دادگای فیدراڵی: هەر بڕیارێک لەماوەی درێژکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دا درابێت پووچەڵە
کوردستان 05:49 PM - 2023-05-30
PUKMEDIA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق
دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری کۆتایی دا و
رایگەیاند، "درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نادەستورییە و ئەو
بڕیارانەشی لەماوەی درێژکردنەوەکەدا دراون پووچەڵن".
ئەمڕۆ
سێ شەممە ٣٠-٥-٢٠٢٣، دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی
درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستانەوە بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا دادگای
فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی دا و رایگەیاند: "درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی
كوردستان نا دەستورییە و هەموو ئەو بڕیارانەی
لە ماوەی درێژكردنەوەی پەرلەمان دەرچوون پووچەڵن".
دادگای
فیدراڵی ئەوەشی راگەیاند: "به پێی دهستور ههرێم دهسهڵاتێكی فیدراڵییه و
دهتوانێت یاساكانی فیدراڵی ههموار بكاتهوه و خولی ههڵبژاردنی پهرلهمانی
تهنها چوار ساڵه و درێژكردنهوهی تهمهنی پهرلهمانی كوردستان پێچهوانهی دهستوره".
سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، د. یوسف گۆران پسپۆڕ لە یاسای دەستووری، لە وتارێکدا کە
لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە دەڵێت: "بەهۆی
نەمانی بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانان و پەکخستنی سەرجەم دامودەزگا فەررمییەکانی
هەرێم (بە کۆمسیۆنیشەوە) بە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق ،لەبەر نەبونی
دەستورێک لە هەرێم و هەروەها رێککەوتنێکی گشتگیر نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ چۆنیەتی
بەڕێوە بردنی قۆناخی ئایندە و دەربازبوون لەم بۆشاییە دەستوری و تەشریعی و
دامەزراوەییە".
"لەبەر ئەم
هۆکارانەی سەرەوە رەنگە لە ئێستادا باشترین بژاردە لەبەردەم هەرێمەکەمان رێکخستنی
هەڵبژاردنێک بێ بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجومەنێکی دامەزرێنەر(تاسیسی) بۆ هەرێم کە
تیایدا ئەرکی سەرەکی ئەنجومەنەکە دانانی دەستورێک بێت بۆ هەرێم و پەسەند کردنی
لەلایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە لە راپرسییەکی سەرتاسەریدا"، پسپۆڕەکەی
یاسای دەستووری وادەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
کوردستان 02:07 PM - 2026-07-14 -
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

