکێتی چەسپاندی لەپەرلەمانی عیراق تەنھا بۆ پارێزگای سلێمانی نیە سبەی ھەر پارێزگایەکی تر مافەکانی زەوت بکرێن دەتوانێت ڕاستەوخۆ داوای مافەکانی لەبەغدا بکات.

‎یەکێتیی نیشتمانی مێژویەکی پڕ سەروەری ھەیە بۆ دروستبونی ھەرێم و مانەوەی لەڕیزی پێشەوەش دەبێت لەو پێناوە.ھیچ ھێزێکیش ناتوانێت موزایەدە بەسەر یەکێتی و مێژوەکەیەوە بکات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket