مه‌كته‌بی سیاسی: بەبێ به‌شداری یه‌كێتی هیچ پڕ‌ۆسه‌یه‌ك سه‌رناگرێت
کوردستان 05:50 PM - 2023-05-31
PUKMEDIA
ساڵیادی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یادی 48 ساڵه‌ی دامه‌زراندن و 47 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕ‌شی نوێ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" با یادی یه‌كێتی بكه‌ینه ده‌رفه‌ت بۆ رێزلێنان له تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی دێرین و جۆشدانی به‌شداریی فراوانتری كچ و كوڕ‌انی دوا رۆژ كه داهاتوو بۆ ئه‌وان و هه‌ر به‌وانیش ره‌نگرێژ ده‌كرێت، چونكه ره‌وتی رووداوه‌كان بۆ هه‌موانی ده‌رخست هێشتاش ئه‌ركه قورسه‌كانی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له كوردستان و له‌عیراقیشدا، هه‌ر به یه‌كێتی ده‌كرێت چونكه (یه‌كێتی بازووی پته‌وی تێكۆشانه بۆ داهاتووی كوردستان".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی...
-كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
-كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی شۆڕ‌شی نوێ و كاروانی بێ بڕ‌انه‌وه‌ی قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان .
-هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ری ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
یادی (48)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێیتییه‌كه‌تان و (47)ساڵه‌ی به‌رپابوونی شۆڕ‌شی نوێتان لێ پیرۆزبێت. جه‌ژنی دامه‌زاندن و به‌رپابوونتان به خۆشی و شادی تێپه‌ڕێت.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هه‌لومه‌رجی دوای هه‌ره‌سدا دڕ‌ی به شه‌وه‌زه‌نگی تاریكی دا و خۆری ئومێدی به گه‌له‌كه‌مان به‌خشییه‌وه. هه‌زاران شه‌هیدی له‌م هه‌وراز و نشێوه‌دا به‌خشی، سه‌ره‌ڕ‌ای دژواری رێگا، سه‌ره‌ڕ‌ای ئه‌نفال و كیمیاباران، راگوێزان و ته‌عریب كۆڵی نه‌دا و بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی حزبی كوردیدا خه‌باتی گه‌یانده لووتكه‌ی راپه‌رینی رزگاری، گه‌یاندییه یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حوكمرانی ئیراده و ئیداره‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونێكی بیناكرد كه ببێته ناوه‌ندێك بۆ خه‌ونی كوردستانیی و چه‌قی روخاندنی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس له (٢٠٠٣)دا به رزگاری سه‌رتاسه‌ری كوردستانیشه‌وه.
ئه‌م خه‌باته درێژخایانه‌ی یه‌كێتی به یه‌كڕ‌یزی و یه‌ك ئامانجی له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانی و عیراقییه‌كان كارێكی كرد ده‌ستووری عیراقی نوێ شه‌رعیه‌تی ئه‌زموونی دیموكراتی كوردستان بسه‌لمێنێت، رابه‌ری شۆڕ‌شی نوێش، سه‌رۆك مام جه‌لال، ببێته یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی كورد له مێژووی عیراقدا.
ئه‌م ویسته خه‌باتگێڕ‌ییه‌ی یه‌كێتی و كوردایه‌تی بناغه‌ی پته‌وی نه‌خشه‌ڕ‌ێی ده‌ستووری بۆ ناوچه دابڕ‌اوه‌كان، بۆ ته‌وافوق و هاوسه‌نگی له وڵاتی فیدراڵی دانا به جۆرێك سه‌ره‌ڕ‌ای پاشه‌كه‌شێی چه‌ند ساڵی رابردوو و هه‌وڵی گه‌مارۆی سیاسی له‌سه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان، سه‌ره‌ڕ‌ای هه‌وڵی تێكدانی پره‌نسیبی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت، هێشتا رۆڵی یه‌كێتی له‌پڕ‌ۆسه‌ی سیاسیی وڵات و ناوه‌ندی بڕ‌یار له به‌غدا ، رۆڵێكی گه‌وره و سه‌نگینه به شایه‌تی یار و نه‌یار، هێشتا بێ به‌شداری كارا و راوێژی یه‌كێتی هیچ پڕ‌ۆسه‌یه‌ك له عیراق و له‌كوردستانیش سه‌ر ناگرێت.
بێگومان ئه‌و رۆڵه سه‌نگینه هه‌میشه بۆ قازانج و یه‌كڕ‌یزی گه‌لی كوردستانه‌و ویستێكی نه‌ته‌وه‌یی و روانینێكی كوردستانی له پشته.
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی گه‌له‌كه‌مان
یه‌كێتی له رووی رێكخراوه‌ییه‌وه ئه‌زموونێكی چۆنایه‌تی تێكۆشانی رێكخراوه‌یی و له رووی رێوشوێنه‌كانی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی و نه‌به‌ردی و چالاكیشه‌وه شۆڕ‌شێكی ناوازه بوو بۆ وڵاته‌كه‌مان. له‌م ره‌وته ٤٨ ساڵییه‌شدا به شانازییه‌وه ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌گه‌مان له‌نزیكی پێنج ده‌یه‌و له‌سی و دوو ساڵه‌ی حوكمڕ‌انی كوردستاندا پێشڕ‌ه‌وایه‌تی و جێپه‌نجه‌ی دیاری یه‌كێتی پێوه‌یه. یه‌كێتییه‌كه‌ی رابه‌رمان سه‌رۆك مام جه‌لال له‌م ئاسته‌دا سه‌ربه‌رزی لای مه‌زاری شه‌هیدانه.
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
وه‌ك یه‌كێتی ئه‌ركی زۆرمان جێبه‌جێكردووه و ئه‌ركی زۆرتریشمان له‌پێشه كه ده‌بێت پێكه‌وه رای په‌ڕ‌ێنین و كۆڕ‌ی خه‌باتی بۆ جۆشبده‌ین. به تایبه‌تی ئه‌مڕ‌ۆ ته‌حه‌دداكانی به‌رده‌م میلله‌ته‌كه‌مان له ته‌نگژه‌ی دیموكراسی و بۆشایی ده‌ستووریدا وا پێویست ده‌كات به هه‌مان نه‌فه‌سی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌وه كۆشش بۆ یه‌كڕ‌یزی میلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه.
یه‌كڕ‌یزییه‌كی راسته‌قینه كه به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی دیموكراسی و هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌ر و پاكژ دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كانمان مشتوماڵ بكاته‌وه دوای سێ ده‌یه له حكومرانی و پێگه‌یینی چه‌ندین نه‌وه‌ی تازه له كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا. بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كێتی به گرنگییه‌وه له پرسی یه‌كڕ‌یزی و هه‌ڵبژاردنی ئازاد و پاك و بێگه‌رد كه نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان به نوێنه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانیشه‌وه ده‌ڕ‌وانێت و كاری بۆ ده‌كات.
بۆیه هه‌ڤاڵان ؛
له‌پاڵ به‌رزراگرتنی سه‌روه‌ری و نه‌به‌ردییه‌كانمان، زۆر گونجاوتره یادی ئه‌مساڵ بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌ركه‌كانی قۆناغی نوێ له‌چاكسازی راسته‌قینه، بیكه‌ینه بۆنه‌یه‌ك بۆ خۆڕ‌ێكخستنه‌وه‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر كه سه‌رچاوه‌ی هێزی له‌بننه‌هاتووی یه‌كێتین له‌ڕ‌ێی ئامانجه دووره‌كانی (ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و چاره‌ی خۆنووسین )دا.
با یادی یه‌كێتی بكه‌ینه جه‌ژنی گه‌ردن ئازادیی و به‌مه‌ش رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسووده بكه‌ین. بیكه‌ینه ده‌رفه‌ت بۆ رێزلێنان له تێكۆشانی هه‌ڤاڵانی دێرین و جۆشدانی به‌شداریی فراوانتری كچ و كوڕ‌انی دوا رۆژ كه داهاتوو بۆ ئه‌وان و هه‌ر به‌وانیش ره‌نگرێژ ده‌كرێت، چونكه ره‌وتی رووداوه‌كان بۆ هه‌موانی ده‌رخست هێشتاش ئه‌ركه قورسه‌كانی خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له كوردستان و له‌عیراقیشدا، هه‌ر به یه‌كێتی ده‌كرێت چونكه (یه‌كێتی بازووی پته‌وی تێكۆشان بۆ داهاتووی كوردستان).
جارێكی تر ئه‌م یاده‌تان پیرۆزبێت.
درود و نه‌وازش بۆ رۆحی پاكی شه‌هیدان
سڵاو :
له‌پێشمه‌رگه، رێكخستنه‌كان، زیندانیانی دێرین و له پاڵه‌وانه زۆر و زه‌وه‌نده‌كانی شار‌و لادێی كورده‌واری كه ئه‌م ته‌لاره به‌رزه‌ی تێكۆشانیان ئاواكرد.
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2023-6-1
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

