مژده‌ی فراوانتركردن به دژه‌تیرۆر ده‌درێت
کوردستان 03:51 PM - 2023-06-05
PUKMEDIA
دژە تیرۆر
دژه‌تیرۆر له یه‌كساڵدا له‌سلێمانی ٤٣٥ ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازی ئه‌نجامداوه‌و جگه له ده‌سته‌به‌ری ئارامی و ئۆقره‌یی، كاریگه‌ری زۆریان هه‌بووه، له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه‌ش، هه‌ر بۆیه سه‌رۆكی یه‌كێتی خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشین و پێی وتن:" له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بین تاوه‌كو هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر فراوانتر و به‌هێزتر بكرێت تاوه‌كو قه‌ڵغانێكی پته‌وتر بن بۆ پاراستنی كوردستان".
دژه تیرۆری كوردستان هێزێكی نیشتمانییه‌و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ته‌نانه‌ت له جیهانیش جێی باوه‌ڕ‌ه‌و وه‌ك هێزێكی گه‌نج و به‌توانا به‌گرنگییه‌وه لێی ده‌ڕ‌وانرێت، سه‌ردان و پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشی له‌رووی پاڵپشتییه‌وه فراوانتر ده‌بێت.
سه‌رۆك بافڵ بۆ دژه تیرۆر: مێژووتان پڕ شانازییه
له‌نوێترین دیداریدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌كانی دژه تیرۆر، خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشین و رایگه‌یاند:" ئێوه وه‌ك یه‌كه‌م هێزی دژه‌تیرۆر له كوردستان نموونه‌ی فه‌رمانده‌ی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كی كوردستانن و مێژوویه‌كی پڕ له‌شانازیتان تۆماركردووه‌و چالاكییه‌كانتان له‌پێناو پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێم و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، گه‌واهیده‌ری دڵسۆزی و ماندوونه‌ناسیی ئێوه‌یه".
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌وڵه بێ بنه‌مایانه‌ی كه‌له‌هه‌ولێره‌وه بۆ فه‌رمانده‌كانی دژه تیرۆر ده‌درێت، سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی:" به‌خوای گه‌وره یه‌ك كه‌سی خۆم نانێرم بۆ هه‌ولێرو پێیان ده‌ڵێم قه‌ت چاوه‌ڕ‌ێی ئه‌وه نه‌كه‌ن " .

عیراق پشت به دژه تیرۆر ده‌به‌ستێت
هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق به گرنگیه‌وه له دژه تیرۆر ده‌ڕ‌وانن وه‌ك هێزێكی تۆكمه‌و گه‌نج و به‌توانا پشتی پێ ده‌به‌ستن.
به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر، ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ فراوانكردنی چالاكییه‌كانی كه ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق بگرێته‌وه‌و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و دژه‌تیرۆری عیراق كار بۆ سه‌قامگیری كۆی وڵات بكه‌ن.
له‌رابردووشدا چه‌ند جارێك دژه تیرۆری عیراق و دژه‌تیرۆری سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستبه‌ركردنی ئارامی زیاتر بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان كۆبوونه‌وه‌و بڕیاری فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان درا.

ناتۆ پشتیوانی دژه تیرۆر ده‌كات
به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆر له سلێمانی له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و دژه‌تیرۆری عیراق، رۆژانه پێكه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ورد ئه‌نجامده‌ده‌ن، دژه‌تیرۆری سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی باڵا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خاوه‌نی دانپێدانانه له‌رووی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
له‌سه‌ر ئاستی جیهان ستایشی هه‌وڵه‌كانی دژه تیرۆر ده‌كرێت كه بوه‌ته هێزێكی كاریگه‌ر له‌رووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین وه‌فدی دیپلۆماسی و سه‌ربازی ئیتاڵیا‌و باڵیوزی دانیمارك له‌عیراق سه‌ردانی دژه تیرۆر بكه‌ن، كرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارك له‌عیراق له‌باره‌ی دژه تیرۆره‌وه وتویه‌تی: "وڵاته‌كه‌مان وه‌ك ئه‌ندامێكی ناتۆ، پشتگیری زیاتری دژه تیرۆری كوردستان ده‌كات له پێناوی ئارامی و سه‌قامگیری ".

دژه تیرۆر جێی متمانه‌ی خه‌ڵكه
دژه تیرۆر دامه‌زراوه‌یه‌كه جێی شانازی نه‌ك هه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزی سه‌ربازی كوردستانه، به‌ڵكو جێی باوه‌ڕ و متمانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیشه.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی PUKMEDIA ، دژه‌تیرۆر له یه‌كساڵدا له‌سلێمانی ٤٣٥ ئۆپراسیۆنی جیاوازی ئه‌نجامداوه، ئه‌مه جگه له‌ئۆپه‌راسیۆنه جه‌رگبڕ‌ه‌كانیان دژی تیرۆرستان، هه‌روه‌ها چه‌ندین تیرۆرستیان ده‌ستگیر كردوه‌و رووبه‌ڕ‌ووی یاسایان كردونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردوه خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك هێزێكی جێی باوه‌ڕ و متمانه سه‌یری بكه‌ن.
ئه‌ركیان پاراستنی خاكی كوردستانه
دژه‌تیرۆر _ CTG، شاری هه‌ولێر و مه‌خموریان پاراست، له‌كاتێكدا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی مه‌ترسی داعشه‌وه هه‌ڵهاتن به‌ره‌و ناوچه‌كانی تر و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سنووره‌ش ده‌سته‌وه‌ستان بوون و هیچیان پێنه‌كرا.
پسپۆڕ‌ێكی سه‌ربازی له‌هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی رۆڵی دژه تیرۆر بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ده‌ڵێت: "دژه تیرۆر هێزێكی نیشتمانییه‌و جێی باوه‌ڕ‌ی خه‌ڵكی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌م هێزه جێی متمانه‌یه‌و رۆژبه‌رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه فراوانترده‌بێت".
"وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر و مه‌خموور و ته‌نانه‌ت پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بینومانه، هه‌ركاتێك مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر كوردستان درووستبووبێت، دژ تیرۆر له‌وێ ئاماده‌یی هه‌بووه‌و گورزی جه‌رگبڕیان له‌دوژمن داوه، بۆیه به‌ڵی فه‌رمانده‌كانی دژه تیرۆر شایسته‌ی باشترین خه‌ڵاتی رێزلێنانن "، ئه‌و پسپۆڕ‌ه سه‌ربازییه وای وت.

دژه تیرۆر لاوازی و راكردنی هێزی دیكه‌ی داپۆشیوه
ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له زۆر نه‌به‌ردی و وێستگه‌ی گرنگدا لاوازی و كه‌وتن و هه‌ڵهاتنی هێزی تریشی داپۆشیوه‌و له‌جێی هێزه قه‌به‌كانی ناوی پیرۆزی به‌ره‌نگاری تیرۆریان هه‌ڵگرتووه‌و له‌كرداردا هیچیان پێ نه‌كراوه‌و له‌مه‌یدانی گیانبازیدا رایانكردووه‌و له مه‌یدانی ده‌ستكه‌وت و خۆ گیفكردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كامێراكاندا به سێڵفی و به پاره‌داری و كه‌شوفشی خۆیان كردۆته شه‌ریكی قوربانیدانی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی.
دژه تیرۆر به‌هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان دروستبووه
دامه‌زراندنی به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی دژه‌تیرۆری كوردستان ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌هاوكاری ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بووه و ئێستاش هه‌ماهه‌نگی ورد هه‌یه له نێوانیاندا بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڕ‌ێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر هێزێكی نیشتیمانییه، له كه‌سانی نیشتیمانپه‌روه‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان پێكهاتووه، یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌سانه ئاماده‌ن ژیانی خۆیان فیدا بكه‌ن، شه‌هیده‌كانیشیان له‌شه‌ڕی دژی تیرۆر شاهیدی ئه‌و راستییه‌ن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
10:47 AM - 2026-02-25 -
ساڵێکە حکومەت ئامادە نیە ئامێری تیشکی موگناتیسی هەڵەبجە چاکبکاتەوە
09:10 PM - 2026-02-24 -
رێباز بێرکۆتی: یەکێتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ بنەماڵەی ئەلحەکیم هەیە
08:54 PM - 2026-02-24 -
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ نابیستان بردەسەر
01:13 PM - 2026-02-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:55 AM - 2026-02-25 بەتۆمەتی ئازاردان و دزینی ئاڵتوون لە ژنێکی بەساڵاچوو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەکتەبى سیاسى یەکێتى پیرۆزبایى لە رۆژی رۆژنامەگەری توركمانی دەکات
09:07 AM - 2026-02-25
لەدەباشان کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و تۆم باراک و مەزڵوم عەبدی بەڕێوەچوو
07:20 PM - 2026-02-24
سەرۆک بافڵ بۆ مەزڵوم عەبدی: لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین
06:39 PM - 2026-02-24
سەرۆک بافڵ و تۆم باراك: دۆخەکە وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت
06:21 PM - 2026-02-24
زۆرترین خوێنراو
-
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ نابیستان بردەسەر
کوردستان 01:13 PM - 2026-02-24 -
ناسیۆنالیزم وەک بژاردەیەکی سیاسی
بیروڕا 12:52 PM - 2026-02-24 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: یەکێتی دەستوەردان لەکارەکانی ئیدارەی سلێمانیدا ناکات
کوردستان 12:32 PM - 2026-02-24 -
بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
کوردستان 12:08 PM - 2026-02-24 -
لیستی مووچە و تەرازوی پێداچوونەوە رادەستی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی کرا
کوردستان 11:39 AM - 2026-02-24 -
وەفدێکی باڵای دیبلۆماسی و بازرگانی ئیتاڵیا سەردانی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:16 AM - 2026-02-24 -
ئاسایشی نیشتمانی: مانەوەی زیندانییە گواستراوەکان لە عیراق کاتییە
عیراق 10:21 AM - 2026-02-24 -
باجی گومرگی نوێی ترەمپ بەرێژەی %10 دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
جیهان 09:39 AM - 2026-02-24




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

