كۆمسیۆنی عیراق ده‌توانێت جێگه‌ی كۆمسیۆنه به‌سه‌رچووه‌كه‌ی هه‌رێم بگرێته‌وه
کوردستان 12:08 PM - 2023-05-23هەڵبژاردن
پسپۆڕ‌ێكی یاسایی عیراقی ده‌ڵێت:"هه‌وڵدان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا نایاساییه، بۆیه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانرێت له‌ڕ‌ووی یاساییه‌وه كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق سه‌رپه‌رشتی بكات و ئه‌و بۆشاییه‌ی كۆمسیۆنی هه‌رێم پڕ‌بكاته‌وه كه ماوه به‌سه‌رچووه"، هاوكات ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت:" یاسایی و ئاساییه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراق سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكات".
له‌مێژووی په‌رله‌ماندا نه‌بوو جێگری سه‌رۆك بڕ‌یار بدات
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاڵێك بۆ كارنامه‌كه زیادكرا، سه‌رله‌به‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ژێر پرسیاره‌وه‌و ناپه‌یڕ‌ه‌وی بوو، چونكه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا مافی نییه هیچ بڕ‌گه‌یه‌ك بۆ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان زیادبكات".
"هۆكارێكی تری نایاسایی بوونی دانیشتنه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه به‌پێی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆ هه‌ر ده‌نیشتنێك گرژی و ئاڵۆزی تێبكه‌وێت سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی یاسا ده‌توانێت كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه بهێنێت، كه له‌راستیدا هه‌ر واشیكرد، بۆیه هه‌ر بڕ‌یارێك له‌دوای كۆتایی هاتنی دانیشنه‌كه درابێت نایاساییه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا نه‌بووه له ئاماده‌یی سه‌رۆكی په‌رله‌ماندا جێگره‌كه‌ی بڕ‌یار بدات" ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی وایوت.
كۆمسیۆنی هه‌رێم ته‌مه‌نی ته‌واوبووه و په‌كیكه‌وتووه
داوا له‌لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی كۆمسیۆن ده‌كرێت، به‌و گاڵته‌جاڕییه‌ی دوێنێ په‌رله‌مان رازی نه‌بن و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه به‌و شێوه‌یه كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه.
هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت:" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان نایاسایی بوو، بۆیه عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه ئه‌ندامیان له كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌یه به‌و گاڵته‌جاڕییه‌ی دوێنێ ڕ‌ازی بن و رێگه‌بده‌ن به‌وشێوه‌یه كۆمسیۆن كارابكرێته‌وه".
راشیگه‌یاند:" به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌رێم ته‌مه‌نی ته‌واوبووه‌و په‌كیكه‌وتووه، هه‌روه‌ها سازدانی نیشتمانی له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌شی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا نه‌كراوه، زۆر ئاساییه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عیراق سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بكات".
هه‌رێم به‌شێكه له‌عیراق
هیچ یاسایه‌ك نییه رێگری بكات له‌ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامبدات، له‌كاتێكدا كۆمسیۆنی هه‌رێم به‌پێی یاسا ته‌مه‌نی ته‌واو بووه‌و په‌كیكه‌وتووه.
عه‌لی ته‌میمی پسپۆڕ‌ی یاسایی عیراقی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "به‌پێی یاسا كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌توانێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم به‌ڕ‌ێوه‌ببات، چونكه له‌بیرمان نه‌چێت هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌عیراق و یاسای كۆمسیۆنیش له‌هه‌موو عیراق به‌ركاره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمسیۆنی عیراق ئۆفیسی له‌هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێم هه‌یه".
"هیچ یاسایه‌ك نییه رێگری بكات له‌ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام بدات، له‌كاتێكدا كۆمسیۆنی هه‌رێم به‌پێی یاسا ته‌مه‌نی ته‌واو بوه‌و په‌كی كه‌وتوه، بۆچونیشم وایه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌توانێت زیاتر له كۆمسیۆنه‌كه‌ی هه‌رێم رووی دیموكراسی هه‌ڵبژاردن بپارێزێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێ گه‌رد به‌ڕ‌ێوه به‌رێت"، عه‌لی ته‌میمی وای وت.
دوای جه‌كوشه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رده‌وامیی به‌دانیشتن نایاساییه
له‌باره‌ی دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه ته‌میمی راشیگه‌یاند: "دوای زیادكردنی بڕ‌گه‌یه‌ك بۆ كارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه له‌كاتێكدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی ئاماده‌یی هه‌بووه، ته‌واوی دانیشتنه‌كه‌ی نایاسایی كرد‌و به‌پێی یاسا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به دانیشتنه‌كه هێنا، هه‌ر بڕ‌یارێك له‌دوای كۆتایی هاتنه‌كه بدرێت نایاساییه‌و هیچ حسابێكی بۆ ناكرێت".
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی به‌یاسا ده‌بێت
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌رێم به‌بێ سازانی لایه‌نه‌كان و به‌ناپه‌یڕه‌وی له په‌رله‌مان، نایاساییه‌و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نابێت و دانیپێدانانرێت.
چۆمان محه‌مه‌د رێكخه‌ری ژووری یاسای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان رایگه‌یاندوه: "كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم پێچه‌وانه‌ی یاسا‌و په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆیه‌و دژ به‌بنه‌مای سازانه، ئه‌م بۆچونانه ناكرێت والێكبدرێته‌وه لایه‌نداری تێدایه، چونكه ئه‌مه راو بۆچونی یاساییه‌و خوێندنه‌وه‌ی یاساییه نه‌ك سیاسی".
"سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی بڕگه‌ی ۳ ماده‌ی ۱۸ له په‌یڕه‌ویی ناوخۆیی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مانی راگرت، ناكرێت و نایاسایی و ناپه‌یڕه‌وییه له‌دوای بڕیاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جارێكی دیكه جێگره‌كه‌ی به‌رده‌وامیی به دانیشتنه‌كه بدات و بڕ‌یار ده‌ربكات"، چۆمان محه‌مه‌د وایوت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی ٢٠١٤ دروستبووه، له‌ئێستاشدا له‌ڕ‌ووی یاساییه‌وه ته‌مه‌نی ته‌واوبووه و په‌كیكه‌وتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان هه‌وڵی زۆریاندا به‌سازدانی نیشتمانیی كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه، به‌ڵام پارتی له‌به‌ڵێنه‌كه‌ی په‌شیمان بوه‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه نه‌توانرا به‌سازدانی نیشتمانیی كۆمسیۆن كارابكرێته‌وه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌توانێت ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆی خۆی و هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕ‌یوه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆ.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28