riklam

رۆژی دامەزراندنی یەکێتی لە ژنانی کورد پیرۆز بێت

کوردستان 10:11 AM - 2023-06-02
ژنانی یەکێتی PUKMEDIA

ژنانی یەکێتی

یەکێتی ژنان

ژنانی کورد تێکۆشەری هاوبەشی کاروانی رزگارین و ژنانی یەکێتییش سەرقافڵەی ئەو کاروانەن.

رۆژی تەوارەکانی ھاوسەنگەر وھاوخەباتی ھەڵۆکانی شۆرش و یەکێتییە.

رۆژی سەبری شۆرشگێڕی ژنی کورددە لەبەردەم ئازار و مەینەتییەکانی ژیان و جیھان و دوژمنانی گەلەکەمان.

رۆژی پێشمەرگەی ژن و ژنی پێشمەرگەیە،
رۆژی گوڵی نێو سەنگەری خەباتی پێشمەرگایەتی و رێکخستن و زیندان و خۆپیشاندانەکانی ھەشتاکان و راپەرینی رزگارییە.

رۆژی تەتەری نامەبەر و عەبای شاردنەوەی چەکی رەوای بەرەنگاری و نامەی چوکلێتی رێکخستنەکان و تەگبیری وردی شاردنەوەی نھێنییەکانی شۆرشە
رۆژی سەبری ئەیوبی بەردەرگای زیندانەکانی فاشست و ناو زیندانەکانی ئەشکەنجە و ئازاردانە
رۆژی خوشک و دایک و ھاوسەر و ھاورێی ژیانی پێشمەرگایەتی و تەواری ھاندان و ورە بەخشینە. رۆژی ژنانی شەھیدی رێی رزگاری و ئازادی کۆمەڵایەتی و نیشتمانە.

رۆژی ئەو ژنە تێکۆشەرانەیە کە بە ئێستای رزگاری و ئازادیشەوە دەسکەوتە کەمەکانیان ناگاتە بستێک لە باڵای ئازارەکانی رۆژانی سەختی خەبات و شەختەی ناو شۆرش و بزوتنەوەی یەکسانیخوازی. رۆژی ژنانی خەباتگێر لە دەفتەری شانازییەکانی یەکێتیدا ھەر بەوە قەرەبودەکرێتەوە فەرھەنگی مافداری و ئازادیخوازی و ورە وزەی مام جەلال لەم کایەشدا بە جیاکاری ئیجابی و کۆتای قۆناغبەندی بەشداری کارای کچان و خوشکان و دایکان پایەدارتر بکرێت

ئەم رۆژە بەس نابێت کە ھەموو رۆژانی شۆرش و خەبات ژنان شەریک و ھاوخەم بوون و دەبن

کوردستانی ژنکوژ قەرەبوو نییە، کوردستانی مافخواز و یەکسانیخواز و تەمایزی  ئیجابی شایانی تۆماری خەباتی ژنانی کوردە

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket