خه‌باتی ئێستای یه‌كێتی، قۆناغی كرداره
کوردستان 12:30 PM - 2023-05-29
PUKMEDIA
٤٨ ساڵ خەباتی یەکێتی
یه‌كێتی هه‌میشه خه‌باتی نوێی بۆ قۆناغه نوێكانه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته بزوێنه‌ر و به‌رده‌وامیدان به‌خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یه‌كێتی، بۆ ئه‌و كاتانه‌ی كه دۆزی مافی كورد له‌گۆشه‌یه‌كه‌وه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسی، یه‌كێتی شانی داوه‌ته به‌ر راستكردنه‌وه و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی دیكه‌ش ده‌سته‌به‌ری ژیان و گوزه‌ران و ئاوه‌دانكردنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی داگیرساندنی مۆمی ٤٨ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خه‌باتی ئێستای كردوه‌ته قۆناغی كردار و له‌ڕێی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانه‌وه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، ئه‌مه جگه له‌ئه‌وه‌ی له‌عیراقیش له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌وڵی ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌ی بۆ گه‌لی عیراق ده‌دات و نه‌بووه‌ته به‌شێك له‌ململانێ سیاسییه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌رێی گفتووگۆ و دانوستانه‌وه داوه.
یه‌كده‌نگی یه‌كێتی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بووه
فه‌هیمه سابر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIAی راگه‌یاند:" له‌داوای كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌رگیز یه‌كێتی وه‌ك ئێستا له‌ناوخۆیدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست نه‌بووه، بێگومان ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ئه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌دای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".
"یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌وڵی جددی داوه بۆ یه‌كڕیزی حزبه كوردستانییه‌كان و ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی مامی له دوكان بۆ ئه‌و یه‌كڕیزییه كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان بتوانرێت خزمه‌تی زیاتری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكرێت". فه‌هیمه سابر وایوت
یه‌كێتی شه‌ڕی مافی پێكهاته‌كان ده‌كات
یه‌كێتی دروشمی خزمه‌تی بۆ خه‌ڵك به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو دادپه‌ره‌وه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان چڕتركردووه‌ته‌وه، هاوكات گرنگیداوه به مافی پێكهاته‌كان و هه‌رگیز خزمه‌تكردنی ئاینه جیاوازه‌كانیشی لهبیرنهكردووه.
فه‌هیمه سابر ده‌شڵێت:" له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال یه‌كێتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا گرنگی به ئاینه جیاوازه‌كان و پێكهاته‌كان داوه و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا داوایكردوه مافی پێكهاته‌كان له‌په‌رله‌مان پارێزراوبێت و له‌ململانێ سیاسییه‌كاندا به‌كارنه‌هێنرێن، به‌ڵكو نوێنه‌ره‌كانیان له‌په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان بكه‌ن و داكۆكیكاری راسته‌قینه‌یان بن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:" یه‌كێتی دروشمی خزمه‌تی بۆ خه‌ڵك به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو دادپه‌روه‌ری و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان زیاتر چڕتركردووه‌ته‌وه به‌كردار سه‌لماندوویه‌تی كه خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌وێت".
یه‌كێتی بۆ ته‌بایی و خزمه‌تی گه‌لی عیراق هه‌وڵده‌دات
یه‌كیتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌مه‌شی به‌كردار سه‌لماندووه.
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" ئه‌گه‌ر پێشتر یه‌كێتی به‌چه‌ك به‌رگری له مافه‌كانی گه‌لی كورد كردبێت، ئێستا به‌رێككه‌وتنه سیاسیی و دیبلۆماسیه‌ت و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌مه‌شی به‌كردار سه‌لماندووه".
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئێستادا درێژه به‌و په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییانه‌ی ده‌دات، كه له‌به‌غدا خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال دروستیكردووه، هه‌رگیز هه‌وڵینه‌داوه به‌شێك بێت له‌و ململانێ سیاسییانه‌ی كه له‌عیراق هه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه نێواندگیری سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق ئه‌و راستییه‌ی سه‌لماند كه یه‌كێتی بۆ ته‌بایی و خزمه‌تی گه‌لی عیراق هه‌وڵده‌دات" رابیحه حه‌مه‌د وایوت.
هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی به‌كردار چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
له‌ڕووی سیاسییه‌وه به‌هه‌وڵی سه‌رۆكی یه‌كێتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ڕووی ئیداریشه‌وه به‌هه‌وڵی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم توانرا رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا به‌كردار بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا جیگیر بكرێت.
رابیحه حه‌مه‌د ده‌شڵێت:" هه‌وڵه كردارییه‌كانی یه‌كێتی له‌به‌غدا بۆ سه‌قامگیری عیراق و جێگیركردنی مافه شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه جێناكۆكه‌كان شاهیدی هه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی یه‌كێتین كه ده‌یدات له‌پێناو عیراقێكی دیموكراسی كهمافی هه‌موو خه‌ڵكی عیراقی تیدا پارێزراوبێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وتیشی:" له‌ڕووی سیاسییه‌وه به‌هه‌وڵی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌رووی ئیدارییه‌وه به‌هه‌وڵی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان توانرا رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا به‌كردار بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌پرۆژه یاسای بودجه‌دا جیگیربكرێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بخرێته‌وه سه‌ر رێگا راسته‌كه‌ی".
دامه‌زراندنی یه‌كێتی بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی كوردستان بوو
48 ساڵ به‌رله ئێستا و له رۆژی 1-6-1975 دوابه‌دوای هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌ك له (سه‌رۆك مام جه‌لا تاڵه‌بانی، د.فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد، نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی، هۆمه‌ر شێخ موس، د.كه‌مال فوئاد) دامه‌زرا.
له‌دایكبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و كات و ساته هه‌ستیاره‌دا بۆ گه‌لی كورد له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان پێویستییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بوو، یه‌كێتی توانی دووباره به‌هۆی چه‌ندین تێكۆشه‌ری گه‌نج و رۆشنبیر و كۆمه‌ڵانی خۆڕاگری قاره‌مانی كورد جارێكی‌تر داوای مافه نه‌دراوه‌كانی گه‌لی كورد بكات، ئێستاش لێنه‌بڕاوانه له هه‌رێم و به‌غدا سووره له‌سه‌ر داواكردنی مافی هاووڵاتیان، هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پێویستی به هاوكاری بووبێت یه‌كێتی بێ دوو دڵی ده‌ستی هاوكاری و یارمه‌تی بۆ راكێشاوه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
08:41 PM - 2026-06-23
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23




.jpg)


دابەزێنە

