مەڵبەندی سۆران: تێكۆشەرانی باڵەكایەتی داینەمۆ و بڵێسەی شۆڕش نوێن
ی ن ک 08:17 PM - 2023-05-16
PUKMEDIA
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بۆ ساڵرۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی سەربەرز مەڵبەندی 6ی سۆران پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "خوێنی ئاڵی زیاتر لە (1300) رۆڵەی نەبەرد و قارەمانی باڵەكایەتی بووەتە ئاوێنەی ناسینەوەی مێژووی تێكۆشان و شۆڕشگێڕیەتی سنوورەكە و رۆڵە تێكۆشەرەكانی باڵەكایەتی لە (باشورەوە بۆ باكوری كوردستان، بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كوردستان) پێدەشت و دوندوو چیاو سەنگەرێك نەماوە، قارەمانانە لە پێناوی كوردو كوردستان و ڕێبازەكەیان خەباتیان تێدا نەكردبێ و بە خوێنی گەش و ئاڵی خۆیان سەركەوتن و مێژووی پڕ لە سەروەریان تۆمار نەكردبێت".
دەقی پەیامی مەڵبەندی 6ی سۆران بە بۆنەی ساڵرۆژی شەهیدانی باڵەكایەتی سەربەرز:
كەس وكاری سەربەرزی شەهیدان
فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەكان
هەڤاڵانی (ی.ن.ك) لەباڵەكایەتی و
تەواوی سنووری مەڵبەندی سۆران
باڵەكایەتی كوانوی شۆڕش و خەبات و تێكۆشان و سیمبولی خۆڕاگری و قوربانیدان، مەڵبەندی شەهیدان و بەرخودان، ئەنوای شۆڕش و رێبازی كوردایەتی و شۆڕشی نوێی گەلەكەمانە، لە مێژووی باڵەكایەتیدا رۆژی 17-5 ی هەموو ساڵێك، رۆژێكی جیاوازەو بەڕۆژی (شەهیدانی باڵەكایەتی) ناوزەند كراوە، لەم رۆژەدا شەهیدی سەركردە (حەسەن كوێستانی)و پۆلێك لە فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان بەو پەری دڕندەیی لەلایەن تێكدەرانی شۆرشی نوێی گەلەكەمان شەهید كران و گیانی خۆیان كردە قوربانی گەل و خاكی پیرۆزی كوردستان و رێبازی سەرۆك (مام جەلال).
باڵەكایەتی لەگەڵ سروشتە جوانەكەی و هەستی جوانی میوان دۆستی و لوتف شیرینی خەڵكە دڵپاكەكەی، لەگەڵ بوێری و مێرخاسی و ئازایەتی ڕۆڵەكانی و چەندین خەسڵەتی بەرزو جوامێرانەو جوانی تر، كە بوونەتە شوناس بۆ ناسینەوەی، شانازییەكی گەورەتری لە سەرووی هەموو شانازییەكان بۆخۆی مسۆگەر كردووە، ئەویش خوێنی گەش و ئاڵی زیاتر لە (1300) رۆڵەی نەبەرد و قارەمانییەتی، كە لە ئەمڕۆدا لای دۆست و دوژمن، بووەتە ئایكۆن و ئاوێنەی ناسینەوەی مێژووی تێكۆشان و شۆڕشگێڕیەتی باڵەكایەتی.
لە رۆژگاری سەختی خەبات كە بێ ئومێدی باڵی كێشابوو بەسەر كوردستاندا، خەڵكی تێكۆشەرو نیشتمان پەروەری باڵەكایەتی پشت بەستوو بە بیرو باوەری پتەوی كوردایەتی و ئیرادەی پۆڵاینیان و متمانە بە شۆڕش و سەركردایەتی (ی.ن.ك)و رابەری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان جەنابی ( سەرۆك مام جەلال)، رۆڵەكانی باڵەكایەتی لەساڵی 1976 و لە گەڵ هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی كوردستان، بەتفەنگ و فیشەك و نانی خۆیان چوونە قەندیل و بوون بە داینەمۆو دەسكەچیلەی بڵێسەی ئاگری شۆڕشی نوێ، ئەوێ رۆژێ ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی باڵەكایەتی، تەكانێكی هێندە گەورەیان بە شۆڕشدا كە جەنابی (مام جەلال)و سەركردە بەشداربووەكانی سەرەتای شۆڕش لە لاپەڕەكانی مێژووی خەباتی راستەقینەی كوردایەتی و یەكێتیدا بەشانازییەوە باسیان كردووەو مێژوویەكی پڕ لە شانازی و سەروەریان تۆمار كردووە.
