یه‌كێتی له‌نوگره‌سه‌لمانه‌وه داوای به‌مۆنۆمێنتكردنی قه‌ڵای سته‌م دەكات
کوردستان 01:33 PM - 2023-05-17
المسری
قەڵای نوگرەسەلمان
جیاوازی له‌ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵ یادی رۆژی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له وارسی ئه‌نفالكراوان و وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له نوگره‌سه‌لمان كرایه‌وه‌و تێدا په‌یامیان بۆ حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم نارد‌و دا‌واشیان كرد ئه‌و تاوانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسێنرێت.
وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری یادی رۆژی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له نوگره سه‌لمان ده‌كات و داوا له‌سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات شوێنی ئه‌نفالكراوانی كورد كه قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمانه وه‌ك ره‌مزێك بۆ ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی له‌كورد كراوه بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها دا‌واشیان له‌هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم كرد پله بكه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان.
یه‌كێتی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان ده‌كات
یه‌كێتی پشتیوانی داواكانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌كات و هه‌وڵی جدیتر ده‌دات بۆ به‌جێگه‌یاندنی داواكانیان له‌حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێم.
حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "به‌شداریكردنمان له‌و یاده كاره‌ساتباره‌دا ته‌ئكیدكردنه‌وه‌و هاوخه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان، ئه‌و تراژیدیایه‌ی له‌وێ بینیمان سورترمان ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌داوا بكه‌ین چی زووه روفاتی قوربانیانی ئه‌نفالكراوان بگه‌ڕ‌ێنرێته‌وه".
"له نوگره‌سه‌لمانه‌وه وه‌ك وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پشتیوانی ته‌واومان بۆ داواكاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌ربڕ‌ی و داوامانكرد هه‌وڵی جدیتر بدرێت بۆ گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی روفاتی قوربانییه‌كانی ئه‌نفال، چونكه تا ئێستاش كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان چاوه‌ڕ‌وانی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن و بڕ‌وایان وایه هێشتا له ژیاندا ماون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان له سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردووه كه پارێزگاری له‌و شوێنه بكرێت و له‌ژێر ناوی جیاوازدا به‌كارنه‌هێنرێن"، حه‌سیبه عه‌بدوڵڵا وای وت.
قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمان به‌مۆنۆمێنت بكرێت
گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان و دامه‌زراندنی واریسی شه‌هیدان له‌ناو حكومه‌تدا و ئاوه‌ڕ‌دانه‌وه له‌ژیانی وارسه‌كانیان داوایه‌كی ره‌وایه‌و یه‌كێتی پشتیوانی لێ ده‌كات.
تابان گه‌رمیانی ئه‌ندامی وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌شداربووی یادی رۆژی جیهانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان له نوگره‌سه‌لمان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "هاوشانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان به‌شداریمان له‌و یاده تاڵه كرد و چه‌ندین چالاكی له‌ناو قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمان ئه‌نجامدراو تێیدا وێنه‌ی چه‌ندین ئه‌نفالكراو نمایش كرا‌و به گه‌لی عیراق وترا كه كورد زۆرترین قوربانی له‌م ناوچه‌یه داوه".
"پشتیوانی ته‌واوی داواكاری كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانمان كرد كه داواكارییه‌كانیان ئاڕ‌استه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێم كرابوو، كه خۆی له گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاته‌كان و دامه‌زراندنی وارسی شه‌هیدان و ئاوڕ‌دانه‌وه له ژیانی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ده‌بینییه‌وه، هه‌روه‌ها داوامان كرد مۆنۆمێنتێك له‌ناو قه‌ڵای نوگره سه‌لمان بۆ قوربانیانی ئه‌نفال دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی ئه‌م قه‌ڵایه‌ی كرد ئه‌و سته‌مه گه‌وره‌یه ببینێت كه كورد له‌م قه‌ڵایه لێی كراوه"، تابان گه‌رمیانی وای وت.
كورد گه‌وره‌ترین قوربانی نوگره‌سه‌لمان بوو
یه‌كێتی داوا ده‌كات نوگره سه‌لمان وه‌ك ناسنامه‌ی دڕ‌نده‌ترین رژێمی ده‌سه‌ڵات له عیراق بمێنێته‌وه، كه كورد تێیدا گه‌وره‌ترین قوربانیی داوه.
دڵپاك تاهیر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆ نوگره‌سه‌لمان بۆمان ده‌ركه‌وت كه رژێمی به‌عس ئه‌وه‌نده دڵ پڕ له‌قین بووه به‌رامبه‌ر به كورد به ئه‌نفالكردنیشی دڵی ئاوی نه‌خواردوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت پێش ئه‌وه‌ی زینده به‌چاڵیان بكات ئازارێكی زۆری جه‌سته‌یی و مه‌عنه‌وه‌ی داون".
"له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانییه‌كانمان بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ئه‌مڕ‌ۆ وه‌فدی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌ردانی سه‌رۆككۆماری كرد‌و چه‌ند داوایه‌كی وه‌ك باشتركردنی بژێوی ژیانی وارسی ئه‌نفالكراوان و گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان كرد، هه‌روه‌ها داوامانكرد كه ئه‌و شوێنه وه‌ك ناسنامه‌ی دڕ‌ه‌نده‌ترین ده‌سه‌ڵات له عیراق بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك هاته نوگره‌سه‌لمان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زاڵمه بناسێت و ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌ییی كوردیش ببینێت"، دڵپاك تاهیر.
رۆژی 16-5 له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه وه‌ك رۆژی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دیاریكراوه، له‌ناو گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا زۆرترین كوردی تێدایه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مساڵ جیاواز له‌ساڵانی رابردوو ئه‌و یاده كرایه‌وه‌و وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه بریتیبوون له حه‌سیبه عه‌بدوڵا و تابان گه‌رمیانی و دڵپاك تاهیر و بڵێسه جه‌بار فه‌رمان به‌شداربوو له‌یاده‌كه، هه‌روه‌ها داوای گه‌ڕ‌اندنه‌وه‌ی روفاتی گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كان و مانه‌وه‌ی قه‌ڵای نوگره‌سه‌لمانی وه‌ك سه‌لمێنه‌ری مێژوویی و كردنی به مۆنۆمێنت كرد‌و بۆ داواكانیشیان سه‌ردانی د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد.
PUKMEDIA
وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی داواكاری وارسی ئه‌نفالكراوان ده‌گه‌یه‌ننه سه‌رۆك كۆمار
له نوگره‌سه‌لمانه‌وه یادی نیشتمانی گۆڕ‌ه به‌كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كرێته‌وه

هەواڵی زیاتر
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
07:57 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
03:32 PM - 2026-03-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا پیرۆزبایی جەژن لە موسڵمانان دەکات
07:25 PM - 2026-03-19 -
کۆسرەت رەسوڵ عەلی: گەلەکەمان پارێزراو بێ لە ئاڵۆزی و گرژییەکان
07:09 PM - 2026-03-19
ئەمانەش ببینە
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
04:18 PM - 2026-03-20
سەرۆک بافڵ: ئەرکی هەموو لایەکمانە بە گیانی پێکەوەیی و نیشتمانییەوە کاربکەین
06:48 PM - 2026-03-19
ڕفعەت عەبدوڵڵا: یەکێتی وەک هەمیشە پارێزەری دەسکەوتەکانی گەلەکەمانە
04:46 PM - 2026-03-19
پنتاگۆن داوای بودجەی زیاتر بۆ جەنگ دەکات
01:45 PM - 2026-03-19
زۆرترین خوێنراو
-
دۆناڵد ترەمپ: ناتۆ ترسنۆکە و پڵنگی سەر کاغەزە
جیهان 07:57 PM - 2026-03-20 -
سەرۆک بافڵ: نەورۆزی کوردان لە کوردستانیان پیرۆزبێت
کوردستان 06:50 PM - 2026-03-20 -
مەکتەبی سیاسی: دەبێت ئامانجە نەمرەکانی نەورۆز و راپەڕین بەشکۆداری بهێڵینەوە
کوردستان 04:18 PM - 2026-03-20 -
خاتوو شاناز: جەژنی نەورۆز ببێتە کۆتایی نەهامەتییەکان
کوردستان 03:32 PM - 2026-03-20





.jpg)
.jpg)
دابەزێنە

