پیرۆزباییەكان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوان
کوردستان 05:02 PM - 2023-05-26
PUKMEDIA
رێكخراوی ئازادی لاوان
بەبۆنەی یادی 24 ساڵەی رێكخراوی ئازادی لاوانەوە ژمارەیەك بروسكەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سكرتاریەت و ئەندامانی سكرتارییەتی رێكخراوەكە كراون.
دەقی پیرۆزباییەكان:
مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوان دەكات
بەرێزان سکرتێرو ئەندامانی سکرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوەكەتانەوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە خزمەتکردنی زیاتری لاواندا.
وەک چۆن لە خەبات و تێکۆشانی سیاسیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەل و بواری بۆ پێشەنگی و سەرکردایەتیکردنی لاوان رەخساندوە، هەر لەو روانگەیەوە بووە رێكخراوی ئازادیی لاوانی کوردستان بە جۆرێک دەرفەتی کاری بۆ رەخساوە کە لە مێژووی تەمەنی پڕ کۆششی خۆیدا و لە رێگەی پڕۆژە و چالاكییەكانییەوە رۆڵی گەورەی بینیوە لە گەشەپێدانی هۆشیاریی لاوان و هێنانەدی خەونەكانیاندا.
هیوادارین لە ئایندەی نزیکدا رێکخراوی ئازادیی لاوان بەداڕشتنی بەرنامەی کاری سەردەمیانە و سەرکردایەتیی خوێنی نوێوە کۆنگرەی خۆی ببەستێت و بەگوڕ و تینی زیاتر لە جاران خەبات بكات و ببێتە خەونی گشت لاوان لە تەواوی کوردستاندا.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی لە رێكخراوی ئازادی لاوان دەكات
بەڕێزان: سكرتاریەت و ئەندامانی رێكخراوی ئازادی لاوان
24 ەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لەئێوەو سەرجەم ئەندامانی رێكخراوەكەتان پیرۆز دەكەم، ئومێد دەكەم ئەم یادەتان ببێتە مایەی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتر.
رێكخراوی ئازادی لاوان، لە ماوەی رابردوودا وەك رێكخراوێكی تایبەت بە لاوان لەژێر دروشمی لاوان كۆڵەگەی سەرەكی كۆمەڵگان و ئایندەی میللەتەكەمانن توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بە لاوان بكات و ببێتە ناوەندێكی گرنگ بۆ پێگەیاندنی لاوان و رەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ دەرخستنی تواناكانیان.
بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لاوان بناغەی خەباتكردن و خزمەتكردن بوونە، لە دامەزراندنی یەكێتییەوە تا ئێستا هەمیشە گەنجان و لاوان لەریزی پێشەوەی خەبات و داكۆكیكردن بوونەو ئایندەی حزب و حوكمڕانی بوونە.
بۆ قۆناغی داهاتوو ئامانجمانە رێكخراوەكە بە خوێنێكی تازەو بەرنامەی تازەو ستافێكی تازە بەگڕوتینەوە كاربكەن و خزمەتی لاوان بكەن و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنن، وەك هەمیشەش لاوان پێشەنگی گۆڕانكارییەكان بن و بەتواناكانیان ببنە هەوێنی پێشكەوتن و گۆڕانكاری لە كۆمەڵگاكەماندا.
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ
ھەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی ئاڕاستەی سكرتێر و ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان دەكات
بەرێزان/ سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان
له بیست و چوارەمین ساڵ رۆژی دامەزراندنی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان پیرۆزبایی لە ھەموو لاوانی ئازاد لە كوردستان دەكەم،ئێمە وەكو(یەكێتی نیشتیمانی كوردستان) دووبارەی دەكەینەوە لاوانی ئێمە پێگەیشتوون تێگەیشتوون وە ھەست بە بەرپرسیارەتی دەكەن،كە ئێمە زۆر بەرز دەینرخێنن " یەكێتی نیشتیمانی كوردستان " لە دامەزراندنیەوە بەبێ توانا و ھزری سەركردایەتیەكەی كە ٨٠% گەنج بوون نەیدەتوانی تەم و مژی رێكەوتننامەی جەزائیر رابماڵێت و بانگەشە لە دەستپێكردنی شۆڕشی نوێ-ی گەلەكەمان بكات ، بەڵێن تازە دەكەینەوە ھەمیشە پشت و پەنای لاوان بین چونكە ھەر لاوانی كوردستانن دوا رۆژی گەلەكەمان مسۆگەر دەكەن .
بەم بۆنەیەوە تەئكید لەسەر یەك ریزی گەلەكەمان و تەبایی ناو لایەنە سیاسیەكان دەكەم كە ھەر ئەوەیە تەنھا رێگا بۆ بەگژداچوونەوەی ھەر ھەرەشەیەك لە گەلەكەمان بكرێ و بەسەری دا زاڵبین ئیتر ھەربژین و شاد و سەركەوتوو و سەربەرزبن
سەعدی ئەحمەد پیرە
ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