ئیدی لەوكاتەوە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت پێشمەرگەو رۆڵە تێكۆشەرو قارەمانەكانی باڵەكایەتی لە (باشورەوە بۆ باكوری كوردستان، بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كوردستان) پێدەشت و دوندوو چیاو سەنگەرێك نەماوە، قارەمانانە لە پێناوی كوردو كوردستان و ڕێبازەكەیان خەباتیان تێدا نەكردبێ و بە خوێنی گەش و ئاڵی خۆیان سەركەوتن و مێژووی پڕ لە سەروەریان تۆمار نەكردبێت، بۆیە ئێمەی درێژە پێدەری ڕێبازی شەهیدانین و بەڵێنمان پێداون دەسكەوتەژانیان بپارێزین، ئەو مافەش بەخۆمان دەدەین كە بەشانازیەكی گەورەوە یادی شەهیدانی باڵەكایەتی بكەینەوەو ئەزموونی دەوڵەمەندی خەباتی شەهیدانمان بكەین بە هەوێن و چرای روناكی دەستمان، بۆ درێژەدان بە رێ و رێبازی بەرزو پیرۆزیان و داستان و وێنەو تابلۆی هیلاكی رۆژانی سەختی خەباتیان بنەخشێنین و هەزار شەوەی لاپەڕەی مێژووی قارەمانیەتیان تۆمار بكەین، كە بەشێكی گەورەی روباری خوێنی شەهیدانی یەكێتیی، كە (ی.ن.ك) شانازی پێوە دەكات، سەرچاوەكەی لە لوتكەی چیاو دۆڵ و گوندو خانووە قوڕەكانی باڵەكایەتییەوە سەرچاوەی گرتووە.
لە یادو بیرەوەی رۆژی شەهیدانی باڵەكایەتیدا، یادێك دەكەین بۆ تەواوی شەهیدانی سنووری مەڵبەندی 6ی سۆران، لەئاست رۆحی پاك و بەرزە فڕی تەواوی شەهیدانمان سەری رێزو وەفاداری دادەنوێنین و سڵاو دەنێرین بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان، بۆیە لە سۆنگەی باوەڕی بەرزی نیشتمانیی و نەتەوەیمان بە خەباتی رەوای رێبازی كوردایەتی و شەهیدانمان، درێژە پێدەری خوێندنگەی سیاسەت و فەلسەفەو دیدگای (سەرۆك مام جەلال) دەبین لە پێناوی پاراستنی دەسكەوتەكانی گەلەكەمان و ئاڵاو ئامانجە گەورەكانتان، تا گەیشتن بە لوتكەی سەركەوتن و بەدیهێنانی هەموو دروشم و ئامانجەكانی شەهیدانمان خەبات درێژەی هەیە ناسرەوین تا سەرەكەوین.
سڵاو بۆ رۆحی بەرزە فڕی شەهیدانی باڵەكایەتی و تێكرای شەهیدانی كوردستان
نەمری و سەروەری بۆ شەهیدان و سەربەرزی بۆ كەسوكاریان
مەڵبەندی 6ی سۆران
17ی ئایاری 2023
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری سەردانی هونەرمەند حیکمەت هیندی دەکەن
01:28 PM - 2026-06-24 -
تەمەنى 16 ساڵە و بە پێنج زمان وەرگێڕان دەکات
12:16 PM - 2026-06-24 -
هێرشەکانی ئۆکرانیا کارەباى لە سێڤاستۆپۆڵ و خێرسۆن پچڕاند
10:57 AM - 2026-06-24 -
عومان و ئێران تەئکید لە کراوەیی گەرووی هورمز دەکەنەوە
10:26 AM - 2026-06-24
ئەمانەش ببینە
یاسای دژەتیرۆر بەسەر بەکارهێنەرانی درۆندا جێبەجێ دەکرێت
03:07 PM - 2026-06-24
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆكی یهكێتی بهشێك له كێشهكانی چهمچهماڵ چارهسهر دهكرێن
11:37 AM - 2026-06-24
ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێکردنی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە
10:00 AM - 2026-06-24
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:07 AM - 2026-06-24
زۆرترین خوێنراو
-
نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
جیهان 09:07 AM - 2026-06-24 -
دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و باڵیۆزی رووسیا: بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان هەنگاوی جدی بنرێت
ی ن ک 08:53 PM - 2026-06-23 -
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان لەسەر میكانیزمی بەرگریكردن لەمیدیاكاران هاتەدەنگ
کوردستان 08:41 PM - 2026-06-23 -
خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە خاتوو شنۆ شاسواری
ی ن ک 08:30 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: لەهەرێم دەرفەتی گەورە هەیە بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزار
کوردستان 06:15 PM - 2026-06-23 -
قوباد تاڵەبانی: هەرێم و عیراق هاوکاربن بۆ گەشەپێدانی ئابوری وڵات
کوردستان 04:58 PM - 2026-06-23 -
ترەمپ رەزامەندی ئێران بۆ پشکنینی ئەتۆمی رادەگەیەنێت و تاران رەتی دەکاتەوە
جیهان 04:18 PM - 2026-06-23 -
سۆمۆ: هەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ حەوت ملیۆن بەرمیل بەرزبۆتەوە
کوردستان 03:39 PM - 2026-06-23





.jpg)

دابەزێنە

