riklam

بۆچی یەکێتی پشتیوانی ئەم برگەی کرد؟؟

بیروڕا 08:22 PM - 2023-06-11
بەهجەت ئەحمەد PUKMEDIA

بەهجەت ئەحمەد

بیروڕا

نووسینی... بەهجەت ئەحمەد

 لە مادەی ١٤ برگەی ٨ لە پرۆژە یاسای بوودجەی عێراق ھاتووە ، لەکاتی اعتراضی پارێزگایەک لەدادپەروەری دابەشکردنی بەشە بوودجە دەتوانیت راستەوخۆ مامەلە لەگەل حکومەتی ئیتحادی بکات بۆ وەرگرتنی بەشە بودجەکەی

یەکێتی وەک لایەنێکی سەرەکی و پێکھێنەری حکومەتی ھەرێم وھێزێکی بەھێزی ساحەی سیاسی کوردستان وعێراق لە ماوەی رابردوو لە پێناوی یەکگرتووی خاکی کوردستان و حکومەتی ھەرێم زۆر بەرگەی فشارەکانی گرتووە قوربانی بە پێگەی سیاسی خۆی داوە لەبەرامبەر ھاوپەیمانەکەی لە رێگەی پەیجە  سێبەر و تەنانەت راگەیاندنەکانیانەوە ئەم دان بەخۆداگرتنەی یەکێتی یان بە لاوازی پیشانی خەلکی خۆیان و ھاولاتیانی ھەرێم داوە

یەکێتی ھەرگیز بۆ ھەلگرتنی فشارەکان پەرچەکرداری نەنواندوە بەلکو بەدوای چارەسەری بەدیل گەراوە، ھەر بۆیە لەم پێناوەدا پشتیوانی ئەو برگەی کرد و سەری خست کە توانی چەند ئامانجێک بپێکێت:-

١- یەکگرتووی حکومەت و خاکی کوردستان ی پاراست لەبری ئەوەی لە دژی ئەو فشارانە پەرچە کردار بکات و دوو ئیداری دروست بکاتەوە

٢- ئەو زولمەی لە خەلکی سلێمانی کرا لە رابردوو کۆتای پێھێنا و ئەو پلانانەی کە دانرابوو لە داھاتوو فشاری زیاتر بکەن بۆ مەبەستی سیاسێ پوچەل کردەوە.

٣- پاراستی مەزاجی خەلکی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی لە  ھەلمەتی راگەیاندنی سیاسی کە ھەموو جارێک دروست دەبوو بەھۆی راگرتنی بەشە بوودجەی سلێمانی و برینی مووچە وەک لە رابردوو بینیمان، لە ئێستادا ئەگەر بەردەوام بوون لە سیاسەتی چەوتی پێشوو لەبری رەخنە و تۆمەتبارکردن راستەوخۆ و لە بغدادەوە بەشە بوودجەی سلێمانی و ھەلەبجە وەردەگریت و خەلکی ئەم سنورە دە پارێزێت لە دووشت کە ئەویش میزاج تێکدانیان بەھۆی بابەتی بێ سوودی سیاسی کە کاری ھاولاتی ئاسایی نیە  لەگەل رێگری لە بەتال بوونەوەی گیرفانی ھاولاتی کە لە ھەولێرەوە پارەکەی رادەگیرا

بەھجەت ئەحمەد
راوێژکاری راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ ووزە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket