كاروان گەزنەیی: هەوڵی تیرۆركردن لە هەڵوێستەكانم ساردم ناكەنەوە
کوردستان 06:07 PM - 2023-05-16
PUKMEDIA
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی
كاروان گەزنەیی رایدەگەیەنێت: "هەوڵدان بۆ تیرۆركردنم لەسەر هەڵوێستەكانم بووە لە پەرلەمان، چونكە كێشەی شەخسیم لەگەڵ كەسدا نەبووە و ئەو هەوڵانەش لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان ساردم ناكەنەوە" هاوكات داوای بەدەمەوەهاتن لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم دەكات .
كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هەوڵی تیرۆركردنییەوە رایگەیاند: "ئەوكەسانەی تەقەیان لێكردم راهێنراو بوون و بەمەبەستی تیرۆركردنم هێرشیان كردووەتەسەرم، چونكە ئەو گوللانەی بەر ئۆتۆمبێلەكەم كەوتوون بە ئاڕاستەی دانیشتنم بووە لە ئۆتۆمبێلەكەدا".
"سوپاسی هێزە ئەمنییەكان دەكەم كە دوای رووداوەكە دەستبەجێ لیژنەیەكیان پێكهێنا و كامێراكانیان هەڵگرتەوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و دەستگیركردنی بكەرانی ئەو تاوانە و رووبەڕووكردنەوەیان بە یاسا" كاروان گەزنەیی وایوت.
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا كاروان گەزنەیی وتی: "تائێستا هۆكاری تەقەلێكردنەكەم نازانم، بەڵام ئەگەر هەوڵی تیرۆركردنم باجی قسەكانم بێت كە لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە پەرلەمانی كوردستان كردوومن قبوڵمە، چونكە بۆ خزمەتی خەڵك بووە و ئەو هەوڵە ترسنۆكانەیەش لە هەڵوێستەكانم ساردم ناكەنەوە".
لە كۆتایشدا ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی: "لە ئێستا و رابردووشدا هیچ كێشەیەكی شەخسیم لەگەڵ هیچ كەسێكدا نەبووە و پێموایە هەوڵی تیرۆركردنم بۆ ئەو هەوڵانە دەگەڕێتەوە كە لە پەرلەمان بۆ خزمەتی خەڵك داومن، بۆیە داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم و لایەنە ئەمنییەكان دەكەم بەجددی لەسەر ئەم رووداوە بێنە دەنگ و هەوڵی دەستگیركردنی بكەرانی ئەو تاوانە بدەن و روبەڕووی یاسایان بكەنەوە".
شەوی یەك شەممە 14-5-2023، لە بازگەی ئاسایشی كۆیە لەلایەن هێزێكی چەكداری نەناسراو تەقە لە كاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كرا و پاسەوانێكی بریندار بوو.
دواتریش لەبارەی رووداوەكەوە نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "بەتووندی سەركۆنەی رووداوەكە دەكەین و دامودەزگا ئەمنییەكان رادەسپێرین بۆ بەدەمەوەچوونی رووداوەكە و رادەستكردنی تاوانباران بە دادگا لەپێناو پاراستن و گەرەنتیی سەروەریی یاسا و سەروەر راگرتنی حەرەمی بازگەكان كە ئەركیان خزمەتكردنی هاووڵاتییانە پێش پاراستنی گیانی ئەو پەرلەمانتارە و هەر هاووڵاتییەكی دیكە".
هاوكات فراكسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی رووداوەكەی كرد و رایگەیاند: "بەتوندی ئەو پەلامارە قێزەونە ئیدانە و ریسوا دەكەین و داواكارین لە لایەنە پەیوەندیدارەكان ھەرچی زووترە تاوانكارانی ئەم كردەوە قێزەونە دەستگیر بكرێن و سزای یاسایی وەربگرن".
تەقەکردن لە پەرلەمانتار کاروان گەزنەیی ئیدانە دەکرێت
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
جێگری سەرۆکی هەرێم لە رۆژی نیشتمانیی فەرەنسا بەشدار بوو
10:19 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: گەلی عیراقمان خۆشدەوێت
06:33 PM - 2026-07-14 -
ئاگرەکەی گوندی ژاژڵە لە تەشەنەی بەردەوامدایە
04:09 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
10:43 AM - 2026-07-14
ئەمانەش ببینە
ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕا بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
06:36 PM - 2026-07-14
سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات
03:34 PM - 2026-07-14
قوباد تاڵەبانی: دەبێت پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ لە کاتی خۆیدا تەواو بێت
02:07 PM - 2026-07-14
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
12:58 PM - 2026-07-14
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی رووخانی سیستمی پاشایەتیدا، عیراق دەوڵەتی کودەتا و میلیشیا
بیروڕا 01:43 PM - 2026-07-14 -
جێگری سەرۆکی هەرێم رۆڵی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیای بەرز نرخاند
کوردستان 12:58 PM - 2026-07-14 -
ترەمپ: هێشتا ئەگەری رێککەوتن لەگەڵ ئێران هەیە
جیهان 10:43 AM - 2026-07-14 -
ئەفسەرێكی كوردی بەشداربوو چیرۆكی رووداوەكانی شۆڕشی 14ی تەموز دەگێڕێتەوە
کوردستان 10:24 AM - 2026-07-14 -
مەرجەکانی بوون بە ئەندام لە سەندیکای رۆژنامەنووسان دەگۆڕدرێت
کوردستان 09:58 AM - 2026-07-14 -
جەنگەکان نرخى نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 09:53 AM - 2026-07-14 -
(14)ی تەمموز؛ شۆڕشێک کۆماریی هێنا، یان کودەتایەک دەرگای خوێنی کردەوە؟
بیروڕا 09:53 AM - 2026-07-14 -
سەرۆک وەزیرانى عیراق لە واشنتۆن لەگەڵ نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە
عیراق 09:30 AM - 2026-07-14



.png)



دابەزێنە

