سەرۆکی پەرلەمان: بە یاسا رێگریمان لە تێکدانی سازدانی نیشتمانی کرد
کوردستان 11:41 AM - 2023-05-27
PUKMEDIA
د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
لەگەڵ ئەوەی لایەنێک ویستی پرسی هەڵبژاردن کە پرسێکی نیشتمانییە بە نایاسایی لە پەرلەمان تێپەڕێنێت، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی یەکێتی رێگرییان لەو نایاساییە کرد، چونکە پێشتر پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کە بەشداری حکومەتن رێککەوتبوو کە سەرجەم پرسە نیشتمانییەکان بە سازدانی لایەنەکان تێپەڕێنرێت، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش لەبارەی دانیشتنەکەی رۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣ دەڵێت، "جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دەیویست پرسی هەڵبژاردن بە نایاسایی لە پەرلەمان تێپەڕێنێت، بەڵام بەپێی ئەو دەسەڵاتە یاساییەی هەمانبوو رێگریمان لەو نایاساییە کرد"، ئاماژە بەوەشدەکات، "سبەی کە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دادوەرییە، داواکارم ئەندامانی ئەنجومەنەکە رۆڵی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان بگێڕن و ئەو مەهزەلەیە کۆتایی پێبهێنن".
ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە بە سازان تێپەڕێت
د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە رابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان بە هیچ
شێوەیەک لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و لایەنەکانی دیکەدا هاوڕا نەبوون هەمواری یاسای
هەڵبژاردن بکرێت، بەڵام لەدوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هەر هەمان لایەن رایانگەیاند،
دەستپێشخەریمان هەیە و دەمانەوێت هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەینەوە، بەڵام ئێمە
پێمان وابوو ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانی هەیە پێویستە بە سازان تێپەڕێندرێت، نەک
وەک ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی رۆژی ٢٢ی مانگ لە پەرلەمانی کوردستان بینیمان".
"من کە سەرۆکی پەرلەمانم بەرپرسم لە حورمەتی ئەو
رێککەوتنەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا لەبارەی پرسە نیشتمانییەکانەوە هەیە،
هەروەها بەرپرسم لەوەی رێگا نەدەم سازدانی نیشتمانی تێکبچێت، بۆیە لە بەرامبەر ئەو
بەرپرسیارێتییەمدا رێگا نادەم ئەو پرسانەی رەهەندی نیشتمانییان هەیە بەبێ سازان
تێبپەڕێت"، سەرۆکی پەرلەمان وادەڵێت.
ئەوەی لە کۆبوونەوەی رابردوودا روویدا نایاسایی و ناپەیڕەوی بوو
وتیشی: "هێمن هەورامی بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت
هەوڵیدا بڕگەیەک بۆ دانیشتنەکەی رۆژی ٢٢ی مانگ زیادبکات لەکاتێکدا من وەک سەرۆکی
پەرلەمان پێم راگەیاندبوون کە ئەو دانیشتنە ئەگەر ئەو بڕگەیەی بۆ زیاد بکرێت
نایاسایی دەبێت چونکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ پێویستە پێش ٢٤ سەعات لە دانیشتنەکە
ئەندامانی پەرلەمان لە کارنامەی دانیشتنەکە ئاگادار بکرێنەوە، بۆیە کاتێک جێگری
سەرۆکی پەرلەمان بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت دەیەوێت نایاسایی بکات ئێمە مافی خۆمانە
کە بە یاسایی رێگری لێبکەین و هەر ئەوەشمان کرد".
"تەئکید دەکەینەوە ئەوەی لە کۆبوونەوەی رابردووی
پەرلەمانی کوردستان دا روویدا نایاسایی و ناپەیڕەوی بوو، ئیرادەی یەکێتی و هێزە
سیاسییەکانی دیکە کە سەرجەمیان جگە لە پارتی لەسەر کاراکردنەوەی کۆمسیۆن
پاکێجێکیان هەبوو سەرکەوت و ئەوەی ئێستا باسی لێوەدەکرێت لەبارەی کاراکردنەوەی
کۆمسیۆن، پرسێکی مردووە، لەگەڵ ئەوەشدا فرسەت ئەحمەد وەزیری داد بەهۆی ئەوەی سێ
خول سکرتێری پەرلەمان بووە، لە هەموومان باشتر دەزانێت ئەوەی روویدا ناپەیڕەوی و
نایاسایی بوو، بەڵام بەداخەوە ئیرادەی راگرتنی نەبوو"، د. رێواز وادەڵێت.
سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنگرەکەدا رووی دەمی کردە ئەنجومەنی دادوەری و رایگەیاند: "لەگەڵ ئەوەی بڕیارە ئەنجومەنی دادوەری لەبارەی پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنەوە سبەی کۆببێتەوە، داواکارم ئەنجومەنەکە رۆڵی یاسایی و ئەخلاقی خۆیان بگێڕن و رێگا نەدەن ببنە بەشێک لەو
نایاساییەی کە لایەنێک دەیەوێت پەیڕەوی بکات، هەر بڕیارێکیش لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنەوە بدرێت، درێژەپێدانە بە نایاسایی و ناپەیڕەوی کە لەماوەی رابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمان ئەنجامیدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو لایەک دڵنیا
دەکەمەوە یەکێتی بژاردەی دیکەی هەیە بۆ راگرتنی ئەو مەهزەلەیەی کە پارتی دەیەوێت
بەڕێوەی بەرێت".
