رووداوەكان لایەنگری میدیاكانی هەولێر بۆ پارتی ئاشكرا دەكەن
کوردستان 06:05 PM - 2023-06-07
PUKMEDIA
رووداوەكان لایەنگری میدیاكانی هەولێر بۆ پارتی ئاشكرا دەكەن
دەستگیركردن و گیان لەدەستدانی گەنجێكی تەمەن 40 ساڵ لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە بە خێرایی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و بەشێكی زۆری كەناڵەكان بڵاوكرایەوە، بەڵام ئەو كەناڵانەی خزمەت بە ئەجێندای پارتی دەكەن بڵاویان نەكردەوە بەتایبەت كەناڵەكانی (رووداو، كوردستان 24 و باسنیوز) لەكاتێكدا هەواڵی كوژارنی كەسێكیان لە سلێمانی بەبێ دواكەوتن گواستەوە، ئەمەش هاوئاوازی میدیاكانی هەولێر بۆ پارتی لەلای خەڵك ئاشكرا دەكات.
رووداوەكانی سلێمانی گەورە و ئەوانەی هەولێر بچوك دەكرێنەوە
د. دریڤان عەبدولقادر پسپۆڕی یاسای راگەیاندن لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "كاركردنی نهێنی هەندێك كەناڵ لە هەولێر بۆ لایەنێك بابەتی بوون و پیشەیی خۆی لەدەستداوە، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر دامەزراوەكە دروست كردووە و وادەكات وەرگر بەچاوێكی لایەنگرییەوە لە بابەتەكانیان بڕوانێت، هەرچەندە لەژێر دروشمی جیا جیا كاربكەن".
"خۆ دزینەوە لە بڵاوكردنەوەی ئەو رووداوانەی لە هەولێر روودەدەن لەلایەن كەناڵەكانی سەر بە پارتی، ئەو بەڵگە حاشا هەڵنەگرەیە كە باسمان لێوەكرد، هەر ئەمەشە وادەكات پیشەیی بوون و بابەتی بوون متمانە لەدەستبدەن" د. دریڤان عەبدولقادر وادەڵێت.
ئەو پسپۆڕەی یاسای راگەیاندن ئەوەشی خستەڕوو: "گەورەكردنی رووداوەكانی سلێمانی و بچوككردنەوەی رووداوەكانی هەولێر ئەو نابەرپرسیارێتییەیە كە كەناڵەكانی پارتی پەنای بۆ دەبەن و لە پیشەیی بوون و بابەتی بوونیان دوور دەخاتەوە، بەڵام پێویستە ئەوەشمان بیر نەچێت كە وەرگر زۆر وریایە و بە ئاسانی هەست بەو جیاوازییە دەكات و لە میدیای پڕۆفیشناڵ جیای دەكاتەوە".
راگەیاندنی پرۆفیشناڵ بەدەرە لە ئینتیمای حزبی
ئەو كەناڵانەی بەناوی بێلایەنەوە ئینتیمای حزبی بەسەریاندا زاڵە، لەتاقیكردنەوەی وەرگران سەركەوتوو نابن و لەئەزمونی میدیایشدا شكست دەهێنن.
رۆژنامەنوس ئاریان محەمەد لەبارەی پەردەپۆشكردن و بڵاونەكردنەوەی ئەو روداوانەی كەلەهەولێر رودەدەن لەلایەن چەند كەناڵێكی هاوئاوازی پارتییەوە بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پیشەیی لە كاری راگەیاندندا بڕیار دەدات كام كەناڵ باشترینە و كامەشیان خراپترینە، بۆیە خۆدزینەوە لەو روداوانەی لەهەولێر رودەدەن و گەورەكردنی روداوەكانی سلێمانی ئەو راستییەمان پێدەڵێت كەئەو كەناڵانە نەیانتوانیوە بێ لایەنی خۆیان بپارێزن و پیشەیی كاربكەن".
"راگەیاندنی پرۆفیشناڵ بەدەرە لە ئینتیمای حزبی و تیشكخستنەسەر رووداوەكان لە ناوچەیەك و بێدەنگبوونیان لە ناوچەیەكی دیكە، چونكە دواجار ئەوە خەڵكە بڕیار لەسەر باشی و خراپی كەناڵەكان دەدات، ئەگەر ئەو كەناڵانەش پێیان وابێت ئەوەی ئەوان بڵاوینەكەنەوە خەڵك نایزانێت ئەوە بیركردنەوەیەكی زۆر ناتەندروستە و لەتاقیكردنەوەی پیشەییدا سەركەوتوو نابن و دواجار لە كۆی ئەزمونی میدیایاندا شكست دەهێنن"، ئاریان محەمەد وای وت.
زیرەك شەهید عەلی رۆژی 6/6 لەلایەن هێزێكی ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیركراوە و دوای 3 سەعات تەرمەكەی تەسلیم بەكەسوكارەكەی كراوەتەوە و بە وتەی مام و براكانی:" ئاسەواری ئەشكەنجە بەسەر تەرمی زیرەكەوە هەیە و گومانیان هەیە، بۆیە تائێستا بەخاكیان نەسپاردووە و پرسەشیان بۆ دانەناوە و داوادەكەن توێكاری پزیشكی بۆ بكرێت".
كەیسی زیرەك شەهید عەلی، رووداوی (دەستگیركردن، گیان لەدەستدانی دوای 3 سەعات، شوێنەواری ئەشكەنجەدان، گومانی كەسوكارەكەی و بەخاك نەسپاردنی) بەڵام لە كەناڵەكانی رووداو و K24و باسنیوزو هاوئاوازەكانی تری پارتی نەبووە كەرەستەی هەواڵ، كە ئەمە خزمەتكردنە بەئەجێندای حزبی و یارمەتیدانە لە شاردنەوەی رووداوەكانی هەولێر، بەڵام كاركردن لەسەر رووداوی كوشتن لەسلێمانی و پەیامی جیاكاریی، جێبەجێكردنی سیاسەتی لایەنەكەی ترە بۆ سلێمانی لەرێگەی ئەو كەناڵانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

