شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: یەكێتی لەسەر بنەمای دیموكراسییەت و ئازادی خەباتی كردووە
ی ن ک 11:02 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا:
بەبۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "یەكێتی خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەرییە و گوزەران و زەحمەتییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی لە ئاست بژێوی ژیان و دەستەبەری مافەكانیان بە ئەركی خۆی زانیوە، ئەمەش گەواهیدەری ئەو راستییانەیە كە یەكێتی لە دیدگای بەرپرسیارێتی و لەسەر بنەمای دیموكراسییەت و ماف و ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە چینی كرێكاران و رەنجدەران درێژەی بە خەبات داوە".
دەقی پەیامەكە:
پەیامی جێگری سەرۆك لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا
لە یادی 48 هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكەم گڵپەی شۆرشی نوێی گەلەكەمان، كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە، پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی، ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە دێرین و زیندانییە سیاسییەكان، پێشمەرگەكانی سەنگەری بەرگری و پارێزگاری لە نیشتیمان، خەباتگێڕان و جەماوەرە دڵسۆزەكەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەم.
یەكێتی حزبی شەهیدان، خاوەن مێژوویەكی پڕ سەروەرییە لە خەبات و تێكۆشانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كوردستان، هەمیشە بیروڕا و خوێندنەوەی تایبەت بەخۆی هەبووە بۆ گشت قۆناغە جیاجیاكان و كێشە كەڵەكەبووەكانی نێو كایەی سیاسی، گوزەران و زەحمەتییەكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی لە ئاست بژێوی ژیان و دەستەبەری مافەكانیان بە ئەرك و خەمی خۆی زانیوە، ئەمەش گەواهیدەری ئەو راستییانەیە كە یەكێتی لە دیدگای بەرپرسیارێتی و لەسەر بنەمای دیموكراسییەت و ماف و ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی و داكۆكیكردن لە چینی كرێكاران و رەنجدەران درێژەی بە خەبات داوە.
هیواخوازم لەم یادەدا، یەكێتی وەك هێزێكی پێشكەوتنخواز و خاوەن ئەزموون لە پڕۆسەی حوكمڕانیدا لە روانگە دیموكراسیی و پێشنیاز و تێزە پڕ واقیعییەكانی وەرچەخانێك بێنێتە ئاراوە بۆ چارەسەركردن و چەسپاندنی پرسە یاسایی و دەستورییەكان، هەروەها كار بكات بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاڵنگاریی و بەربەستانەی كە لە بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عیراق و كوردستاندا بوونی هەیە.
بۆ ئەمڕۆ و داهاتوومان گرنگە هەنگاوی جددی بنێین بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی، یەكڕیزی و یەكگرتوویی نێوان پارتە سیاسییەكان بكەین بە هەوێنی ئاشتی و ئارامیی و سەقامگیری بۆ ناوچەكەمان، هەروەها كار بكرێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پڕۆسەی چاكسازی لە گشت بوارەكان، لەپێناو هێنانەدی و دەستەبەركردنی ماف و ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان.
لەكۆتاییدا سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی دامەزرێنەر و سەركردەی مێژوویی و خەباتگێڕی گەلەكەمان هەڤاڵ مام جەلال و سەرجەم شەهیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی كوردستان دادەنەوێم و دروود لە رۆحی پاكیان بێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

