زیاد جەبار: ئەرکمانە وەک ئەندامی پەرلەمان رێگری لە کاری نایاسایی بکەین
کوردستان 11:23 AM - 2023-05-22
PUKMEDIA
فراکسیۆنی یەکێتی
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رێگری لە کارێکی نایاسایی و پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەکات و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت: " هەرکاتێک سازان دروست دەبێت پارتى هەوڵى تێکدانى دەدات".
زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "پارتی دیموکراتی کوردستان هەرکاتێک لێک نزیکبونەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی دروستبوبێت کارێکی نایاساییان کردوەو هەوڵیانداوە ئەو نزیکبونەوەیە کۆتایی پێبهێنن و لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ بڕگەیەکیان بۆ کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرد کە تەواو نایاسایی بوو هەروەها پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بوو".
"سکرتێری پەرلەمان کە لەپێکهاتەکانە رۆڵێکی خراپی بینیوەو بوەتە هۆکاری دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەهەرێمی کوردستان و ئەگەر ئەو نەبوایە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەرگیز نەدەگەیشتە ئەم بارودۆخە، بۆیە ئەرکی خۆمانە وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رێگری لەهەر کارێکی نایاسایی لە پەرلەمان بکەین، جێی دەستخۆشیشە کە سەرۆکی پەرلەمان رێگری لەو نایاساییە کرد و دانیشتنەکەی دواخست"، زیاد جەبار وای وت.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی دەشڵێت: "فراکسیۆنی پارتی بە سیناریۆو بە نایاسایی ویستیان ئەو بڕگەیە تێپەڕێنن، کە دوێنێ بە پێچەوانەی پەیڕەوەی ناوخۆ خستیانە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆوە، بەڵام فراکسیۆنی یەکێتی دژی ئەو نایاساییە وەستایەوەو رێگەی نەدا ئەو بڕگە نایاساییە تێپەڕێنرێت".
زیاد جەبار ئەوەشی وت: "ئومێدمان هەبوو کە ئەو ئاشتەواییە لەسەر پرسی هەڵبژاردن بە گشتی و کورسی کۆتاکان بە تایبەت بەردەوام بێت، بەڵام دوای کۆبونەوەی وەفدی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە پیرمام، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمان گەڕایەوە پەرلەمان و ئەو بڕیارە نایاساییەی دەرکرد، فراکسیۆنی یەکێتی بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کە داوای لایەنەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە، رێگە نادەیان هەڵبژاردن بەو یاسا کۆنە بەڕێوەبچێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

