وەقایع بۆ نایاسایی كۆمسیۆن نۆرەبڕی دەكات
کوردستان 06:20 PM - 2023-05-24وەقایع بۆ نایاسایی كۆمسیۆن نۆرەبڕی دەكات
بەبڵاوبوونەوەی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لە رۆژنامەی وەقایعی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارتی یاسا شكێنی لەناو پەرلەمانەوە گواستەوە بۆ وەزارەتی داد، ئەمە جگە لەوەی لەبڵاوكردنەوەشدا نۆرەبڕی بۆ كردووە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەڵێت: "یەكێتی پابەندی بڕیاری نایاسایی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن نابێت".
وەزارەتی داد یاسای شكاند
لەبارەی بڵاوكردنەوەی بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لە رۆژنامەی وەقایعی هەرێمی كوردستان زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "هیچ بڕیارێكی یاسایی و دەستووری و پەیڕەوی نییە بەناوی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە، بڵاوبوونەوەی هەر شتێكیش لەو بارەیەوە لە رۆژنامەی وەقایع جارێكی دیكە یاسا شكێنییە".
"یەكێتی پابەندی بڕیاری كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن نابێت، چونكە تەواوی ئەو پڕۆسەیە نایاسایی بوو، بۆیە ئێمە كارێك ناكەین كەدژی یاسا بێت" زیاد جەبار وادەڵێت.
داد نۆرەبڕی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دەكات
چەندین یاسا هەن كە لەپەرلەمانەوە دەرچوون و چاوەڕێی بڵاوبوونەوەن لە رۆژنامەی وەقایع، بەڵام پارتی لە رێی وەزارەتی دادەوە نۆرەبڕی و یاسا شكێنی بۆ پرسی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن كرد و پێش یاساكانی دیكە نایاساییەكەی كۆمسیۆنی بڵاوكردەوە.
لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بڵاوكردنەوەی بەنایاسایی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە رۆژنامەی وەقایع، نایاساییەكی دیكەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێی وەزیری دادەوە پەنای بۆ بردووە، لەكاتێكدا چەندین یاسا هەن كە لە پەرلەمانەوە دەرچوون و تا ئێستا رۆژنامەكە بڵاوی نەكردوونەتەوە".
"یاسای كار و یاسای پەروەردە یەكێكن لەو یاسایانەی كە بۆ هەرێمی كوردستان گرنگی زۆریان هەیە لەگەڵ ئەوەی ماوەی دوو مانگ زیاترە لەپەرلەمانی كوردستان دەرچوێندراون، بەڵام تائێستا رۆژنامەی وەقایع ئامادەنەبووە بڵاویان بكاتەوە " لوقمان وەردی وادەڵێت.
وەقایع بڕیارێكی نایاسایی بڵاودەكاتەوە
پرسی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لەهەر لەسەرەتاوە بە نایاسایی دەستیپێكرد و هەر بە نایاسایش كۆتایی هات، بۆیە بڵاوبوونەوەی ئەو نایاساییە لەرۆژنامەی وەقایعی حكومەتی هەرێم، جارێكی دیكە نایاساییە.
عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "پرسی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان هەر لە خستنە كارنامەی دانیشتنی پەرلەمان و دانیشتنی پەرلەمان لەبارەیەوە و بەنایاسایی كردنی بەیاساو پاشانیش بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقایع، سەرجەمیان نایاسایی بوون و شتێك نییە بەناوی كاراكردنەوەی كۆمسیۆن".
"پارتی نەك هەر فراكسیۆنەكەی و بەناو نوێنەری پێكهاتەكانی لەپێشێلكردنی یاسا تێوەگلاند، بەڵكو وەزیری داد و وەزارەتەكەشی لەپێشێلكردنی یاسا تێوەگلاندووە و فەرمانی حزبی بەسەریاندا زاڵ كردووە، لەكاتێكدا فرسەت ئەحمەد وەزیری داد پێشتر سێ خول سكرتێری پەرلەمان بووە و شارەزایی باشی لە پەیڕەوی ناوخۆ و یاسای پەرلەماندا هەیە، بەڵام نازانرێت بۆ كەوتووەتە ئەو هەڵە گەورە یاساییەوە" عەباس فەتاح وادەڵێت.
جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی پەرلەمانی كوردستان دەشڵێت: "خەمی پارتی بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆن لەپێناو هەڵبژاردن نییە لەكاتی خۆیدا، بەڵكو لەپێناو دوورخستنەوەی لایەنەكانە لەیەكتر، چونكە دەزانێت تاوەكو لایەنەكان لەیەكتر دووربكەونەوە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردن كەمتر دەبێتەوە".
رۆژنامەی وەقایع
رۆژنامەی وەقایع رۆژنامەی وەزارتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و سەرجەم بڕیار و یاساكانی پەرلەمانی كوردستان و بڕیار و رێنماییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی رەوایەتی جێبەجێكردن وەربگرن، دەبێت لەو رۆژنامەیەوە بڵاوبكرێنەوە، بەڵام ئێستا رۆژنامەكە تەواو كەوتووەتە ژێر كاریگەری حزبییە و بەفەرمانی حزب نۆرەبڕی بۆ نایاسایی دەكات.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە بەرگریكاری یاسابووە لەهەرێمی كوردستان و عیراق لەو پێناوەشدا قوربانی زۆری داوە، لەئێستاشدا دەیەوێت بەرگێكی نوێی یاسایی بەبەر هەرێمی كوردستاندا بكات و لەرێی هەڵبژاردنەوەی رووی یاسایی و دیموكراسی هەرێمی كوردستان نیشانی جیهان بدات، ئەمەش پشتبەستن بە رێبازەكەی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال كەهەمیشە لەخەمی جێبەجێ كردنی یاسادا بووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
01:33 PM - 2024-09-10 -
بەهەوڵی وەزیری کشتوکاڵ بڕیارێكی گرنگ لهبهرژهوهندی جوتیارانی ههرێم دەدرێت
12:15 PM - 2024-09-09 -
سەرۆككۆمارو سەرۆكوەزیران جەخت لەبەهێزكردنی ئاسایش و خزمەتكردنی هاووڵاتیان دەكەنەوە
11:18 PM - 2024-09-08
ئەمانەش ببینە
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
10:38 AM - 2024-09-10
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
11:38 PM - 2024-09-09
سهرۆك بافڵ: ههرێمهكهمان پێویستی به گۆڕانكارییه لهپڕۆسهی حوكمڕانی
06:28 PM - 2024-09-09
قوباد تاڵهبانی: ههڵبژاردن بهدیهێنانی خواستی هاووڵاتیان بێت
04:44 PM - 2024-09-09
زۆرترین خوێنراو
-
رهفعهت عهبدوڵڵا: هیچ پرسێك بهبێ یهكێتی تێناپهڕێت
کوردستان 02:12 PM - 2024-09-10 -
سەرۆك بافڵ تێچووی پڕۆژەیەك بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەگرێتە ئەستۆ
کوردستان 01:33 PM - 2024-09-10 -
هەژارترین پارێزگا لە عیراقدا
بیروڕا 11:01 AM - 2024-09-10 -
سەرۆكی رەوتی حیكمە: پشتیوانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دەكەین
کوردستان 10:38 AM - 2024-09-10 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: خەڵك لەحكومەت نیگەرانەو یەكێتی راستی دەكاتەوە
ی ن ک 11:38 PM - 2024-09-09 -
یەكێتی لەسەر شاڕێی راستكردنەوەی رێڕەو
بیروڕا 07:59 PM - 2024-09-09 -
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەك پرسەدا دەكات
پرسەنامە 07:37 PM - 2024-09-09 -
سهرۆك بافڵ: ههرێمهكهمان پێویستی به گۆڕانكارییه لهپڕۆسهی حوكمڕانی
کوردستان 06:28 PM - 2024-09-09