کاروان گەزنەیی: لایەنێک دەیەوێت پرسی هەڵبژاردن بە نایاسایی تێپەڕێنێت
کاروان گەزنەیی ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی
کوردستان لە کۆنگرەکەدا وتی: "ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمان لەبارەی کۆتایی
هێنانی بە دانیشتنەکەی پەرلەمان لەپێناو یەکێتی نەبوو، بەڵکو لەپێناو تێکنەچوونی
ئاسایشی نیشتمانی و سەروەری یاسا بوو".
"لە پێنج ساڵی رابردوودا فراکسیۆنی یەکێتی هەموو
هەوڵێکی داوە کە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەدا هاوڕابێت لەبارەی پرسە
نیشتمانییەکانەوە، بەڵام کاتێک لایەنێک دەیەوێت بێ سازانی نیشتمانی پرسێکی گرنگی
وەک هەڵبژاردن بە تاک لایەنی و نایاسایی تێپەڕێنێت بێگومان فراکسیۆنی سەوز رێگری
لێدەکات و دژی دەوەستێت"، کاروان گەزنەیی وادەڵێت
یەکێتی هەوڵیداوە پەرلەمان بکاتە سەکۆیەک بۆ خزمەتی هاووڵاتییان
وتیشی: "ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵمانداوە پەرلەمان
بکەینە سەکۆیەک بۆ داکۆکیکردن لە مافی کەسوکاری شەهیدان و مامۆستایانی وانەبێژ و بژێوی
فەرمانبەران و زیادکردنی هەلی کار نەک بیکەینە یەکلاکردنەوەی کاتی هەڵبژاردن کە
ئەوە مافێکی رەوای گشتی خەڵکی هەرێمی کوردستانە و نابێت پەرلەمان بەو پرسانەوە
سەرقاڵ بکرێت کە یاسا جێگیری کردووە".
"فراکسیۆنی یەکێتی تەئکید لە هەڵبژاردنێکی پاک و
بێگەرد لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ئامانجمانە کە پێکهاتەکان نوێنەری راستەقینەیان
لە پەرلەمان هەبێت و بۆ پرسە نیشتمانییەکان بەکارنەهێندرێن"، یەندامەکەی
پەرلەمانی کوردستان وایوت.
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کورداستان دژی ئەو هەوڵانە
وەستاوەتەوە کە لایەنێک دەیەوێت پرسی هەڵبژاردن بە نایاسیی و تاک لایەنانە
تێپەڕێنێت و هیچ گرنگی بە سازدانی نیشتمانی نادات، بۆیە یەکێتی بە ئەرکی خۆی دەزانێت رێگری لەو هەوڵانە بکات و پاراستنی یەکڕیزی نیشتمانیی لە پێشینەی کارەکانی داناوە.
PUKMEDIA
لینکی پەیوەندیدار
فراكسیۆنی زهرد داد-یش پهلكێشی یاساشكێنی دهكات
سەرۆكی فراكسیۆنی بەرەی توركمانی: پرسە نیشمانییەكان بەسازان تێبپەڕیندرێن
بڕیاردەری ئەنجومەنی کۆمسیاران: بەشداری کۆبوونەوەکانی کۆمسیۆن ناکەم
هەواڵی زیاتر
-
دواى گەیشتنى سەرۆککۆمارى پاکستان بۆ بەغداد لەگەڵ د.لەتیف رەشید کۆدەبێتەوە
09:54 PM - 2025-12-20 -
راستی رووداوەکەی بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر
06:29 PM - 2025-12-20 -
رێككەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغداد نوێدەكرێتەوە
05:35 PM - 2025-12-20 -
رفعهت عهبدوڵڵا: یهكێتی قوڵایی مێژوویی لهبادینان ههیه
04:33 PM - 2025-12-20
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:25 PM - 2025-12-20 سەرۆک بافڵ: پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
سەرۆک بافڵ: دەبێت حکومەت توانای چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی هەبێت
08:41 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت
04:58 PM - 2025-12-20
یەكەی نیشتەجێبوون بە كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەدرێت
03:35 PM - 2025-12-20
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
02:07 PM - 2025-12-20
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: ستراتیجی یەکێتی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزە
کوردستان 02:07 PM - 2025-12-20 -
د. لەتیف رەشید: شەهیدان و زانایان و کەسایەتییە نەتەوەییەکانمان لە بیردەبێت
عیراق 11:56 AM - 2025-12-20 -
نزمترین پلەکانی گەرما لە سلێمانی دەبێت
کوردستان 10:21 AM - 2025-12-20 -
سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر پێگەکانی داعش لە سوریا
جیهان 10:12 AM - 2025-12-20 -
سهرۆك بافڵ گهیشته بهغداد
کوردستان 09:46 AM - 2025-12-20 -
بەهۆی غازی زۆپاوە دوو کەس لەمێرگەپان گیانیان لەدەستدا
کوردستان 09:43 AM - 2025-12-20 -
ئەمڕۆ لە سنوورى چەمچەماڵ نەوت دابەشدەکرێت
کوردستان 09:25 AM - 2025-12-20 -
پۆلیسى گەرمیان: چوار کەس کوژران و حەوت کەسیش برینداربوون
کوردستان 08:59 PM - 2025-12-19



.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

